پسپۆڕانى ئەمریکی: بە شکستی داعش ملشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی دەتوانن ئەمریکا بکەنە ئامانج
▪️ پسپۆڕانى ئەمریکی دەڵێن دوای شکستی داعش ئێستا کۆماری ئیسلامی دەتوانێ ملشیاکانی خۆی لە عێراق و سوریە دژی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی و هاوپەیمانەکانی بەکار بێنێت. ئەمە بەشێک لە ڕوانگەی پسپۆڕانى بەشدار لە دانیشتنی ئێوارەی هەینی دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان لە واشنتۆن بوو.
▪️ ژەنەڕاڵى خانەنشینکراو جان ئالێن کە نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بوو و ئێستا سەرۆکی ناوەندی بڕۆکینگزە، لە وەڵامی پرسیاری دەنگی ئەمریکا لەمەڕ ئەگەری کەڵکوەرگرتنی ئێران لە پاشماوەکانی داعش بۆ قاچاخی سوتەمەنی، گووتی: کۆماری ئیسلامی بە کردەوە دەتوانێ ئەو کەسانە بەکار بێنێت.
No comments:
Post a Comment