رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: ئیسرائیل له عێراقه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات كه ئیسرائیل پلان داده‌ڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی له عێراقه‌وه هێرش بكاته سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران.
شیروان عه‌لی، ئاوێنه‌نیوز: رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكی دا كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، به پشت به‌ستن به ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگیری به‌ریتانی ده‌ڵێت "ئیسرائیل گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێت له‌م ساڵدا گورز له ئێران بوه‌شێنێت، هه‌ر بۆیه پلانێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه بیابانیه‌كانی عێراقیش له‌و هێرشه‌دا به‌كاربهینێت."
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌مساڵدا ئه‌و كاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كات ئه‌مریكا پشتیوانی لێ بكات به‌وهۆیه‌ی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی تیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ كام له پاڵێوراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته، له‌به‌ر ده‌نگی ئه‌مریكیه جوله‌كه‌كان، دژی ئه‌و كاره ناوه‌ستن."
awene
-----------------------------
تورکه‌کان، رۆڵی بارزانی گه‌وره ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی PKKی پێبکه‌ن
په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان بارزانی‌و تورکیا رۆژبه‌ڕۆژ به‌هێزترده‌بێت‌و سه‌رچاوه‌یه‌کیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ستراتیژی تورکیا تێکدانی ریزی کورده‌و ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای بارزانییه‌وه ده‌کات‌و سه‌ره‌تا وه‌ک سه‌رکرده‌ی هه‌موو کورد پیشانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامدا شه‌ڕی کوردی سوریا‌و تورکیای پێ‌بکات.
ئا: ئاوێنه
ماوه‌ی دوو ساڵه په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان‌و حکومه‌تی تورکیا رۆژبه‌ڕۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه‌و له‌مڕۆدا بۆته په‌یوه‌ندییه‌کی فره‌لایه‌نی سیاسی‌و ئابوری‌و ئه‌منی، سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگاداریش که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "تورکیا ده‌یه‌وێت به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، هه‌رێم‌و ئێران تێکبدات‌و کورد بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌کێتی‌و پارتی که پارتی ناچاربوو په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا به‌هێز بکات‌و یه‌کێتیش له‌گه‌ڵ ئێرانداو هیچ بوارێک نه‌مابووه‌وه بۆ بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی".
تورکیا چی ده‌وێت؟
له‌دوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له‌عێراق، سیاسه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌هه‌رێم خۆی وا نمایشده‌کات که گوایه ده‌یه‌وێ پشتیوانیی له‌بارزانی‌و پارتی‌و هه‌رێم بكات، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ستی تێكدانی ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمه له‌ناوخۆی‌و له‌گه‌ڵ عێراق‌و وڵاتانی دراوسێ.
سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوێنه ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه که له‌کۆتاییدا تورکیا ده‌یه‌وێت "بارزانی‌و پارتی‌و هه‌رێم شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ی بۆ بکه‌ن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه لێنا‌گه‌ڕێ كوردی سوریا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سوریای نوێ‌دا شتێكی سیاسی گرنگیان ده‌ستبكه‌وێت وه‌ك ئۆتۆنۆمی یان فیدرالی‌و ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌بن كورده‌کانی سوریا شوناسنامه‌ی سوریایان بدرێتێ، ئه‌ویش وه‌ك سوری، نه‌ك وه‌ك كورد".
ئێستا ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گوزه‌رێت، شه‌ڕی سوننه‌و شیعه‌یه، له‌ململانێکاندا سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، ئه‌ردۆگان خۆی به‌سوڵتانی سوننه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌زانێ، هه‌روه‌ك چۆن ئێران خۆی به‌كوێخای هه‌موو شیعه‌كانی دونیا ده‌زانێ، سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوێنه وتی "بۆ فشارخستنه‌سه‌ر مالیکی‌و بێزارکردنی، ئه‌ردۆگان پشتیوانیی له‌بارزانی ده‌کات‌و هه‌تا کشانه‌وه‌ی مالیكی، توركیا سعودیه‌و قه‌ته‌ر له‌ڕێگای عه‌لاوی‌و نوجه‌یفی‌و موتڵه‌گه‌وه به‌بارزانییان كرد‌و توشی ئه‌و کێشه سیاسییه گه‌و‌ره‌یه‌یان کرد".
ئایا شه‌ڕی کورد‌و کورد به‌ڕێوه‌یه؟
ره‌نگه تورکیا له‌سه‌ره‌تای نه‌خشه‌که‌یدا بارزانی‌و پارتی وه‌ک هێزێکی هه‌رێمی ده‌ربخات، سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت زیادکردنی ئه‌و رۆڵه‌ی بارزانی‌و نمایش‌کردنی، تا ئه‌و کاته‌یه بارزانی له‌هێزو لایه‌نه سیاسییه کوره‌ده‌کان داده‌بڕێت‌و به‌هێمنی کۆنترۆڵی ده‌کات‌و پاشان شه‌ڕی په‌که‌که‌ی پێده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوێنه ئاماژه بۆ خاڵێکی گرنگی رێککه‌وتنی نێوان تورکیا‌و پارتی ده‌کات‌و ده‌ڵێت "رێكکه‌وتننامه‌ی ئه‌منیش له‌نێوان هه‌ردوولادا کراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ئاشتیی نه‌كرد، شه‌ڕی بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش کراوه‌یه که سوپای توركیا له‌هه‌ندێک ناوچه‌ی وه‌ک خواكوڕك‌و ئاواشین‌و شوێنه سنوریه‌كانی ناو كوردستانی عێراق پشتێنه‌ی ئه‌منی دروست بکه‌ن". سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوێنه زۆر مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که تورکیا ئه‌و پشتێنه‌یه دروستبکات، چونکه "سه‌ربازی توركی پێی چووه ناو هه‌ر وڵاتێكه‌وه، تا ما‌وه لێی ده‌رناچێ".
گه‌وره‌کردنی رۆڵی بارزانی به‌رامبه‌ر کورده‌کانی هه‌ردوو وڵاتی تورکیا‌و سوریا، کوردی ئه‌و دوو وڵاته‌ی به‌ته‌واویی نیگه‌ران کردووه، سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوێنه باس له‌وه ده‌کات کورده‌کانی تورکیا زۆر ناڕه‌حه‌تن به‌وه‌ی كه توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی ئه‌و وڵاته قسه له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌كه‌ن‌و وتی "كوردی توركیا بارزانی به‌سه‌رۆكی خۆیان نازانن‌و ئۆجه‌لان به‌ئه‌درێسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان ده‌زانن كه له‌ڕاستیشدا هه‌روایه".
سه‌باره‌ت به‌کورده‌کانی سوریاش، وه‌ک ئاشکرا بووه زۆرینه‌ی كورده‌كانی سوریاش له‌گه‌ڵ (په‌یه‌ده)دان‌و ئه‌وانیش بارزانی به‌سه‌رۆكی خۆیان نازانن، سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت "توركیا ده‌یه‌وێ ئه‌و لایه‌نه كوردیانه‌ی سوریا كه له‌پارتییه‌وه نزیكن له‌ڕێگای بارزانییه‌وه دژی په‌كه‌كه‌و(په‌یه‌ده) به‌كاربهێنێ‌و له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێک به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستدایه که تورکیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕێكی ناوخۆیی له‌نێوان كوردی سوریادا دروستبكات‌و له‌ڕێگای بارزانییه‌وه یارمه‌تی ئه‌و كوردانه‌ی سوریا بدات كه له‌بارزانی نزیكن‌و شه‌ڕه‌كه له‌خۆی دووربخاته‌وه‌و ئه‌نجام كوردی سوریا هیچیان له‌و گۆڕانکاریانه‌دا ده‌ستنه‌كه‌وێ.
رێککه‌وتنی تورکیا‌و پارتی ئه‌نجامی دوو ساڵ کارکردنه
رێککه‌وتنی تورکیا‌و پارتی هه‌ر له‌خۆڕا نه‌هاتووه، به‌ڵکو به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوێنه، به‌رهه‌می دوو ساڵ کارکردنی پارتییه له‌و بواره‌دا، به‌تایبه‌تی پارتی دوو ساڵه کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری نه‌وتدا بگه‌نه ئیمزاکردنی رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ تورکیادا.
ئه‌و رێککه‌وتنه فره‌لایه‌نه، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاوێنه که‌وتووه به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی حکومه‌تی عێراق، هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت "له‌ڕێگای توركیا نه‌وتی خۆی بفرۆشێ‌و بگه‌یه‌نێته بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها هه‌رێمی کوردستان به‌نرخێكی هه‌رزانیش نه‌وت‌و گاز به‌توركیا ده‌فرۆشی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وتی خاویش ده‌نێرێ بۆتوركیاو له‌پاڵاوگه‌که‌ی توركیا ده‌پاڵێو‌رێت‌و ده‌كرێت به به‌نزین‌و نه‌وت‌و گاز‌و موشته‌قاته‌كانی تر‌و ده‌نێردرێته‌وه بۆ كوردستان".
سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوێنه باس له‌وه ده‌کات له‌ئاینده‌دا توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ وڵاتی (ئێران‌و عێراق‌و روسیا) له‌سه‌ر سوریا كێشه‌ی گه‌وره‌یان ده‌بێ، ئه‌م وڵاته بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که چۆن زامنی نه‌وت‌و گاز بۆ خۆی بکات، ئێستاش سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌رکه‌وتووه وا نزیکه‌ی ده رۆژه له‌زاخۆوه به‌تانكه‌رو له‌ئاینده‌دا به‌پێی گرێبه‌سته‌که‌ی کردوویانه له‌ڕێگای بۆرییه‌وه نه‌وته‌كه ده‌نێرن بۆ شاری سلۆپی‌و مێرسین.
سه‌رچاوه‌که به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که تورکیا گه‌وره‌ترین قازانج ده‌کات له‌م سه‌فقه‌یه،چونکه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ پارتی کردوویانه، نه‌وت‌و گازێكی هه‌رزان‌و ئاسانیان ده‌ستده‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵ گه‌مارۆدانی ئێرانیشدا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، پاش رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د "کوردستان رێگایه‌کی سه‌ره‌کی ده‌بێت بۆ دابینکردنی نه‌وت‌و گازی سروشتی بۆ بازاڕه‌کانی جیهان".
No comments:
Post a Comment