Pages

Ads 468x60px

14 Jul 2017

پیلانێکی دیکەی بارزانی و ئەردۆغان دژی عەفرین ئاشکرا بوو






پیلانێکی دیکەی بارزانی و ئەردۆغان دژی عەفرین ئاشکرا بوو
ئاشکرا بوو کە پێش چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا جارێکی تر لەسەروبەندی بانگەشەکانی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردی، پارتی بۆ پشتگیری ئاکەپە لە هێرشی داگیرکردنی ڕۆژئاوایی کوردستان پیاوەکانی خۆی دەنێرێتە ناو چەتەکان لە سوریا.

ئیبراهیم برۆ سەرۆکی ئەنەکەسە کەلە هەمان کاتدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریایە و پیاوای مەسعود بارزانییە، لەڕێی تورکیاوە چووەتە شاری جەرابلوسی کەلەلایەن سوپای تورکەوە داگیرکراوە و لەگەڵ چەتەکانی سەربەتورکیا کۆبووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار ئیبراهیم برۆ لە سنوری تورکیاوە بەپاسەوانی گروپێک لە میتی تورک و چەتەکان، چووەتە جەرابلوس و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ چەتەکانی سەربەتورکیا هانی چەتەکانی داوە بۆ هێرش کردنە سەر کانتۆنی عەفرین و شەهبا و شەرڤانان.
بەپێی سەرچاوەکە لە کۆبوونەوەکەی برۆ لەگەڵ چەتەکاندا میت و فەرماندە سەربازییەکانی سوپای تورکیاش ئامادەبوون، لەوێ برۆ دژ بە شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە و هێزەکانی سوریایی دیموکراتی کەلەئێستادا شەڕ دژی داعش دەکەن و لە هەوڵی پاککردنەوەی ڕەققەدان قسەی کردوە و وەک تیرۆریست بەناوی کردوون، ڕایگەیاندووە کە ئەو پەیامی بارزانی بۆ هێناون و لە هێرشی سەر شەرڤانان و کانتۆنی عەفرین و شەهبا و پشتگیریان دەکەن.
لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین و هەرێمی شەهباش کە تا ئێستا بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی مەدەنی ژیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکە برینداربوون، ئیراهیم برۆ گوتویەتی، تورکیا دۆستی نزیکی ئێمەیە و پشتیوانی ئەو هێرشانە دەکەین بۆسەر شەرڤانان و ئەو هەرێمانە.
ئاشکرا بووە کە چوونی ئیبراهیم برۆ لەسەر داخوازی مەسعود بارزانی و بەرلەچوونی نێچیرڤان بۆ تورکیا لە چوارچێوەی پیلانی تورکیا و پارتی و چەتەکاندایە بۆ هێرشی سەر عەفرین و هەرێمی شەهبا، مانگی پێنجی ئەمساڵیش پارتی دیموکرات٢٠٠ چەتەی خۆی بەناوی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا ناردە ناوچەکانی ئەبو فاس، کە دەکەوێتە نێوان شەداد و ڕەقە و مالیحا بۆ هاوکاری چەتەکان و هێرشی سەر شەرڤانان.
کەسێک بەناوی ئەبو یاسر کوردستانی، کە ماوەی ١٠ ساڵ چەتەی پارتی بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی فەوجی چەتەیی سوڵتان مورادی سەربە ئاکەپە، بەشداری ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتیان کردووە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی باکوری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان فەرماندەی ئەو ٢٠٠ چەتەیە بووە.
مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٦ بەهەمان شێوەی پارتی بەفەرمانی مەسعود بارزانی و لەسەر داخوازی ئەردۆغان، هێزێکی دیکەی لەو چەتانەی بەناو پێشمەرگەی ڕۆژئاوا ناردە ناوچەی عەزاز بۆ شەڕکردن دژی شەرڤانان و هاوکاری چەتەکانی تورکیا و داعش، سەرپەرشتیاری ئەو چەتانەی پارتی لە عەزاز مسته‌فا بێوار و به‌سام حا‌جی مسته‌فا بوون، کە خۆیان ئەوکاتە لە تەلەفزیۆنی زاگرۆسی پارتی قسەیان کردبوو و وتبوویان ئەوان لەسەر رێبازی بارزانین و له‌پاڵ چەتەکانی به‌ره‌ی نوسره‌ و ئه‌حرار و شام دژی شەرڤانان شەڕیان دەکرد.
****
وێنەکان ئیبراهیم برۆ لەپاڵ ئاڵای هەرێمی کوردستان.
مستەفا بێوار لاپتۆپی لەبەردەستدایە.
بەسام حاجی مستەفا عەینەک لە چاوەکە.
کەتیبەی سەلاحەدینی چەتە سەربە پارتی دیموکرات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates