Pages

Ads 468x60px

1 Mar 2013

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عراق ٢٠ تەیارەی F16 ڕووسی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کڕی.


هێزەی پیشمەرگەی کوردستان  موجەهەز بە  هێزەی ئاسمانی دەبێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عراق ٢٠ تەیارەی F16 ڕووسی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کڕی.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ٣ کار چوو بۆ ڕووسیا بە سەرکەوتووی ئەنجامی دا.
١ گەیشتەنە قەناعەت کە کۆمپانیا نەوتیەکانی ڕووسیا لە کێڵگە نەوتیەکانی خورماڵ دەست بە کاری دەرهێنانی نەوت بکەن لە نزیک ترین کادا وە بۆندەکەش ئیمزا کرا.


٢ کردنەوەی ئەو ماڵەی کە شوێنی حەوانەی بارزانی بوو لە کاتی ئاوارەبوونی بۆ ڕوسیا و بەڕەسمی کرایە ماڵی کورد لە ڕووسیا واتا سەفارەتی داهاتووی کوردستان.

٣ ئیمزا کردنی فرۆشتنی ٢٠ فرۆکەی جۆری F16 ی ڕووسی بە هەرێمی کوردستان وە لە ماوەی ١٠ ساڵ پارەکەی بدرێت بە ڕووسیا . وە ئەرکی فرۆکەوانی لە فرۆکەوانانی کورد لە ئەستۆی کۆلیژی هێزی ئاسمانی ڕوسیا دەبێت بێ بەرابەر کە وەعەد درا کە لە ئەمساڵی خوێندیان ٤٠ قوتابی کورد وەر بگرن کولفەشیان لە سەر حکومەتی ڕوسی دەبێت. وە ئەم فرۆکانە لە بەهاری ٢٠١٥ دەگەهێنرێنە کوردستان کە فرۆکەوانەکان کورد دەبن کە ئەم فرۆکانە دەگەهێنەوە خاکی نیشتمان. وە ئیمزا کردنەکە فرۆکە خانەیەکی سەربازیش لە خۆ دەگرێت کە لە بامەڕنی دروست دەکرێت کە کۆن خۆی فرۆکە خانەی سەربازی بووە پسپۆڕانی ڕووس ئەم کارە دەکەن کولفەکەشی لە سەر بۆندی ٢٠ فرۆکەکەدەبێت.

بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ماوەی ٦ مانگە ووتوهێژەکان بەردەوام بوون تا ڕووس گەیشتە قەناعەت کە لەگەڵ گەورەترین کەسی هەرێم ئەم بۆندە مۆر بکات هۆی ڕازی بوونی ڕوسیا ئەوە بووە کە مالکی ڕووسیای لەبەشی شێری کۆمپانیا نەوتیەکانی عراق داوە بە ئەمریکا رووسیا خۆی بە سەرسام زانیووە لەم کارەی مالکی و بریاریشیان داوە ئەگەر مالکی چەک لە ڕووسیا بکڕێت بە کاش بە عراقی بفرۆشن چوونکە ڕووس دەڵێت عراق و حکومەتەکانیان یەک لە دوای یەک پارەی ڕووسیایان خواردووە و لە کۆتایشدا بەخشیوومانن. ڕووسیاش بۆ ئەم باسی فرۆکانەی کە بەهەرێمی دەفرۆشێت نامەی ئاراستەی مۆسادی ئیسرائیل کردوە کە ئەوان ڕەئیان چۆنە لەم بارەیەوە مۆساد جوابی مۆساد ئەوە بووە لایان ئاسایە بەس ترسیان لە فرۆشتنی قورس هەیە بە بەغداد و مالکی.

لەکۆتایدا پیرۆز بای لە گەلی کورد دەکەم لە دوای ٢٠١٥ کورد دەبێت بە هێز لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زەمانی بێ باوکی گوزەشت. — with

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates