بەرنامەیەکی تایبەتی تێلێڤیزیپنی نەورۆز لە مەڕ شێوەزارەکانی کوردیی خواروو. لەو بەرنامەیە دا سیاوەشی گۆدەرزی پێشکێشکاری بەرنامە ئەو شێوەزارانە و هەر وەها نوسخەگەلی شانامەی لە گەڵ لێکۆلەرەوە و خوێندکاری دوکتورا لە زانکۆی سەنت -ئاگوست لە گوێتینگنی ئەڵمان بەهرووزی چەمەنئارا تاوتوێ کرد. چەمەنئارا بۆچوونێکی تازە و پێشتر نەگوتراوی لە مەڕ "گۆرانی" هێنا گۆڕێ. " گۆرانی شێوەزارێکی کوردی نییە، شێوازێکی (ستایل) شێعری کوردییە کە ئەو شێوازە بۆ دەربڕینی شێعرە و بەو شێوازە بە هەموو لەهجە و شێوەزارە کوردییەکانی باشووری، لە وانە هەورامی و تەنانەت ناوەڕاستیش شێعر نووسراوە. ئەو زمانەی شێعرەکانی پێ نووسراوە هەموو ئەو شێوەزارانەیە و هیچیان نییە. و بە " گۆرانی" هیچ دەقی پەخشان بەدەستەوە نییە".
 حەسەن قازی
ئەم بەرنامەیە سێشەمە شەو بڵاو کراوە
 

 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment