Pages

Ads 468x60px

21 Dec 2023

لەسێدارەدانی سەمیرا سەبزیان لە چاپەمەنیی جیهاندا دەنگی دایەوە

 



لەسێدارەدانی سەمیرا سەبزیان لە چاپەمەنیی جیهاندا دەنگی دایەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەز، سەمیرا سەبزیان لە زیندانی قزلحساری کەرەج لەلایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دارا. سەمریا قوربانیی توندوتیژی بنەماڵەیی بوو و لە تەمەنێکی کەمدا هاوسەرگیریی پێ کراوە.

ئێعدام کردنی سەمیرا سەبزییان لە لایەن چالاکانی مەدەنی و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە توندی شەرمەزار کراوە. هەروەها هەفتەی پێشوو کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان، کژار، بە نیسبەت لە سێدارەدانی سەمیرا سەبزیان هۆشداریی دابوو و ڕایگەیاندبوو: "رژیمی دژە ژنی ئێران لە کاتێکدا دەیەوێت گیانی ئەم دایکە بستێنێت کە لە دە ساڵ پێشەوە لە زیندان ڕایگرتووە. سەمیرا لە تەمەنی ١٥ ساڵانەوە بە شوو دراوە و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژیەک کراوەتەوە."

لە سێدارەدانی سەمیرا سەبزیان لە ڕاگەیاندنە جیهانییەکانیشدا دەنگی دایەوە.

ڕۆژنامەی هیندستان تایمز لە بابەتێکدا بە سەردێڕی ئێران "منداڵ-هاوسەر"ێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی هەڵدەواسێ، هەواڵی لەسێدارەدانی سەمیرە سەبزیانی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە تەنها لە ئەمساڵدا لە ئێران ١٨ ژن لەسێدارە دروان.

سەرچاوەکە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە نەرویژە، باس لەوە دەکات کە سەمیرە لە١٠ ساڵی ڕابردوودا لە زیندانی ڕژیمدا بووە و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە زیندانی قزڵ‌حەساری کەرەج لەسێدارە دراوە. ڕۆژنامەکە لە زاری مەحموود ئەمیری‌موقەدەم سەرۆکی ڕێکخراوەکەەوە دەنووسێت: سەمیرە بە ساڵان قوربانیی دەستی ئاپارتایدی جنسی، بە منداڵی بە زۆر بە شوودان و توندوتیژیی ناو ماڵ بووە؛ ئەمڕۆش بوو بە قوربانیی مەکینەی ئێعدامی ڕژیم."

هەروەها تەلەفزیۆنی فرانس ٢٤ هەواڵەکەی کردە ڕۆژەڤ و لە زمانی ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ (لێبوردنی نێودەوڵەتی"یەوە ئاماژەی بەوە کرد کە سەمیرە دایکی دوو منداڵ لە تەمەنی منداڵیدا بە زۆر هاوسەرگیریی پێکراوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکە کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا وێڕای شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانی سەمیرە، هۆشداریی داوە کە ئەمە زەنگی مەترسییە. لە لێدوانەکەی کۆمیسەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە: دیسان داوا لە ئێران دەکەین کە هەموو لەسێدارەدانەکان ڕابگرێت.

فرانس ٢٤ ڕایگەیاندووە کە تەنها لە مانگی نۆڤەمبەردا ١١٥ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون و لە زمانی ئەمنستییەوە دەنووسێت: دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پەلە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران بکات کە دەستبەجێ لەسێدارەدانەکان ڕابگرێت.

هەواڵەکە لە چەند ڕۆژنامەیەکی تری هیندستان، چاپەمەنیی مالیزیا و ژمارەیەک لە ڕاگەیاندنەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە کرایە ڕۆژەڤ.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates