Pages

Ads 468x60px

28 May 2019

نامەیەکی سەر کراوە بو ماموەستای ریزدار کاک برایمی عەلیزادە


نامەیەکی سەر کراوە بو ماموەستای ریزدار کاک برایمی عەلیزادە
سلاویکی پیشمەرگانە ، هیوام ساغی و سلامەتی توی خوشەویستە 

ماموەستا ئەورو لە هەل و مەرجیکدا خەریکم ئەو نامەیەت بو دەنوسم کە سەرم سورماوە لە ئەقلیەتی هاوریکانت و هاو کومیتەکانت یا هاو حیزبیکانت کە هیچ سنوریکی ئەخلاقی لە دەمەتەقیەکی سیاسیدا لە بەر جاو ناگرن و تەنانەت شور بونەتەوە ناو ژیانی تاکە کەسی و بە گوتەی خویان خەریکن روپوش لە سەر ناسیونالیزمی ناو کومەلە لا دەدەن ، هەمو ئەوانە لە ژیر چاوەدیری و ریبەری کەسە دیارەکانی ئەو لابالە دوراوەی کە خوی هەلاوەسیوە بە بەرماوەکانی کومونیزمی ناکریکاری سازمان دراوە و بەریوە دەچی ، من لام وایە سەید برایم سونبولی کمونیزم و کومەلەیە لە کوردوستان و هەر چەشە پەلاماردانیکی سەید برایم هیرشە راستە و خو بو سەر کمونیزم و لە سەرەوەی هەمویان کومەلە ، لەت و پەتەکانی کمونیزمی کریکاری کە دەستە خوشکەکانی خویان لە ناو ریزەکانی حێزبی ئیوەدا دوزیوەتەوە و چرای سەوزیان بو داگیرساوە هەمو کەشی مەجازیان پر کردووە لە رشانەوە بە سەر پیناسەی کمونیزم و چەپ لە کوردوستان ، هەر چەند من لام وایە نەیار بوونی ئەو تاقمە ئیعتیبار و کەسایەتی ئیوە زیاد دەکا ، بەلام لە هەمان کاتیشدا پیموایە ئیتر کمونیزم و چەپ لە کوردوستان گیشتوتە ئەو جیگەیەی کە لە دەست تابلوی حیزبی کمونیستی ئیران رزگاری بیت ، ئەو تابلو قورس و گرانە بە سەر شانی کمونیستەکانی کوردوستان قورسایی دەکا ، کومەلەی کمونیستی زەمین گیر کردووە و قەوارەی تەشکیلاتیکەی روخاندووە ، ماموەستا سالی ٩٢ هەتاوی کومەلە ئەو شانسەی هەبوو کە خوی لە ئەو موتەکەیە رزگار کا ، بە هەر هویەک نەکرا ، ئیتر ئیستی دوای دو دەهە دیسانەکە هەلیک رەخساوە کە میژوو هەرگیز لیتان خوش نابی ، حیزبی کمونیستی دو دەستی تەحویلی کاک سەلاحی مازوجی و هەوالەکانی بدە ، تا سەدانی وەک من ببنەوە بە پیشمەرگەکەی جاران
Kamal Blouri

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates