هەزاران سوارەی مەریوان!
دوژمنی داگیرکەر و خائین ڕیش پانەکانی نوسرە و داعش ، خۆتان بگرن وا هێزی کوردان بەرێوەیە بۆ گیانتان ،
هێزی هەرچاوار پارچەی نیشتیمانم
پێشمەرگە
یهكینهكانی پاراستنی گهل
یهكینهكانی پاراستنی ژنان
شێرەکانی قەندیل
ڕۆڵەکانیمان بڕیاریانداوە شنگار و زومار بکەنە گۆرستانی چەتەکانی داعش
بۆ ئەوی هێزی هەڵۆکانی کوردتان نیشان بدەین و تابلۆیەک بە خوێنتان بنەخشێنین ،
مەڕۆن و ڕامەکەن گوێ بگرن لە چریکەی تیژ و نرکەی شێرانەمان، ئێمە بەس بەناو کورد نین ئێمە خوێن
ئەدەین و ئازادی ماچ دەکەین،
بازی بەرزە فڕی باکور
هەڵۆی هەڵمەتی ڕۆژئاوا
پڵنگی توڕەی باشور
بەوری چاوتیژی ڕۆژهەڵات
پێش ئەوەی سواری ئەسپی بڕوابن بەرەو هەواری هەڵمەت ، کراسی ڕەشی دایکی شەهیدانیان ماچ کرد ، هەریەکێک مشتێک خۆڵی نیشتیمانی هەڵگرتوە و سوێندی پێ خواردوە هەر بستێک لە خاکی کوردستان بکەنە گۆڕستان بۆ دوژمنان ...
No comments:
Post a Comment