حزبهكانى كوردستان به نۆ مهرج له ریفراندۆم پاشگهز دهبنهوه.. ئاشكرابوو
ماڵپەڕی هەواڵی (الخلیج انلاین) كە لە بەریتانیاوە پەخش دەكات نوسیویەتی “كوردەكانی عێراق بۆ پاشگەزبوونەوە لەسەربەخۆیی 9 مەرجیان راگەیاندووە و ئەگەر حكومەتی بەغدا جێبەجێیان بكات، ئەوا كوردەكان باسی جیابوونەوە لە عێراق ناكەن.”
ماڵپەڕی هەواڵی (الخلیج انلاین) كە لە بەریتانیاوە پەخش دەكات نوسیویەتی “كوردەكانی عێراق بۆ پاشگەزبوونەوە لەسەربەخۆیی 9 مەرجیان راگەیاندووە و ئەگەر حكومەتی بەغدا جێبەجێیان بكات، ئەوا كوردەكان باسی جیابوونەوە لە عێراق ناكەن.”
ئەو ماڵپەڕە لە زمانی سەرچاوەیەكی نزیك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە ناوی نەهێناوە نوسیویەتی “كوردەكانی عێراق بۆ پاشگەزبوونەوە لە سەربەخۆیی خواستە ئابوری و سیاسییەكانی خۆیان لە قاڵبی 9 مەرجدا پێشكەشی حكومەتی عێراق كردووە و ئەگەر حكومەتی ناوەندی عێراق پێیان رازی بێت، كوردستانی عێراق لە داهاتووشدا وەك بەشێك لە عێراق دەمێنێتەوە.”
وەك ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی پێكردووە ئەو 9 مەرجە ئەمانەن:
-مەسعود بارزانی بۆ ماوەی 8 ساڵ سەرۆك بێت
-زیادكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆك
-بودجەی شاری هەولێر نیوەی بودجەی بەغدا بێت
-زیادكردنی بودجەی پێشمەرگە و وەك بەشێك لە هێزەچەكدارەكانی عێراق هەژمار بكرێن.
-زیادكردنی بودجەی گشتی هەرێمی كوردستان
-گەڕانەوەی هۆشیار زێباری بۆ وەزیری دارایی و داوای لێبوردنی رەسمی لە زێباری بە هۆی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی كراون
-سپاردنی یەكێك لە وەزارەتە ئەمنیەكان بە كورد
-رەزامەندی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی پەیوەندی تەلەفۆنی ئاسیا سێڵ و كۆڕەك بۆ 10 ساڵی تر.
-رەزامەمدنی دەربڕین لەسەر وەگەڕخستنی سەرمایە لەلایەن كوردەكانەوە لە بەغدا و شارەكانی تری عێراق
بەشێك لە حزبە سیاسییەكانی كوردستان لە كۆبونەوەیاندا بە مەبەستی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسەر ئەوە رێككەوتن كە 25-9-2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەم بڕیارە بە توندی لەلایەن هەر یەكە لە حكومەتەكانی عێراق و ئێران و توركیا و زلهێزە جیهانییەكانی وەك ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا رەتكرایەوە. لە بەرامبەردا كوردەكان رایانگەیاند، كە ریفراندۆم تەنیا بۆ زانینی رای هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە لەبارەی سەربەخۆییەوە و ئامانجیان جیابوونەوە لە عێراق نییە.
No comments:
Post a Comment