Pages

Ads 468x60px

21 Dec 2023

جموجولی سەربازی رۆژئاوا دژ بە تیرۆریستانی حوسی حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشێک بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگری نەرویجی دەگرنە ئەستۆ

 



جموجولی سەربازی رۆژئاوا دژ بە تیرۆریستانی حوسی 

بەسەركردایەتی ئەمەریكا هاوپەیمانیەتیەك دژی حوسیەكانی یەمەن پێكهاتووە

حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشێک بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگری نەرویجی دەگرنە ئەستۆ

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە ژێر ناوی "دەستپێشخەری ئەمنی فرەنەتەوەیی" بە سەرکردایەتی ئەمریکا هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتییان پێکهێناوە، بۆ روبەروبونەوەی هێرشی حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سور.


ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو وڵاتانەی هەوڵی فراوانکردنی بنەمای سەرەکی ئازادی گواستنەوەی دەریایی دەدەن، پێویستە هەوڵەکانیان یەکبخەن، بۆ روبەروبونەوەی ئەو ئاڵنگارییەی کە حوسییەکان دروستیان کردوە.


ئەوەشی خستەڕو، ئەم هاوپەیمانێتییە نوێێە ناوی "ئۆپەراسیۆنی پاسەوانی خۆشگوزەرانی" دەبێت و 10 وڵات لە خۆدەگرێت، لە ناویاندا بریتانیا و فڕەنسا و ئیتاڵیا و بەحرەین.


وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، ئەو وڵاتانەی لەو هاوپەیمانێتییە بەشدارییان کردوە بریتین لە بریتانیا، بەحرەین، کەنەدا، فڕەنسا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، نەرویج، سیشڵ، ئیسپانیا.

حوسییەکانی یەمەن ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند، لە دوایین ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی بۆردومانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە دژی کەشتیی بارهەڵگری بازرگانی نەرویجی STRINDA ئەنجامداوە.

یەحیا ساریا، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان لە بەیاننامەیەکدا گوتی، گروپەکە ڕایگەیاندووە، بە موشەکێک بارهەڵگرێکیان پێکاوە، چونکە نەوتی خاوی دەگەیاندە تێرمیناڵی ئیسرائیل و تیمی نێو بارهەڵگرەکە هەموو هۆشدارییەکانیان پشتگوێ خستووە.

هەرچەندە خاوەنی کەشتییە بارهەڵگرەکە کە کۆمپانیای مۆڤینکل کەشتی بارهەڵگری کیمیایی نەرویجییە، ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکە بە بارێکی زەیتی خورما بەرەو ئیتاڵیا دەڕوات بۆ ئەوەی لە سووتەمەنی بایۆلۆجیدا بەکاربهێنرێت. وتەبێژی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، پلانی نەبووە لە ئیسرائیل بوەستێت.

زانیارییەکانی کۆمپانیای کەشتیوانی کلێر دەریانخستووە کە کەشتی ستریندا ڕۆنی ڕووەکی و سووتەمەنی بایۆلۆجی لە مالیزیا بارکردبوو و بەرەو ڤێنیز دەڕۆیشت.

کاربەدەستانی حوسییەکان دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکیان نەدایەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئیسرائیل لەم بارەیەوە هیچ زانیاری نەداوە.

حوسییەکان خۆیان خستووەتە ناو ململانێی ئیسرائیل و حەماسەوە کە لە 7 ی مانگی 10 ەوە دەستی پێکردووە، پاش ئەوەی حەماس هێرشێکی کردە سەر نیشتەجێگای جووەکان لە ئیسرائیل و زیاتر لە 1200 کەسی کوشت و دەستبەجێ پاش ئەو هێرشە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر حەماس لە کەرتی غەززە دەستپێکرد و بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی سەر بە حەماس، زیاتر لە 15 هەزار کەس کوژراون.

وتەبێژەکەی حوسییەکان بەڵێنیانداوە کە گروپەکە بەردەوام دەبێت لە ڕێگریکردن لەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەڕۆن تا ئەو کاتەی ئیسرائیل ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی خۆراک و یارمەتییە پزیشکییەکان دەدات بۆ ناو کەرتی غەززە، کە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە ناوەندی دەسەڵاتی حوسییەکانەوە دوورە.

بەرپرسێکی ئەمەریکایی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هێرشەکە بۆ سەر کەشتی بارهەڵگری STRINDA لە نزیکەی 111 کیلۆمەتر دوور لە باکووری تەنگەی باب ئەلمەندەبەوە بووە کە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بەیەکەوە دەبەستێتەوە. بەرپرسێکی تری ئەمەریکایش گوتی کەشتیی ستریندا توانی لە چەند کاتژمێری دوای هێرشەکەدا بەڕێبکەوێت و بکەوێتە جووڵە .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates