Pages

Ads 468x60px

14 Feb 2013

هاووڵاتییانی شاری کرماشان بە کامێرای چاوەدێری کۆنتڕۆڵ دەکرێن


سەرجەم جووڵە و هەڵسووکەوتی هاووڵاتییان لە نێو شاری کرماشان لە رێگەی کامێرای چاوەدێرییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.بەرپرسێکی حکوومەتی لە پارێزگای کرماشان راگەیاندووە، کە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی هەڵسووکەوت و کردەوەکانی هاووڵاتییان ٢٩ کامێرای چاوەدێری لە شوێنە گشتیی و خاڵە سەرەکییەکانی نێو شاری کرماشان دادەمەزرێت

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەبیانووی چوونە سەرێی رێژەی تاوان لە شوێنە گشتی و شەقامەکان، دەستیان داوەتە دانانی کامێرای چاوەدێری و کۆنتڕۆڵ کردنی هەڵسووکەتی هاووڵاتییان.

ئاژانسی کوردپا


“بۆرزوو محەممەدی” بەرپرسی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان وێڕای پژڕاست کردنەوەی دامەزراندنی ٢٩ کامێرای چاوەدێری لە شاری کرماشان، رایگەیاندووە کە ئەو کامێرایانە تەنیا بە مەبەستی دۆزینەوەی فرۆشیارانی مادە هۆشبەرەکان و کەسانی چەقۆ کێش دامەزراون.
زۆربەی کارناسان لەسەر ئەو باوەڕەن کە دامەزرانی ئەو کامێرایانە لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، تەنیا نیشانەی ترس و دڵەڕاوکێی حکوومەت لە دروست بوونی ناڕەزایەتی و سەرهەڵدانی جەماوەری بە تایبەت لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئێران دایە.
لە ساڵانی رابردوودا و بەهۆی رووداوەکانی پاش هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ساڵی ٨٨ لە ئێران، رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ناڕازی لە رێگەی کامێرا چاوەدێریی هێزی ئینتزامییەوە ئاشکرا بوون و پاشان دەستبەسەر و بە توندی ئەشکەنجە دران کە بەو هۆیەوە چەندین کەسیان گیانیان لە دەست دا.
لەلایەکی دیکەوە فەرماندەرێکی سپای پاسداران بە یەکێک لە هەواڵدەرییە حکوومەتییەکانی ئێرانی راگەیاندبوو کە زیاد بوونی کێشە و گرفتی خەڵک کاریگەریی لەسەر سیاسەتی حکوومەت داناوە و سەرهەڵدانی شەپۆلی ناڕەزایەتی لە وڵاتی ئێران بەدوور لە چاوەڕوانی نییە.
پێشتریش ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی ساڵڤەگەڕی شۆڕشی ساڵی ٥٧، لە شارەکانی بانە، روانسەر، سنە، مەریوان، جوانڕۆ و کامیاران لە شوێنە گشتیی و خاڵە سەرکییەکانی نێو شار چەندین کامێرای چاوەدێرییان دامەزراندبوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates