Pages

Ads 468x60px

15 Feb 2022

هەزاران مامۆستا لە ئێران و ڕؤژهەڵاتی کوردستان بە گرێبەستی کاتی کاردەکەن

 


هەزاران مامۆستا لە ئێران و ڕؤژهەڵاتی کوردستان بە گرێبەستی کاتی کاردەکەن


▪️یوسف نوری وەزیری پەروەردەی ئێران لە وتوێژیکدا لە گەڵ ڕاگەیاندنەکانی ئێران دانی ناوە بە پرسی دانەمەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست و هەروەها دواکەوتنی چەند مانگ مووچەکانیان.


▪️یوسف نوری بە بێ ئەوی ئاماژە بە ڕێژەی مامۆستایانی گریبەست بکات، دەڵێت؛ لەم بارەیەوە کیشەمان لە ئاماری دروستدا هەیە و سەرقاڵی ئەوەین بزانین ڕیژەی مامۆستایانی گرێبەست چەندە.


▪️نوری بەلێنی ئەوەی داوە کە ئەگەر بە قەوڵی ناوبراو "ئاماری مامۆستایانی گریبەست" بزانرێت، بە دواداچوون بۆ چارەسەری کێشەکانیان دەکەن.


▪️ناوبراو سەبارەت بە دواکەوتنی موچەی ئەو مامۆستایانەی بە گریبەست کار دەکەن وتی؛ مووچەی مانگەکانی پووشپەڕ و خەزەڵوەریان دراوە و ماناگەکانی دیکەیان هیشتا نەدراوە.


▪️بەشێکی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە گرێبەستی کاتی کاردەکەن و لە ماوەکانی ڕابردوودا دەیان جار بە شێوازی جیاجیا ناڕەزایەتیان دەربڕێوە بەڵام وڵامیان نادرێتەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates