Pages

Ads 468x60px

28 Jul 2017

بە پەلە .....بە پەلە...



بە پەلە .....بە پەلە...
مزگینی سەرکەوتن هات...
رۆژئاوا پێشی باشوور کەوت...
بۆ وەفاداری بە خۆێنی ئەو شەهیدانەی کە لە رۆژئاوا رژان....
لە پاش کۆ بوونەی دوو رۆژانی ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدراڵی دیمۆکراتیکی باکووری سووریا کاتی هەڵبژاردنەکان دیار کرا و یاسای هەڵبژاردن ئەرێ کرا...
لە بەرواری ٢٢/٩/٢٠١٧ هەڵبژاردنی کۆمینەکان
لە بەرواری ٣/١١/٢٠١٧ هەڵبژاردنی شارەوانی و کانتۆنەکانی فیدراڵی باکووری سووریا
و لە بەرواری ١٩/١/٢٠١٨ هەڵبژاردنی هەرێمەکان و کۆنگرەی گەلانی دیمۆکراتیک بە ڕێوە دەچێت....پیرۆزە
هەر وەها لە دوایین گۆڕانکاریەکاندا فدراڵی باکووری سووریا بەم شێوەیە دەبێت:
هەرێمی جزیرە،هەرێمی فورات و هەرێمی عەفرین کە هەر هەرێم بە سەر دوو کانتۆندا دابەش دەکرێ و هەر کانتۆنیش چەند ئەیالات لە خۆ دەگرێت...


زۆر گرنگ..
ئەنجومەنی دامەزرێنەری فەدراڵی دیمۆکراتیکی باکوری سووریا، لە پاش دوو ڕۆژ کۆبوونەوە، بڕیارگەلێکی زۆر گرنگی دا، لەوانەش:
فەدڕاڵی باکوری سوریا، لە ئێستادا لە سێ هەرێم پێک دێت و هەر هەرێمەش، دوو کانتۆن لە خۆ دەگرێت و هەر کانتۆنەش لە ئیالەت یان پارێزگایەک پێک دێت، بەم شێوەیە:
هەرێمی جزیرە، لە کانتۆنەکانی قامشلۆ و حەسەکە پێکدێت.هەرێمی فورات، لە کانتۆنەکانی کۆبانێ و گرێ سپی پێکدێت.. هەرێمی عەفرین، لە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا ئێکدێت.. سەرچاوەیەک لە فەدراڵی باکوری سوریا ئاشکرای کرد، دەکرێت لە داهاتوودا هەرێمی دیکەی وەک ڕەقا، حەلەب و دێرزوور ئەگەر دانیشتوانەکەیان بیانەوێت بخرێنە سەر فەدراڵیەکە.
فەدرڵی باکور سوریا، یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەرێ کردوە و کاتی ئەنجامدانشیانی کاتی دیاریکردوە، بەم شێوەیە:
لە ڕێککەوتی ٢٢/٩/٢٠١٧ هەڵبژاردنی کۆمینەکان.
لە ڕێککەوتی ٣/١١/٢٠١٧ هەڵبژاردنی شارەوانی و کانتۆنەکان.
و لە ڕێککەوتی ١٩/١/٢٠١٨ هەڵبژاردنی هەرێمەکان و کۆنگرەی گەلانی دیمۆکراتیک بە ڕێوە دەچن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates