Pages

Ads 468x60px

6 Dec 2012

ڕاستکردنەوە و ڕوونکردنەوە لەسەر پرسی ئەنفال لە پەرلەمانی سویددا


ڕاستکردنەوە و ڕوونکردنەوە لەسەر پرسی ئەنفال لە پەرلەمانی سویددا

پارتییەکانی ناو پەرلەمانی سویدی بڕیاریان  لەسەر ئەوە نەداوە کە ئەنفال وەک پاکتاوی نەژادیی کوردان بەناو بکرێت، بەڵکوو لە ناو حیزبەکانی سویدیدا هەڵوێستگرتنێکی یەکسان لە سەر ئەم کێشەیە هەیە. بەواتایەکی تر پەرلەمانی سوید، دەنگدانی لەسەر ئەم پرسە نەکردووە و هیچ بڕیارێکیشی لەسەر نەداوە و هیچ پرۆتۆکۆلێکی واژۆکراویش لەسەر ئەم پرسە نییە. ئەمە لە ڕاستیدا یانی ڕەفزی پێشنیازی کۆمیسیۆنی دەرەوە. لە وەشانی سبەینێی زایەڵەدا لەسەر ئەمە بەرنامەیەکی تایبەت بڵاو دەکەینەوە.
-


دانپێداهێنانێک کە ئەرک ناخاتە سەر شانی حوکوومەت

دانپێدانانی پەرلەمانی سوید بەوەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفال پاکتاوی نەژادی کورد بووە، گرنگایەتیی سیاسیی زۆری بۆ کوردان هەیە و جەختکردنەوەیەکە لە سەر باری سیاسیی یاسایەکی پێستر نووسراو لە سەر سزای تاوانکارانی کۆمکووژ بەڵام ئەمە هیچ ئەکامێکی حقووقی لێناکەوێتەوە. ئەمە کورتەی بۆچوونی پرۆفیسۆر سەعید مەحموودی مامۆستای یاسای نێونەتەوەیی لە زانکۆی ستۆکهۆڵمە.
ئەنفال وەک وشە، عەرەبییە و ناوی سوورەتی ھەشتەمی قورئانە لە دوای جەنگی بەدر بڵاو بووەوە بە مەبەستی روونکردنەوەی دابەشکردنی ئەو غەنیمەت و دەسکەوتانەی لە شەڕی کافران دەکەوتە دەستی موسڵمانەکان، بۆنموونە پارە و چەک و مەڕو ماڵات. لەم ناوەدا ئەم ڕوانگەیەش دێتە گۆڕێ کە وادیارە بەلێکدانەوەی بەعسیش لە عەمەلیاتی ئەنفالدا، کورد بە کافر و لەڕێ لادەر لە قەڵەم داوە و سەرو ماڵی حەڵاڵ کردوون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بریتی بوو لە هەشت هەڵمەتی سەربازی و کوشتاری بەربڵاو کە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦ تا ٨٩ بە دەست ڕژێمی بەعس ئەنجام درا. ئەو کوشتارەی کوردان خۆیان دەڵێن تێیدا زیاتر لە ١٨٢هەزار کەس و لەوانە ٨٠ هەزار بارزانی کوژران، زیاتر لە ٣٠٠٠ گوندی کوردیی پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە، نەینەوا و سەلاحەدین خاپوور کران و گەلێ شاری وەک هەڵەبجە، تەوێڵە، خورماڵ، سەی سادق، پێنجوین، قەڵادزە، سەنگەسەر، چوارتا، قەڵاچوالان و ماوەت وێران و بێدانیشتوو کران. کیمیابارانی شاری هەڵەبجەش هەر بەشێک لەم ئەنفالە بوو.
ناوەندی چاک لە سویدیش کە یەکێ لە شێلگیرترین ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە پێناو ناساندنی ئەنفال بە جینوساید لە ئەورووپایە زۆر جار ڕایگەیاندووە کە ناسێنرانی ئەنفال وەک پاکتاوی نەژادی کوردان، ڕێگە خۆش دەکا بۆ بەمەحکەمەدرانی تاوانکاران و ئەنجامدەرانی ئەم ئۆپەراسیۆنە کە دەگوترێ ژمارێکی بەرچاویان لە وڵاتانی ئەورووپایی و بۆنموونە سوید دەژین. بەڵام لە گوێن پرۆفیسۆر مەحموودی، بۆ درانی ئەم کەسانە بە مەحکەمە پێویست بە پەسندکرانی ئەم خاڵە لە پەرلەمانی سوید نەبوو.
مەحموودی دەڵێ لە گوێن یاسای نووسراوەی سزادانی سوید، دەکرێ ئەم کەسانە بدرێنە مەحکەمە و ئەم یاسایە لە ساڵی ١٩٦٤دا وەک تاوانی پاکتاوی نەژادی، فۆلکمورد، پەسندکراوە و بێت و کەسێک گومانی ئەم تاوانەی لەسەر بێ ئەوا بەبێ ئەوەی گرنگ بێ ئەم تاوانە لە کوێ ئەنجام دراوە، داواکاری گشتی دەتوانێ دەست بە توێژینەوەیەک دژی ئەم کەسە بکا و ڕەوتێکی یاسایی لەبەرامبەردا ئەنجام بدات.
پاکتاوی نەژادی بە تاوانێکی نێونەتەوەیی دانراوە و بە پێی یاسا هەموو وڵاتانی جیهان ئەگەرت بیانەوێ دەتوانن ئەو کەس یا کەسانەی گومانی کردەیەکی وەهایان لیدەکرێ بدەنە مەحکەمە و بە پێی یاساکانی خۆیان سزای بدەن. تەنیا مەرجێک لەم ناوەدا ئەوەیە کە وڵاتەکە یاسایەکی لەسەر کۆمکوژی و پاکتاوی نەژادی هەبێ، تا داواکاری گشتی بتوانێ ڕەوتێکی یاسایی لەم پێناوەدا بخاتە گەڕ. لە سویدیشدا ساڵی ١٩٦٤ یاسایەک دەربارەی سزادانی تاوانکارانی کۆمکوژی و جینوساید لە سەر بنەمای کۆنوانسیۆنی جیهانی ساڵی ١٩٤٨ە دەربارەی پاکتاوی نەژادی دانراوە و تاوان و سزاکەشی ڕوونکراوەتەوە. مەحموودی دەڵێ ئەوەی دوێنێ کرا تەنیا ئەوە بوو کە میللەتی سوید لە ڕێی نوێنەرانی هەڵبژاردەی خۆیان لە پەرلەماندا جەختیان لەسەر ئەوە کرد کە کارەساتی ئەنفال کە لە سەردەمی سەدام حوسێندا دژی گەلی کورد ئەنجام درا پاکتاوی نەژادییە  و بەم پێیە بە تاوانی هەرە گەورە و دایکی تاوانان دادەنرێ. ئەمەش بە شێوەی سیمبولیک، سەرکەوتنێکی سیاسیی کوردانە.

ڕاستکردنەوە و ڕوونکردنەوە لەسەر پرسی ئەنفال لە پەرلەمانی سویددا


پارتییەکانی ناو پەرلەمانی سویدی بڕیاریان  لەسەر ئەوە نەداوە کە ئەنفال وەک پاکتاوی نەژادیی کوردان بەناو بکرێت، بەڵکوو لە ناو حیزبەکانی سویدیدا هەڵوێستگرتنێکی یەکسان لە سەر ئەم کێشەیە هەیە. بەواتایەکی تر پەرلەمانی سوید، دەنگدانی لەسەر ئەم پرسە نەکردووە و هیچ بڕیارێکیشی لەسەر نەداوە و هیچ پرۆتۆکۆلێکی واژۆکراویش لەسەر ئەم پرسە نییە. ئەمە لە ڕاستیدا یانی ڕەفزی پێشنیازی کۆمیسیۆنی دەرەوە. لە وەشانی سبەینێی زایەڵەدا لەسەر ئەمە بەرنامەیەکی تایبەت بڵاو دەکەینەوە


http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=5372136

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates