Pages

Ads 468x60px

14 Aug 2012

سمیناری دیالۆگ لە پێناو یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر بەرێوە چوو


سمیناری دیالۆگ لە پێناو یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر بەرێوە چوو

پێشنیار و راسپاردەکانی سمیناری (دیالۆگ لە پێناو یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان) لە شاری 
هەولێر

 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی  رۆژی سێشەمە 7ی ئۆگستی 2012 ، لە میوانخانەی چوارچرای شاری هەولێر، لە لایەن گروپی پشتگیری لە رۆژئاوایی کوردستان، سمیناری (( دیالۆگ لە پێناو یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان )) بە بەشداری نوێنەری ژمارەیەکی زۆر لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و کەسایەتی و چالاکڤانان بەڕێوە چوو .
ئامادەبووان لە بابەت و لێدوانەکانیاندا  جەختیان لەسەر ئەم داواکاری و راسپاردانە کردەوە کە لە خوارەوە هاتووە ، ئێمەش  وەک  گروپ بە ئامانەتەوە دەیخەینە  بەردەست رایگشتی و  لایەنە بەرپرسەکانی باشوری کوردستان و لیژنەی باڵا  لە رۆژئاوای کوردستان :
1-         حکوومەتی کوردستان هاوکاری رۆژئاوای کوردستان بە گشتی وە شارە ئازادکراوەکان بە تایبەتی بکات و یارمەتی کاتیان بۆ دیاری بکات.
2-         پێویستە نەتەوەی کورد یەک دەنگ و یەک  هەڵوێست  بێت لە پشتیوانیکردنی  رۆژئاوای کوردستان لە روی سیاسی و مادی و مەعنەوییەوە .
3-         یەک  ئاڵا لە رۆژئاوای کوردستان هەبێت  هەموو پێکهاتە سیاسیەکان  تێکۆشەرەکان لەسەری رێکبکەون.
4-         هاوکاریکردنی  بە پەلەی  ئەو ئاوارانەی رۆژئاوا کە لە باشووری کوردستان  دەژین  .
5-         پێویستە کەمە نەتەوایەتی و ئاینیەکانی دیکەی دانیشتووی رۆژئاوای کوردستان بەشدارییان پێ بکرێت  لە ئۆرگانەکانی سەرکردایەتی رۆژئاوای کوردستان  .
6-         پێویستە دەستەی باڵا پەلە بکات لە رێکخستنی دەزگاکانی بەڕێوەبردن .
7-         تێکدانی  یەکڕیزی  نەتەوەیی کوردان لە رۆژئاوای کوردستان  هێڵی سورە.
8-         ئەزموونی ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان لە بەرچاو بگرن ،لە دەستنیشان کردنی سنووری جوگرافیای رۆژئاوای کوردستان.
9-         پێمان باشە دەستەی  باڵا  ناوی  ببێتە دەستەی  باڵای رۆژئاوای کوردستان.
10-       دەزگاکانی راگەیاندن رۆڵی زیاتر بگێڕن  لە پاراستنی  یەکڕیزی کوردان و دەرخستنی نەهامەتییەکانیان و خۆدورگرتن لە بڵاوکردنەوەی  هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراو  سەبارەت بە لایەنەکانی  رۆژئاوای کوردستان.
11-       داوا دەکەین  نوێنەرانی کورد  لە بەغدا رۆڵ ببینن لە گۆڕینی سیاسەتی دەوڵەتی عێراق  بەرامبەر بە رژێمی سوری .
12-       وەستانەوە بە روی هەڕەشەکانی تورکیا و دەستخستنە ناو کاروباری رۆژئاوای  کوردستان.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates