سەوز و لیبراڵ و کۆنەپاریزەکان لە ئەوروپا سەرکەوتن
▫️ بەشداری گەورەی خەڵک، دۆڕانی سۆسیاڵ دیموکراتەکان و سەرکەوتنی سەوزەکان لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانى یەکیەتی ئەوروپا بوون. بە گووتەی پسپۆڕێک لە پەرلەمانی ئەوروپا ٨٠ لەسەدی کورسییەکان بە دەست حزبەکانی لاینگری ئەوروپاوە دەبێت.
▫️ لە خولی ئەم جارەدا ٥١%ى ئەو کەسانەی توانای دەنگدانیان هەبوو، بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد کە ئەو ڕێژەیە ٨% زیاتر لە دواهەڵبژاردنی ئەم یەکیەتییە بوو کە هەر پێنج ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت. بە باوەڕی یانیس ئێمانوئیلیدیس، پسپۆڕی زانستی سیاسی لە ناوەندی سیاسەتی ئەوروپا لە بڕۆکسێل، دژایەتی لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی کەشوهەوا، مانگرتنی قوتابیان و بەرگری لە یەکیەتی ئەوروپا و حیزبە پۆپۆلیستییەکان خەڵکیان هان دا لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری بکەن.
No comments:
Post a Comment