Pages

Ads 468x60px

20 Feb 2022

دایکی زەینەب جەلالیان: ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە هانامانەوە بێن ١٥ سالە کچەکەم نەبینیوە

 


دایکی زەینەب جەلالیان: ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە هانامانەوە بێن ١٥ سالە کچەکەم نەبینیوە


🔹دایکی زەینەب جەلالیان، ژنە زیندانی سیاسی کورد لە میانەی گرتە ڤیدیۆیکەوە دەڵێت، کچەکەم بێ تاوانە، ١٥ ساڵە نەمبینیوە، دووریان خستووەتەوە، پیر بووم وەک دایکێک پێم خۆشە جارێکیتر کچەکەم بیبینمەوە، بەڵام ڕیگەمان پێ نادەن.


🔹دەشڵێت، لە ئیستادا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخی کچەکەم نازانین، باسی ئەوە دەکەن زەینەب تووشی کۆرۆنا بووە،. نیگرانی دۆخی تەندرۆستی مناڵەکەمم.


🔹لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا،دایکی زەینەب جەلالیان دەڵێت، ناهێلن پارێزەرەکانییش کەچەکەم ببینن، داوای بە هاناچوون لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەم.


🔹زەینەب جەلالیان ڕۆژی ١٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە بێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکەی دوورخرایەوە بۆ گرتووخانەی یەزد و نزیک ٦٠٠ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازانرێت.


🔹زەینەب جەلالیان تەنها ژنە گیراوی سیاسیە، لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە و لە مافی ئازادی کاتی و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە بێ بەشکراوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates