کۆمارى ئیسلامى لە ڕێگەى بەجاشکردنیانەوە خەریکى فریودانى لاوانى کوردە!
▪️ ئاکام ساڵحى کە بە نوێنەرى خولى کۆنگرەى نیشتمانى هاوفکرى ئایندەسازانى ئینقیلابى ئیسلامى ئێرانە.
▪️ هەواڵدەرى "کردستان بیست" گفتوگۆیەکى لەگەڵدا کردووە کە دەڵێت:
▫️ ئینقیلابى ٥٧ تەنیا تایبەت نەبوو بە گەلانى ئێران، بەڵکو ئینقیلابی هەموو هەژاران و زوڵملێکراوانى دونیا بوو.
▫️ مەسعود بارزانى و جەلال تاڵەبانى سەریان خستە نێو ئاخوڕى ئەمریکا و ئیسرائیل.
▫️ مەسعود بارزانى کە دەیزانى جارێکى دیکە نابێتەوە سەرۆکى هەرێم، هات بە هاوکارى ئیسرائیل و ئەمریکا باسى جیابوونەوەى کرد.
▫️ ئەو دوو کەسە دوو سەرکردەى گەندەڵن و بوونەتە سەگى ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکیە.
▪️ کۆمارى ئیسلامى ئەم لاوانەى وەها فریو داوە کە تێناگەن لەوەى هۆکارى هەموو بەدبەختییەکانى کورد لەم سەردەمەدا کۆمارى ئیسلامییە و ئەوەى ئێستا لە ڕۆژهەڵات و ئێران ڕوودەدات، هەر لە گەندەڵى و هەژارى و زیندان و ئاڵوودەبوونى لاوان و شکانى کەرامەتى خەڵک، هۆکارەکەى ئاخوندە گەندەڵ و دیکتاتۆرەکانى کۆمارى ئیسلامییە.
No comments:
Post a Comment