Pages

Ads 468x60px

29 Dec 2023

لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری تورکیا، بنیامین ناتانیاهۆ وتی: ئەردۆغان کە سەرقاڵی جینۆسایدی کوردە و خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیهانییە لە زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان، دوا کەسە کە دەتوانێت وانەی ئەخلاقیمان فێر بکات.

ئەردۆغان باسی لەوەشکرد، کارەکانی نەتانیاهۆ لە کەرتی غەززە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ تاوانەکانی هیتلەر

نەتانیاهۆ: ئەردۆغان کە جینۆساید دژی کورد ئەنجام دەدات، ناتوانێت فێری ئەخلاقمان بکات.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە وەڵامی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوکردەوە، کە ناتانیاهۆی بە هیتلەر بەراورد کرد.

نەتانیاهۆ وتی: ئەردۆغان کە جینۆساید دژی کورد ئەنجام دەدات و ژمارەی پێوانەیی جیهانی هەیە لە زیندانیکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دژایەتی ڕژێمەکەی دەکەن، دوا کەسە کە دەتوانێت وانەیەکی ئەخلاقیمان فێر بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد: سوپای ئیسرائیل کە ئەخلاقیترین سوپای جیهانە، لە شەڕدایە بۆ لەناوبردنی ڕق لێکراوترین و دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستیی جیهان، حەماس-داعش، کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە و لەلایەن ئەردۆغانەوە ستایشی دەکرێت و میوانداری سەرکردەکانی دەکات.

No comments:

Post a Comment

Blogger Templates