Pages

Ads 468x60px

30 Oct 2012

مرۆڤە گەمژەکانی ئەردۆغان


مرۆڤە گەمژەکانی ئەردۆغان
د. ئیشیق ئیشجانلی/ ئۆزگور پۆلیتیکا
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف
ئەمڕۆ ٤٩مین رۆژی مانگرتنی بێ وادە لە خواردن، بە واتایەکی تر، رۆژووی مەرگه. زیاتر لە ٧٠٠ "دیل"، رۆژووی مەرگیان گرتووە. دەڵێم "دیل" بۆیە کە ئەو کەسانە، گیراو و حوکمدراوی ئاسایی نین. هەموومان باش دەزانین کە ئەو کەسانە کۆمەڵێک "دیل"ی کودن کە ئاکەپە بە بارمتەی گرتوون. هەمووشیان کوردن. گەرچی هەژماریک تورکیش لە پشتیوانی ئەو دیلانە مانیان لە خواردن گرتووە.



کەواتە:
دیلە کوردەکان، لە زیندانەکانی ئاکەپەدا، رۆژووی مەرگیان گرتووە.



و ...
ئەمڕۆ ٤٩همین رۆژی مانگرتنەکەیانە.

گوتنی چ هاسانە!
گەرچی کاتێک ئەوە دەنووسم، نە تەنیا ویژدانم دەلەرزێ بەڵکوو خەریکە دڵۆپ دڵۆپ خوێنی لێ دەتکێ.

سەدان کورد خەریکە گیان ئەدەن، ئەویش بۆ مافەکانی من، بۆ مافەکانی تۆ، بۆ مافەکانی ئێمە!
بۆ ئەوەی مناڵەکانی من و تۆ و ئێمە، بتوانن بە زمانی زگماکیان بخوینن!

زۆر رێگەی تریان تاقیکردەوە.

نەبوو!
ئەمجارە "لەباوەشگرتنی مەرگیان" بۆ دەستەبەرکردنی ئەو مافە هەڵبژارد... نزیکبوونەوەی چرکە بە چرکە لە مەرگ.

مومکینە ئێوە زۆر هۆکار و بیانوو بۆ دژایەتی بەرانبەر بە "مانگرتن لە خواردن" بهێننەوە.


خۆشم بە زۆر هۆکاری بە حەق ئەو چەشنە چالاکییەم پێ باش نییە بەڵام لەم دۆخە نالەبار و ئاستەمەی ئێستادا، ریزکردنی ئەو هۆکارانە، لە نەفامی و گەمژایەتی زیاتر ناوی تری لێ نانرێ و هیچ مانایەکیشی لە خۆدەربازکردن و خۆگێلکردن لەو رەوشە نابێ!



لە هەموو شتێک گرینگتر ئەوەیە کە ئێستا چیمان لە دەست دێت و دەبێ چی بکەین؟


بەردەنگی پرسەکە دیارە!
ئەوان سەرقاڵی گۆڕینی کۆماری تورکیا بە پاشایەتییەکن کە هەر خۆیان تێیدا دەسەڵاتدارن.
سوڵتان ئەردۆغان، سەرقاڵی دامەزراندنی پاشایەتی و قایمترکردنی جێ پێی خۆیەتی.

ئێوەش دەزانن کە پاشا و ئیمپڕاتۆر و سوڵتانەکان عادەتیانە کە کۆمەڵێک مرۆڤی گەمژە لە دەوری خۆ کۆبکەنەوە.

ئەردۆغان لەو مرۆڤە گەمژانەی زۆر هەیە. هەندێکیان تورکن و هەندێکیان کورد! کوردە گەمژەکانی ئەردۆغان، تاکوو ئێستا، بێدەنگیان لە هەمبەر مانگرتن لە خواردنی دیلە کوردەکان هەڵبژاردووە. وادیارە دەڵێن کە "بێدەنگیتەنیا بەس نییە بەڵام زۆر خراپیش نییە بۆ ئێستا! نازانم "بێدەنگی", ئەو کەسانە لەچەنگ ئەردۆغان دەپارێزێ یان نا بەڵام، فکر ناکەم لە سیڵاوی تف و نەعلەتی گەلی کورد رزگاریان بێت.

کە دەڵێم "مرۆڤە گەمژەکان"، لۆمەم مەکەن!
ئەو دەستەواژەم لە نووسراوەیەکی ئەو "مرۆڤە گەمژانە" بە قەرز وەرگرتووە!

بڕوا بکەن چەندەی بیریشم کردبایەوە، ئەو دەستەواژەم بە مێشک دا نەدەهات ئەگەر لە نووسراوەی ئەو کەسەم نەمدیتبا.

مەسەلەن هەر یەکێک لەو گەمژانە، دەڵێ "پاراستنی گیانی گیراوانی ناو گرتووخانەکان، نامووسی دەوڵەتە"!

ئەرێ هەر بەڕاست، ئێوە هەرگیز چەمکێک بە ناوی "دەوڵەتی بە نامووس" یا "دەوڵەتی بێ نامووس"تان بیستووە؟

بە بڕوای من، زانایانی کۆمەڵناسی و سیاسی ئەگەر بێت و ئەو دەستەواژە ببیسن، ئەو مرۆڤە گەمژە خەڵات دەکەن بۆیە کە لە سایەی سەری ئەو بەشەرە، چەمکێکی نوێ بۆ پێناسەی "دەوڵەت" لە دایک بوو.

چ خۆشە! لەمەودوا، لە سایە سەری ئەو مرۆڤە گەمژانە، دەوڵەتی ئەردۆغان، دەتوانین بە سیفەتگەلی"بە نامووس" و "بێ نامووس"یش پێناسە بکەین!

دیارە مرۆڤی گەمژە قازانجی ئاواشی هەیە! "چەمک" دەخوڵقێنێ!

خۆزگە ئەو بەشەرە، باسی لەوەش کردبا کە دەوڵەت کەی بە نامووس دەبێ و کەی بێ نامووس؟ بەڵاملە تاریفی ئەو چەمکە نوێیانەدا، تەنیا وتوویەتی کە "ئەگەر بێت و یەکێک لە گیراوانی مانگرتوو، گیانی لە دەست بدات، نامووسی دەوڵەت، لە دەست دەچێ". نامووسی خۆشی هەڵبەت!

دەزانن کە مرۆڤە گەمژە و قەشمەرەکانی نزیک لە پاشا و سوڵتانەکان، تەنیا یەک ئامانجیان هەیە. ئەویش رازیکردنی دڵی سەروەرەکەیانە! بەڵام لەوانەیە ئەردۆغان ئەمجارە بە بیستنی پێناسەی نوێی دەوڵەتەکەی، لەو قەشمەرە تووڕە بێئاخر ناوەکە پڕ بە پێستی دەوڵەتەکەیە و کابرای گەمژە لەقاوی داوە!

با گەرێینەوە سەر باسەکەی خۆمان.
کوردەکان باش دەزانن کە ئەو دەوڵەتە چەندە بە نامووس و چەندە بێ نامووسە!
پێویست بە تاریف و پێناسەکردنی نوێ ناکات.
مرۆڤی ژیر باش تێدەگا.

پەیامی مانگرتووان بۆ ئێمەی دەرەوەی زیندان روونە:
ئەوەی ئێوە لە دەرەوەی زیندان و بە ئازادی پێتان نەکرا، ئێمە لە ناو زیندان و بە دانی گیانمان، هەوڵی ئەنجامی دەدەین"!
ئەی باشە، ئێستا بەو وەسفە، بە بڕوایی ئێوە، کاتی یەکگرتن و هەوڵدانی هەمەلایەنە بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە نەهاتووە؟
سی ساڵە هەموو قورسایی باری شۆڕشمان ناوەتە سەر پشتی گەریلا.

بە دانی دەنگێک، هەموو قوورسایی باری سیاسی مەسەلەکشمان خستە ئەستۆی بەدەپە و چووین پاڵمان داوە!

دەی باشە ئەوە کەی رەوایە؟

بێ چەک بوون لە رۆژهەڵاتی ناوین، یانی نەمان! هەر دوێنێ بوو کە ئەرتەشی قاتڵی سووریا و دەوڵەتی تورکیا کە بە پارەی باجی من و تۆ چەک دەکڕێ و خۆ تەیار دەکات بە بزووتنەوەی رزگاری خوازی کوردی گوت کە "تیرۆرست"ن. 

دەی باشە ئەوە کەی رەوایە؟ بێدەنگی و بی هەڵوێستی بەس نییە؟ دووڕووی سەت ساڵە بەس نییە؟ ٨٩ ساڵە ویژدانەکانمان چۆتە پشتوودان. بەس نییە؟

رۆژ رۆژی یەکگرتنە. مانگرتن لە خواردنی دیلەکانمان، بوو بە هەوێنی یەکگرتنی دووبارەمان.
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=3302&ID_map=25&ID_map1=25&name=%D8%AF%D9%88%DA%A9%D8%AA%DB%86%D8%B1%20%D8%A6%DB%8C%D8%B4%DB%8C%D9%82%20%D8%A6%DB%8C%D8%B4%D8%AC%D8%A7%D9%86%D9%84%DB%8C

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates