زانیاری نەبیستراو لەبارەی شكستهێنانی سەردانەكەی بارزانی
هاوكات لەگەڵ نەبوونی كۆدەنگیی ناوخۆیی لەبارەی كات و شێوازی ئەنجامدانی ریفراندۆم، زانیاری زیاتر لەبارەی شكستهێنانی مەسعود بارزانی لە هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەوروپا بڵاودەكرێتەوە.
هاوكات لەگەڵ نەبوونی كۆدەنگیی ناوخۆیی لەبارەی كات و شێوازی ئەنجامدانی ریفراندۆم، زانیاری زیاتر لەبارەی شكستهێنانی مەسعود بارزانی لە هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەوروپا بڵاودەكرێتەوە.
چەند سەرچاوەیەكی عێراقی كە چاودێری سەردانەكەی بارزانی دەكەن بۆ ئەوروپا، دەڵێن بارزانی لەگەڵ چەند نوێنەرێكی وڵاتە ئەوروپییەكاندا كۆبۆتەوە و ئەم سەرنجانەشیان لەبارەیەوە تۆماركردووە.
لەكۆی 36 ئەندام، بارزانی تەنها لەگەڵ 7 نوێنەری ئاست نزمی وڵاتە ئەوروپییەكاندا كۆبۆتەوە كە تەنها لەلایەن هەندێك راگەیاندنی هەرێمی كوردستانەوە رووماڵكراوە و هیچ رۆژنامەنووسێكی بەلجیكی یان رۆژنامەنووسی هەندێك وڵاتی ئەوروپی ئامادەی نەبوون.
وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا بڕیاریانداوە كە پشتیوانی ریفراندۆم نەكەن و داواشیان لە بارزانی كردووە پاشگەزبێتەوە و لەگەڵ بەغدادیشدا دەستبكاتەوە بە دیالۆگ. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش بە وەفدەكەەی راگەیاندووە كە ریفراندۆم پرسێكی ناوخۆیی عێراقەو ناتوانن دەستوەردان بكەن مەگەر بەغداد بە رەسمی داوایان لێبكات.
بارزانیش كۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە كاتێك لەبارەی كۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی و ئامادەنەبوونی نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان پرسیاری لێكراوە، بۆیە بەبەرچاوی هەمووانەوە هێرشیكردە سەر گۆڕان و پەرلەمانی كوردستان.
بارزانی رێگەی نەدا هیچ ئەندامێكی وەفدەكەی وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوەو تەنها خۆی وەڵامی دەدایەوە، بەجۆرێك رێی نەدا هۆشیاری زێباری (خاڵی) وەڵامی پرسیارەكانی پەیوەست بە ریفراندۆم، پارێزگاری كەركوك وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بە كەركوك، نوێنەری ئێزدییەكانیش وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بە كارەساتەكانیان و نوێنەری توركمانەكانیش وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بە كەمایەتییەكان بدەنەوە.
بارزانی داوای كۆبوونەوەی لە باڵیۆزی وڵاتە عەرەبییەكان و هەردوو باڵیۆزی ئێران و توركیای كرد، بەڵام هیچیان وەڵامیان نەدایەوە.
پارێزگاری كەركوك دەمەقاڵەیەكی توندی لەگەڵ دلاوەر ئاژگەییی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا ئەنجامدا، ئەویش بەهۆی لاوازیی ئامادەكارییەكان و بە فوئاد حسێن-یشی راگەیاندووە كە دلاوەر منداڵ و بێ ئەزموونە.
رۆژنامەنووسێكی توركی كە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو بێ ئەوەی قسە بكات دەڵێت، حكومەتی توركیا پێیوایە كە ریفراندۆم دەبێتە فاكتەری ناسەقامگیری لە هەرێمدا، بەڵام دواتر ئەو پرسە لەیەرژەوەندی سوریا و عێراق و ئێران و توركیا دەكەوێتەوە.
میلەت پرەس
No comments:
Post a Comment