جێگری سەرکۆماری تورکیە: لە بەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا تەسلیم نابین
▫️فواد ئەلقەتاوی جێگری سەرۆکی تورکیە ڕۆژی یەکشەممە گووتی ئانکارا لە بەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا تەسلیم نابێ و بە ئاماژەدان بە دژایەتی ئەمریکا بە کڕینی سیستەمی دژە مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیە لە لایەن تورکیە گووتی ئانکارا بڕیاری خۆی داوە و نایگۆڕێت.
▫️جێگری سەرکۆماری تورکیە بە گووتنی ئەوەی تورکیە بڕیاری خۆی داوە ڕایگەیاند: کاتێک ڕێککەوتنێک واژوو کراو و قسەی لەسەر کراوە بە کردەوە جێبەجێی دەکەین. تورکیە پابەندی بەڵێنەکانیەتی.
▫️وابڕیارە سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیە هاوینی ئەمساڵ ڕادەستی تورکیە بکرێت. ئەمریکا بە تووندی دژایەتی جێگیربوونی ئەو سیستەمە موشەکیە لە تورکیەیە.
▫️واشنگتۆن دەڵێ تورکیە ناتوانێ هاوکات فرۆکەی زۆر پێشکەوتووی ئەمریکایی ئێف ٣٥ و سیستەمی دژە مووشەکی ئێس ٤٠٠ ڕوسیەی هەبێ.
▫️بە گووتەی ئەمریکا سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ زانیاری نهێنی ئەو فرۆکانە کۆ دەکاتەوە و بەو شێوە ڕووسیە دەتوانێ دەستی بەو زانیاریانە ڕابگات.
▫️لە ئەگەری ئەوەی تورکیە ئەو سیستەمە بکڕێ و بیباتە وڵاتەکەی، سزای تایبەت بە یاسای قەدەغەبوونی کڕینی چەک لە ڕووسیە دەیگرێتەوە و بەو پێیە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی دەخرێتە سەر.
▫️پێشتر پێتریک شێنهێن، وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتبووی لە ئەگەری ئەوەی تورکیە دەست بە کڕینی سیستەمی موشەکی ئێس ٤٠٠ بکات لە گەڵاڵەی بەرهەمهێنانی فرۆکەی ئێف ٣٥ وەلادەنرێت.
▫️تورکیە یەکێک لە هاوپشکەکانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی فرۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکایە.
No comments:
Post a Comment