Pages

Ads 468x60px

14 Oct 2012

مانگێکی دەستکردی ئیسرائیلی – ئیتاڵی، لەتوانایدایە تەواوی ماددە سروشتیەکان بەتایبەت کانزاکان ئاشکرا بکات


مانگێکی دەستکردی ئیسرائیلی – ئیتاڵی، لەتوانایدایە تەواوی ماددە سروشتیەکان بەتایبەت کانزاکان ئاشکرا بکات



پێنوسەکان/ شەمعون ئاران/ ئیسرائیل...
وەزیری زانست و تەکنەلۆجیای ئیسرائیل، دانیال هرشکوفیتش، پرۆژەیەکی نوێی ئیسرائیلی – ئیتاڵیی ئاشکراکرد کەلەتوانایدایە تەواوی ماددە سروشتیەکانی سەرزەوی، بەتایبەت کانزاکان، ئاشکرابکات. لەو بارەیەوە ووتی" پرۆژەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ ئیتاڵیادا جێبەجێکردووە. ئەویش هەڵدانی مانگێکی دەستکرد بوو بۆ بۆشایی ئاسمان کە توانای ئاشکراکردنی تەواوی ماددە سروشتیەکان و بەتایبەت کانزاکان، لەسەر زەوی و لەجێگا نهێنییە حەشاردراوەکاندا، ئاشکرا بکات".

ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل ووتیشی" پرۆژەکە، سەدان ملیۆن دۆلاری تێچووە و مانگە دەستکردەکەش لەبەرزایی ٥٠٠ کیلۆمەترەوە، دەتوانێت وێنەکان بگرێت و کاری ئاشکراکردن و دەرخستنەکان بەئاسانی تۆمار بکات. هەر بۆیە، ئێستا، لەبەدەستهێنانی سەرکەوتنەکەماندا، دەوڵەتانی تریش گرنگیان پێداوە و بەدڵنیاییەوە مەودایەکی نوێی تەکنەلۆجیا داگیر دەکات".
ووتیشی" هەر بۆ ئەو مەبەستە، لەنزیکترین کاتدا، سەرۆکی وەزیرانی ئیتاڵیا، بەم زووانە سەردانی تەلئەبیب دەکات".
-------------------------
  گرۆپی  تیرۆریستی حزبۆڵڵای لۆبنان لە رێگای ئێرانەوە بووەتە خاوەنی سەدان فرۆکەی بێ فڕۆکەوان
kurdane.com
حزبۆڵڵای لۆبنان خاوەنی سەدان فرۆکەی بێ فڕۆکەوانە کە لە لایەن ئێران و رووسیەوە دروستکراون و توانای هەڵگرتنی تەقەمەنیان هەیە. بە پێی هەواڵی هەواڵنێری خەندان: تەلەفزیۆنی 10ی وڵاتی ئیسرائیل 19ی رەزبەر بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو فڕۆکانەی توانای هەڵگرتنی تەقەمەنیان بۆ ماوەیەکی درێژ هەیە و دەشتوانن ئامانجی خۆیان لە ئیسرائیل بپێکن، بەڵام لە ئێستادا ئەو فڕۆکانە کۆن بوون و بەکارناهێنرێن.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری ئەم وڵاتە ئیسرائیل ترسی هەیە کە ئەم فڕۆکانە چاک بکرێنەوە و توانای هەڵگرتنی تەقەمەنیان بۆ بگەڕێتەوە، بۆیە ئەمەش دەبێت بە سەرچاوەیەکی دیکەی مەترسیدار بۆ سەر وڵاتی ئیسرائیل.
جێگای ئاماژەیە کە 10ی رەزبەر ئیسرائیل فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی لە ئاسمانی وڵاتەکەیەوە خستەخوارەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیش رایگەیاند کە ئەو فڕۆکەیە دروستکراوی ئێرانە و حیزبۆڵڵا بۆ کۆکردنەوەی ئیسرائیل رەوانەی وڵاتەکەیانی کردووە.
/////////////
kurdane.com
هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌كه‌ نوێیه‌كانی عیراق پڕچه‌ك ناكرێت"
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ پێی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان عیراق و روسیا بۆ كڕینی‌ سیسته‌می‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ و فڕۆكه‌ ئیمزاكراوه‌، هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان له‌ پڕچه‌ككردن و راهێنان به‌و چه‌كانه‌ بێ به‌ش ده‌كرێن. فه‌لاح حه‌سه‌ن زه‌یدان، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ سایتی‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: له‌ ده‌ستوری‌ عیراقدا به‌ روونی‌ گرنگی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و هێزه‌یه‌ بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دانراون و ته‌نها به‌ چه‌كی‌ سووك ده‌بێت پڕ چه‌ك بكرێن.

ناوبراو جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌، به‌ پێی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی‌ كه‌ له‌م دواییه‌ له‌ نێوان عیراق و رووسیا به‌ستراوه‌، تایبه‌ت بووه‌ به‌ سیسته‌می‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ و فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ ته‌نها سوپای‌ ناوه‌ندی‌ ده‌گرێته‌وه‌ نه‌ك هێزی‌ پێشمه‌رگه‌.

له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا زه‌یدان، كه‌ هاوكات ئه‌ندامی‌ لیستی‌ ئه‌لعراقیه‌یه‌ له‌ نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، وتیشی‌: پێشمه‌رگه‌ به‌شێكن له‌ پێكهاته‌ی به‌رگری عیراق، به‌ڵام له‌ناوخۆدا نه‌ك ته‌نها بۆ پاراستنی‌ سنوور، دوای‌ ئه‌وه‌ش ئه‌م گرێبه‌سته‌ پێشمه‌رگه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پڕچه‌ككردن و راهێنان.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates