Pages

Ads 468x60px

17 Dec 2012

ئازار دانی جوولەکەکان لە شاری مالمۆ لە لایەن نازیستەکانەوە بەردەوامە لە وەلاتی سۆئید کاربەدەستانی سۆئیدیش لە فکری چارەسەری ئەم کیشەدا نێن


ئازار دانی جوولەکەکان لە شاری مالمۆ لە لایەن نازیستەکانەو و ئیسلامیە تیرۆریستەکانی نیشتە جییە  مالمۆ لە سۆئید  وبەردەوامە لە وەلاتی سۆئید کاربەدەستانی سۆئیدیش لە فکری چارەسەری ئەم کیشەدا نێن
گێچەڵفرۆشتن بە جوولەکەکان بەردەوامە

بە پێی کەناڵی ئێس ڤێ تێ، جوولەکەکانی مالمۆ ئازار ئەدرێن و گێچەڵیان پێ ئەفرۆشرێ. ئەڤەلین یەهودییە و لە گەڕەکی ڕوسەنگۆردەن لە مالمۆ ئەژی و ماوەیەکی زۆرە کە خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی، گێچەڵی پێ ئەفرۆشن و جنێوی ناشیرینی پێ ئەدەن. ئەڤەلین ئەڵیت لەم ڕۆژانەدا کوڕێکی ١٠ ساڵان پێی وتم  جوولەکەی قەحبە و باوکیشی کەمێک لەولاترەوە سەیری ئەکرد. ئەڤەلین پێی خۆش نییە هەموو کەس بخاتە قڵبێکەوە و دەڵیت هەموو موسڵمانێکیش وەک یەک نییە، دراوسێیەکم هەیە لەچکەی بە سەرەوەیە و زۆر مێهرەبانە، دائیم دڵم ئەداتەوە. ئەڤەلین پێی خۆشە گەڕەکی ڕوسەنگۆردەن بە جێ بهێڵت بەڵام ناتوانێت، چوونکە لە باری مادییەوە بۆی ناڕەخسێ و دەڵیت بەڵام بۆ نابێ بتوانم لە هەر کوێ پێم خۆش بێت بژیم، ئەگینا وەک سەردەمی هیتلەری لێ دێت کاتێ هەموو جوولەکاکانیان دەکردنە گەڕەکە فەقیر و هەژار نشینەکان

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates