بانی کی مون سه‌رزه‌نشتی لێـدوانه‌کانی ئێران له دژی ئیسرائیل ده‌کات
مارتن نێسیرکی گوته‌بێژی بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا سکرتێری گشـتی زۆر بێزاربووه له لێـدوانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ڕابه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی و سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.
مارتن نێسیرکی گوتیشی به‌ڕێز بان به توندی ئه‌م جۆره لێـدوانه دوژمن‌ئامێزانه سه‌رزه‌نشت ده‌کات، چونکه به‌پـێی به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نابێت هیچ ئه‌ندامێـک به‌و شێوه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌ندامێـکی تر لێـدوان بدات.جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو خامه‌نه‌ئی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له لێـدوانه‌کانیاندا زۆر به توندی هێرشیان کرده سه‌ر ئیسرائیل و به لوویه‌کی شێرپه‌نجه‌یان ناوزه‌دکرد که به‌م زووانه نامێنێت.
dengiamerika.com
--------------------
له 14ی ئاپریلی ساڵی 1980 جه‌هانگیری ره‌زمی له به‌ر وێنه‌ی گوله‌بارانکردنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌لکی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌ڵاتی پولیتزێری " Pulitzer Prize for Spot News Photography" برده‌وه، به‌ڵام که‌س نه‌یده‌زانی که ئه‌و وێنا‌نەی گرتووه.
--------------------
جۆخه‌کانی ئاگر له کوردستان
ئه‌و وێنه‌یه‌ی پاش 30 ساڵ خاوه‌نه‌که‌ی ئاشکرا بوو
ئاماده‌کار: دێرسم ئۆره‌مار
10 که‌سی ده‌ستبه‌ستراو به‌رامبه‌ر به دادوه‌ر دانیشتوون، که‌سی یازده‌مین، به برینداری له‌سه‌ر ئه‌رز درێژ بووه. دادوه‌ر بڕیاری گووله‌بارانکردنیان ده‌دات و چه‌ند که‌سێک بۆ جێبه‌جێکردنی حوکم ده‌یانبه‌ن. جێبه‌جێکه‌رانی حوکم G3 به ده‌ست، ده‌ستبه‌جێ ئاماده ده‌بن..."ته‌قه"...ده‌نگی 11 چه‌ک گوێ عه‌رش کاس ده‌کات، 11 جه‌سته لار ده‌بنه‌وه و ده‌که‌ون و ئاوباڵایان نغرۆی خوێن ده‌بێ.
هه‌موویان نه‌مردوون، هه‌ندێکیان هێشتا ماون، پارێزه‌ری دادوه‌ر "پاسدار عەلی کەریمی"، ده‌مانچه‌ی له لاته‌نشتی ده‌کاته‌وه و یه‌که یه‌که گووله به سه‌ری ئه‌و که‌سانه ده‌نێ که تا ئه‌و ده‌مه نه‌مردوون.
لێنزی کامێرای "نیکون" یه‌ک له دوای یه‌ک دیمه‌نه‌کان تۆمار ده‌کات...بۆ هه‌ر یه‌کیان گوله‌یک و چرکه‌یه‌ک.
27 ی Augost رۆژێکی ساڵی 1979 شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، شاهێدی تاوا‌نێکی مێژوویی بوو، 11 تێکۆشه‌ری کورد له فڕۆکه‌خانه‌ی شاری سنه‌دا گووله‌بارن ده‌کرین.
دوبه‌دوای شورشی گه‌لانی ئێران و سه‌رهڵدانی کوردان له کوردستان بۆ ئازادی، حکومه‌ت هێزه سه‌ربازیه‌کان بۆ کوردستان ره‌وانه ده‌کات. له حه‌وت مانگی ده‌ستپێکی شۆڕشدا، به فه‌رمانی خومه‌ینی و سه‌رپه‌ره‌شتی و چاودێری سادق خه‌ڵخاڵی، نزیکه‌ی 500 کورد له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه کوژران.
له‌و ساتانه‌دا "جه‌هانگیری ره‌زمی" په‌یامنێری ئه‌وکاتی رۆژنامه‌ی (ئیتلاعات) و هاوکارێکی به‌ره‌و ناوچه‌کانی شه‌ر ده‌چن و ده‌بنه شاهێدی کوشتاری خه‌لکی ناوچه‌که.
وێنه‌یه‌ک له‌نێو هه‌موویان هه‌ڵده‌بژردرێ و له رۆژنامه‌دا بڵاوده‌کریته‌وه، به‌ڵام بێ ناو نیشانی وێنه‌گر. رۆژنامه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا له بازاڕدا نامێنیت و هه‌مووی ده‌فروشرێن، نوێنه‌ری ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بۆ کرینی وێنه‌که، هێرش ده‌به‌نه ئۆفیسی رۆژنامه‌ی (ئیتلاعات).
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کان، خۆری رۆژنامه‌که به‌ره‌و ئاڤابوون چوو و حکومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر رۆژنامه‌که‌دا داگرت و له‌و رۆژه‌وه رۆژنامه‌که بوو به ده‌وڵه‌تی.
وێنه‌ی گووله‌بارانکردنی 11 تیکوشه‌ری کورد، هه‌واڵی کومه‌ڵکۆژی کوردان به ده‌ست رژێمی ئێران له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه. پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی گوله‌بارانکردنی کوردان، رای گشتی جیهان ئاگه‌داری کوشتاری کوردستان نه‌بوو.
دوو رۆژ دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کان، له 29ی ئۆگه‌ستی 1979 دا، ئاژانسی وێنه‌گری یونایتێد پرێس (UPI) له واشینتۆن به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی وێنه‌کانی بڵاوکرده‌وه و وێنه‌کان لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می زۆربه‌ی رۆژنامه‌کانی جیهانی داگیر کرد.
له 14ی ئاپریلی ساڵی 1980 جه‌هانگیری ره‌زمی له به‌ر وێنه‌ی گوله‌بارانکردنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌لکی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌ڵاتی پولیتزێری " Pulitzer Prize for Spot News Photography" برده‌وه، به‌ڵام که‌س نه‌یده‌زانی که ئه‌و وێنا‌نەی گرتووه.
10 ی دیسه‌مبه‌ر، رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، کۆڤاری شپیگڵ له سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت باس له چیروکی وێنه‌یه‌ک ده‌کات که براوه‌ی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی 27 ساڵدا که‌سێک وێنه‌گرەکەی نه‌ده‌ناسی.
خه‌ڵات به فه‌رمی " به وێنه‌گرێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بێ ناو" درا و به شێوه‌ێکی کاتی به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌مریکی که وێنه‌ی بڵاوکردبووه درا. له مێژووی 80 ساڵه‌ی خۆیدا جاری یه‌که‌م بوو که خه‌ڵات پێشکه‌ش به که‌سێکی نه‌ناسراو ده‌کرا.
چه‌ندین که‌س ئه‌و هه‌له‌یا‌ن قوسته‌وه و خۆیان وه‌کۆ وێنه‌گری وێنه‌ی "جۆخه‌کانی ئاگر له ئێران" ناساند، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌دا نه‌بوو.
سالێ 2002 جاشوا پرایگر " Joshua Prager" هه‌واڵنێری "وۆل ستریت ژۆرنال" دوای 5 ساڵ لێکولینه‌وه و به‌دواداچوون، توانی شوێن پێی وێنه‌گری "جۆخه‌کانی ئاگر" بدۆزێته‌وه.
بابه‌تی جاشوا پریگر له ژێر ناوی "رازی مێژوویی وێنه‌ێکی هه‌ژێنه‌ر" بوو به سه‌ردێری زۆربه‌ی ئاژانس و رۆژنامه‌کان.
جه‌هانگیر ره‌زمی وێنه‌گری ته‌مه‌ن 58 ساڵان،دوای نزیکه‌ی سێ ده‌یه بێ ده‌نگی، ساڵی 2007 له زانکۆی کۆلۆمبیا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرت.
ره‌زمی له‌کاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵات گووتی:" له راستیدا من 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و خه‌ڵاته‌م وه‌رگرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌کانی من بوونه هۆکارێک که پێش له کوشتاری خه‌لکی کوردستان بگرن و بۆ منیش وه‌کو ژۆرنالیستێک خوشترین هه‌ست ئه‌مه‌یه و خه‌لاته‌که له راستیدا بۆ من خه‌ڵاتی دوویه‌مه."
واڵ ستریت ژۆرنال Wall Street Journal سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵکۆژی کوردستان نووسی:
"له دوو رێزی به‌رامبه‌ر به یه‌کدا، 11 که‌س راوستاون. رێزێکیان چاو به‌ستراو، رێزی دوویه‌م چه‌ک به ده‌ست. فه‌رمانی "ته‌قه" درا، لای راسته‌وه که‌مێک ئه‌ولاتر پشت سه‌ربازه‌کان، که‌سی دوازده‌هه‌میش ته‌قه‌ی کرد، کامێرای نیکون و فیلمی "کوداک"ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌کی ره‌ش و سپی تۆمار کرد.
ئه‌و وێنه‌یه ده‌چێته نێو خانه‌ی ئه‌و وێنانه که که‌سێک یه‌کجار له ته‌مه‌نی دا ده‌توانێت بیگرێت. کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵات ئه‌و وێنه‌یه "به‌ناوبانگترین وێنه‌ی شورشی ئێران"ی نه‌وزه‌د کرد.
سه‌رچاوه‌کان:
ویکیپێدیا
رۆژنامه‌ی شه‌رق
ماڵپه‌ری جه‌هانگیر ره‌زمی له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت.
تێبینی: بابه‌ت له ژماره‌ی (106)ی هه‌فته‌نامه‌ی باس دا بڵاو کراوه.
No comments:
Post a Comment