Pages

Ads 468x60px

15 Dec 2023

ئەم دیمەنەی کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز لەسەر ئینتەرنێت بڵاو کراوەتەوە، تەقاندنوەی ژینگەی دەوروبەری گوندی "ساوا"ی سەر بە شاری مەریوان لە نزیک سنووری باشماخ نیشان دەدات.

 


ئەم دیمەنەی کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز لەسەر ئینتەرنێت بڵاو کراوەتەوە، تەقاندنوەی ژینگەی دەوروبەری گوندی "ساوا"ی سەر بە شاری مەریوان لە نزیک سنووری باشماخ نیشان دەدات.


🔻بڵاوبوونەوەی ئەم دیمەنە لەسەر فەزای مەجازی کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە و هەندێک لە چالاکوانان وەک بەڵگەیەکی ئاشکرا لەسەر سیاسەتی بە تاڵان بردنی سامانی هەرێمە پەراوێزخراوەکان لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندگەراوە، بڵاویان کردۆتەوە.



🔻بەپێی زانیارییەکان کارگەیەکی "لم و ماسە" چەندین ساڵە لە دەوروبەری ئەو گوندە بەبێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی ژینگەپارێزی چیا و دۆڵەکانی ئەو ناوچەیە هەڵدەتەکێنێت و بە تاڵانی دەبات.


🔻ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم دیمەنە، کردەوەی ئەو کارگەیە و کۆمپانیاکانی لم و ماسەی وەک "حەپەلووش کردنی چیاکان" وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوان چەندین جار داوایان لە کاربەدەستانی قەزایی و حکوومی کردووە لە بەرامبەر ئەو تاڵانکارییەی کۆمپانیاکاندا دەستێوەردان بکەن، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates