Pages

Ads 468x60px

14 Aug 2012

ئاماده‌کاریـیه‌کانی ئیسرائیل بۆ شیانی هه‌ر هێرشێـکی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ری


ئاماده‌کاریـیه‌کانی ئیسرائیل بۆ شیانی هه‌ر هێرشێـکی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ری

له‌و ده‌مه‌ی مشتومڕێـکی گه‌رم له‌مه‌ڕ شیانی کرده‌یه‌کی له‌شـکری ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ناوکیـیه‌کانی ئێران له‌ گۆڕێدایه‌، بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌زیرێـکی نوێی بۆ به‌رگری میلـلی ده‌سـتنیشـانکرد.



به‌ڕێز نه‌تانیاهۆی ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی پـێشووی ئاسایش ئاڤی دیخته‌ر ده‌بێته‌ به‌رپـرسی کاروباری به‌ره‌ی نێو وڵات.
ئه‌مه‌ ده‌سـتنیشـانکردنێـکی گرنگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ ئیسرائیل له‌ ئاکامی ئه‌م جه‌نگه‌ به‌ هه‌زاران موشه‌ک ئاڕاسته‌ی بکرێت.
ئێران په‌یمانی داوه‌ ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بکاته‌ سه‌ری، ئه‌وا به‌رپه‌رچی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تاران توند ده‌بێت و ڕه‌نگه‌ گرووپی حزبوڵـڵا لوبنانی و حه‌ماس له‌ که‌رتی غه‌ززه‌ی پـڕ چه‌ک ئه‌وانیش پـشـتیوانی ئێران بکه‌ن.
ئیسرائیل ئاگاهی داوه‌ و ده‌ڵێت ئێران وا به‌ خێرایی هه‌نگاو به‌ره‌و به‌ده‌سـتهێنانی توانای چه‌کی ناوکی ده‌نێت، ئه‌و کاره‌ی ئیسرائیل به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر هه‌بوونی خۆی داده‌نێت.
ئێران ده‌ڵێت پـرۆگرامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه‌. هه‌روه‌ها تاران هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ری به‌ هێندی زۆر وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌بێ به‌ها و به‌بێ بنچینه‌ له‌ قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ئه‌مڕۆ له‌ تاران گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ گوتی ئیسرائیل ده‌زانێت هه‌ر هێرشێـکی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران کارێـکی ناژیرانه‌یه‌ و ده‌رئه‌نجامی زۆر خراپـی لێـده‌که‌وێته‌وه‌ و بنیامین نه‌تانیاهۆی ده‌ڵێت " حکومه‌ت پاره‌ی له‌ به‌هێزکردنی به‌ره‌ی نێوخۆدا زیاتر له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی وڵات خه‌رج کردووه‌، به‌ڵام چه‌ندان له‌ ده‌زگاکانی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیلی ئه‌وه‌یان نیشـانداوه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ژێرزه‌مینه‌کان که‌ له‌ کاتی بۆردوماندا په‌نایان بۆ ده‌برێت ده‌ست پـێـیاندا ناگات و له‌ بارودۆخێـکی خراپدان."
ئه‌لیزه‌ شیمۆنی دانیشـتووی ته‌له‌ئه‌ڤیڤ ده‌ڵێت " ژێرزه‌مینی خۆپاراستن له‌ بۆمباران له‌ ناوچه‌که‌ماندا داخراوه‌ و که‌س نازانێت کلیلی ده‌رگاکه‌ی لای کێـیه‌؟."
ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن ئیسرائیل ئاماده‌ی جه‌نگ نیـیه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری ده‌که‌ن به‌رده‌وامن له‌ بانگه‌شه‌کانیان.
له‌ دیمانه‌کانی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رپـرسانی باڵای ئیسرائیلی گومانیان ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بخوازێت په‌نا بۆ کرده‌ی له‌شـکری له‌ دژی ئێران به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕایگرێت، به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌مسـاڵدا که‌ سـاڵی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.په‌یامه‌کانیان ڕوون و ئاشـکرایه‌، به‌ڵام وا کات به‌ ده‌سـته‌وه‌ نامێنێت بۆ ڕاگرتنی ئێران له‌ گوایه‌ هه‌وڵه‌که‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی. ئه‌گه‌ر وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و کاره‌ نه‌کات، ئه‌وا ئیسرائیل ئه‌و ئه‌رکه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌سـتۆی خۆی.
dengiamerika.com
-------------------'


سه‌رۆک وه‌زیری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی سوریا ده‌ڵێت ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر لێواری ڕووخانه‌

سه‌رۆک وه‌زیری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی سوریا ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر لێواری هه‌ره‌سهێنانی ئابوریـیه‌ و له‌وه‌دایه‌ وره‌ی بڕوخێت و کۆنترۆڵی زیاتر له‌ سه‌دا 30 ی وڵاته‌که‌ ناکات.
ڕیاز حیجاب ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردن ئه‌م تێبینیانه‌ی خۆی دا له‌ میانه‌ی یه‌که‌م لـێداوانیدا بۆ ڕای گشـتی له‌وه‌تای له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌ ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ و چووه‌ پاڵ ئۆپـۆزسیۆنه‌وه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا گوتی ئه‌و دڵنیایه‌ له‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌توانێت ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌ فڕین به‌سه‌ر سوریادا بسه‌پـێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پـێویستی به‌ بڕیارێـکی گه‌وره‌یه‌.
په‌نێتا هه‌روه‌ها به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت ئه‌مه‌ریکا پـلانی داناوه‌ بۆ ژماره‌یه‌ک ڕووداو که‌ شیانیان هه‌یه‌ له‌ سوریادا بـبن. هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی دژه‌ فڕین به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ سه‌خته‌ جێبه‌جێ بکرێت، وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ سه‌رووی مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کانه‌وه‌ نیـیه‌.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates