Pages

Ads 468x60px

15 Feb 2022

گوڵاڵە مورادی مانی لە خواردن گرت

 


گوڵاڵە مورادی مانی لە خواردن گرت

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ، هاووڵاتییەک بە ناوی "گوڵاڵە مورادی" خەڵکی شاری پیرانشار، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ چارەنووس و پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی، لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت.


▪️یەکێک لە نزیکانی گوڵاڵە مورادی بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "گوڵاڵە پاش وڵامنەدانەوەی داواکارییەکانی لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدار، مانی گرتووە".


▪️لە ڕۆژی شەممە ٢٨ی بانەمەڕەوە گوڵاڵە مورادی لە گرتنگەدایە و لەو ماوەیەدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و هەتا ئێستا دادگایی نەکراوە.


▪️هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.


▪️گوڵاڵە مورادی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجە، بۆ دانپێنانی زۆرەملێ بەردەوام لەژێر گوشاردا بووە.


▪️سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، گوڵاڵە مورادی وێڕای دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی "مەتین بەزازی" و "تاهیر بەزازی" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوون.


▪️ئەو سێ هاووڵاتییە پاش کوژرانی عوسمان حاجی حوسێنی، ئەندامی سپای پاسداران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و کوڕەکانی گوڵاڵە پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ئازاد کران.


▪️مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، گوڵاڵە مورادی پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates