Pages

Ads 468x60px

9 Feb 2013

دەزگای سیخوڕی ئیتڵاعات لەسلێمانی لە ژیر سایەی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا خۆی ڕێکدەخاتەوە


دەزگای سیخوڕی ئیتڵاعات لەسلێمانی لە ژیر سایەی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا  خۆی ڕێکدەخاتەوە
دەزگای سیخوڕی ئیتڵاعاتی ئێران لەشاری سلێمانی خۆی ڕێکدەخاتەوە و چەند بنکەیەکی نوێ دەکاتەوە بەگوێرەی زانیاری باوەڕپێکراو دەزگای سیخوڕی ئیتڵاعاتی ئێرانی ماوەی چەند ڕۆژێکە لەگەڵ ھاتنی میوانی بیانی بۆ کوردستان و بەتایبەتی بۆ شاری سلێمانی خۆی ڕێکدەخاتەوە و چەند بنکەیەکی نوێش دەکاتەوە.


 شایەدحاڵێک کە خۆی لەسەرچنار چاودێری گروپێکی دەزگای ئیتڵاعاتی کردووە بۆی گێڕامەوە کە لەڕۆژی ٢٥/١٢/٢٠١٢ ساڵی ڕابردوو لەڕێگای فڕۆکەخانەی بەغداوە چەند تیمێکی ئیتڵاعاتی ئێرانی گەیشتونەتە ھەرێمی کوردستان و لەشاری سلێمانی گیراوسانەتەوە ئەو شایەد حاڵە لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی زۆر ورد چاودێری گروپێکی کردووە کەخۆیان بۆ چاودێری کردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە دەکرد .
ئەو شایەد حاڵە دەڵێت لەگەڕەکی سەرچنار گروپەکە دوو مۆنیکای جام ڕەشی بێ ژمارەیان پێ بوو لە ئوتێل ئەبو سەنا بەرەو یاریگا تاتانەکەی سەرچنار ڕۆیشتن لەوێ لێم وون بوون بەڵام دواتر لەنزیک سینەما ستار دەرکەوتنەوە کاتێک لەشایەد حاڵەکەم پرسی کام یەکێک لەو کەسانەی دابەزین بۆ چا خواردنەوە ناسرابوون ناوبراو ڕەتیکردەوە و ووتی ھیچیان ناسراو نەبوون بەڵام لەناو مۆنیکاکەوە کەسی تیابوو کەڕێنیشاندەری دەکردن بەڵام من نەمتوانی لێیان نزیکببمەوە،
بەردەوام بوو لەگێڕانەوەکەی و ووتی دواتر ڕۆیشتن منیش کەوتمە دوایان و تا خۆیان کرد بەکونسوڵخانەی ئێران لەشاری سلێمانی،ئاگادارتان دەکەمەوە لەبەشی دووەمی ئەو ڕاپۆرتەدا سەرجەم بنکەکانی دەزگای سیخوڕی ئیتڵاعات لەشاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاودەکەمەوە چاوەڕوان بن 

داستان حسن :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=80f542a1

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates