Pages

Ads 468x60px

20 Feb 2022

خامەنەی و تەسلیم بوونی لە بەرانبەر ئەورووپا و ئەمەریکا و خواردنی جامی زەهر بە وینە

 


خامەنەی و تەسلیم بوونی لە بەرانبەر ئەورووپا و ئەمەریکا و خواردنی  جامی زەهر  بە وینە 

 ئیسرائیل بە کردەیی لێیان دەدات و کۆمارى ئیسلامى تەنیا هەڕەشەى فشە دەکات

 دیمەنى سەربانى بنکەى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسداران لە ماهیدەشتى کرماشان



▫️ ئەمەى کە دەیبینن، وێنەى مانگى دەستکردە کە گورزى ئیسرائیل نیشان دەدات لە ئەنبار و کۆگاى هەڵگرتنى دڕۆن و مووشەکى سوپاى تیرۆریستى پاسداران لە کرماشان

▫️ کۆمارى ئیسلامى هەمیشە هێرش و گورزەکانى ئیسرائیلى شاردووەتەوە و تەنیا هەڕەشەى بۆش دەکات.

▫️ بۆ ئەم هێرشەى ئیسرائیلیش، کۆمارى ئیسلامى گوتى ئاگرکەوتنەوە بووە و بە هۆى لاستیک و ڕۆنەوە کۆگاکە ئاگرى گرتووە.

▫️ ئێستا بەم وێنانە دەردەکەوێت کە کۆمارى ئیسلامى وەک هەمیشە درۆى کردووە و دیمەنەکە لە گورزوەشاندنى ئاسمانى دەچێت.

▫️ سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، کە لێکۆڵینەوەى هاوبەشى نێوان سی ئاى ئەى و مووساد، نیشانى داوە کە هێرشەکەى سەر ئەم بنکە سەربازییە، رێگرییەک بوو لەبەردەم کۆمارى ئیسلامى تا گورز لە ئیسرائیل نەوەشێنێت لە سوریا و وڵاتانى دیکە.

▫️ مووساد بڵاوى کردەوە کە کۆمارى ئیسلامى دوو فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانی لە ڕۆژئاواى ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل ناردووە بۆ گورزوەشاندن کە هەردووکیان تەقێنرانەوە.


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates