Pages

Ads 468x60px

16 Jul 2017

دکتۆر ئەمین فەرەج: ئەگەر ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییە ئەوا ئاسانترین شت قوربانیدانە بە دەستکەوتە حیزبییەکان


دکتۆر ئەمین فەرەج: ئەگەر ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییە ئەوا ئاسانترین شت قوربانیدانە بە دەستکەوتە حیزبییەکان
لە کاتێکدا وەها چاوەڕوان دەکرا پرۆسەی ڕیفراندۆم ببێتە هۆکارێک بۆ یەکڕیزی و تەبایی و هاوهەڵوێستی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، بەڵام دیمەنەکان پەڕتەوازەیی و پشێوی زیاتری ناو ماڵی کورد نیشان دەدەن.


دکتۆر ئەمین فەرەج، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت ئەم دۆسێیە پەیوەندی بە خودی ڕیفراندۆمەکەوە نییە هێندەی ئەوەی پەیوەندی بە کێشە کەڵەکەبووەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، وەک دەڵێت لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا گرفتێکی زۆر هەن بە تایبەتیش پاش ئەوەی کێشە سیاسییەکانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان و تێوەگلانی لایەنەکانی تریش لەسەر شێوازی فەرمانڕەوایەتی و پرۆسەی سیاسی و بابەتەکانی تریش کاریگەرییان کردۆتە سەر دۆسێی ڕیفراندۆم.


دکتۆر ئەمین فەرەج، باسیش لەوە دەکات لەگەڵ ئەوەشدا کە کێشەکانی هەرێمی کوردستان قوڵ و ئاڵۆزن، بەڵام کەمکردنەوەیان بۆ ئاستێکی وەها کە بگوترێت خاڵی هاوبەش و لێکتێگەیشتن دروستبکات لەسەر دۆسێی ڕیفراندۆم، کارێکی قورس نییە و کارێکی ئاسانیش نییە، چونکە وەک دەڵێت کێشەکانی کارا کردنەوەی پەرلەمان و هەروەهاش پۆستی سەرۆکی هەرێم لە ئارادان و دابەشبوونێکی بەرچاو لەسەر ئەم دوو کێشەیە هەیە لە نێو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا.
بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر ئەمین فەرەج، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates