Pages

Ads 468x60px

15 Feb 2022

بنێت: شەو و ڕۆژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، لە شەڕ داین

 


بنێت: شەو و ڕۆژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، لە شەڕ داین

نەفتالی بنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە گوتارێک دا لە شاری مەنامە پێتەختی وڵاتی بەحرێن ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدووی ئەوەدایە وڵاتە سەقامگیر و ئارامەکان تێک بدات و بیانڕووخێنێت و هێزە پرۆکسی و تێکدەرەکان و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانیی جێگیریان بکات. 


▪️بنێت جەختی کردەوە: شەو ڕۆژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و گرووپە سەرسپێردراوەکانی لە شەڕ داین. 


▪️بنێت ڕوونی کردەوە: بایدن لە ۵۰ ساڵ لەمەوبەر هەتا ئێستا هاوڕێ دێرینە و ڕاستەقینەی ئیسرائیلە. ئەو باش دەزانێت ئەمنیەت چەندە بۆ ئیسرائیل گرینگە. 


▪️ناوبراو لە درێژەدا گوتی: ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەڵەیەکی ئیستراتێژییە، چونکە دەبێتە هۆی ئەوە کە کۆماری ئیسلامی پەرە بداتە چالاکییە ناوکییەکەی و دەیان میلیاردۆلاریش بە دەست بێنێت. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates