کی بەر پرسیارە لە کەیسی مەولوود ئافەند ؟
و کی تاوانبارە لە مەر کەیسی مەولوود ئافەند؟
که‌یسه‌که‌ی مه‌ولوود ئافه‌ند تا ئێستاش نه‌چووته به‌ر ده‌م دادوه‌ر
NNSROJ:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زیاتر له سێ مانگ به سه‌ر دیارنه‌مانی
تێپه‌ڕیوه، که‌یسی مه‌ولوود ئافه‌ندی رۆژنامه‌نووس له بنکه‌ی پۆلیسی
سه‌رچنار لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌دراوه‌ته
ده‌ست سه‌ردۆزگه‌ر.
دیاری
محه‌مه‌د، یه‌کێک له‌و هاووڵاتییه کوردانه‌ی که له سه‌ره‌تای ونبوونی
مه‌ولوود ئافهندهوه به‌دوای دۆزه‌که‌وه بووه، له لێدوانێکدا که
نموونه‌یه‌کی بۆ (ئێن ئێن ئێس رۆژ) ره‌وانه کردووه، رایده‌گه‌یه‌نێ که
ئه‌ورۆ (دووشه‌ممه ۹‌ی ئۆکتۆبر) جارێکی دیکه بانگهێشتی بنکه‌ی پۆلیسی
سه‌رچنار و دادگه‌ی سلێمانی کراوه..
ناوبراو،
وێرای ئاماژه‌دان به‌وه که "لێکۆڵینه‌وه له که‌یسه‌که تا ئێستاش
به‌رده‌وامه"، روونی کرده‌وه که "بنه‌ماڵه‌ی مه‌ولوود ئافه‌ند تا ئێستا
سه‌ردانی دادگای سلێمانییان نه‌کردووه و که‌یسه‌که‌ش راده‌ستی سه‌ردۆزگه‌ر
(داواکاری گشتی) نه‌کراوه..
مه‌ولوود
ئافه‌ند، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرایل ـ کورد که کوردی رۆژه‌هه‌ڵات و
دانیشتووی باشووری کوردستان بوو، له کۆتاییه‌کانی مانگی ژووه‌نی
رابردووه‌وه بێسه‌روشوێنه و تا ئێستا چاره‌نووسی روون نه‌بۆته‌وه.
ناوبراو له شاری هه‌ولێر داده‌نیشت به‌ڵام دوای سه‌ردانێکی کت‌وپڕ بۆ شاری
سلێمانی بێسه‌روشوێن بوو.
ماوه‌یه‌ک
به‌ر له ئێستا مێدیاکانی سه‌ر به پارتی دێموکراتی کوردستان بڵاویان
کرده‌وه که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌نیازه لیژنه‌یه‌ک بۆ
به‌دواداچوونی دۆزی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ونبووه پێک بێنێ، به‌ڵام تا ئێستا
هیچ زانیارییه‌ک له باره‌ی لیژنه‌که‌وه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
دیاری
محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که پۆلیسی سه‌رچنار به نیازه به زووترین
کات که‌یسه‌که راده‌ستی سه‌ردۆزگه‌ر بکات و پارێزه‌رێکی کوردیش به
شێوه‌ی خۆبه‌خش کاری له‌سه‌ر ده‌کات.
مانگێک
پاش شوێنبزربوونی مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له ئاسایشی
سلێمانی به ماڵپه‌ڕی "ئێن ئێن ئێس رۆژ"ی راگه‌یاند که ناوبراو له‌و شاره
ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوژراوه.
هه‌رچه‌نده
به‌دواداچوونه‌کانی ماڵپه‌ڕی "ئێن ئێن ئێس رۆژ" بۆ سه‌لماندنی راستی یان
ناراستیی هه‌واڵی کوژرانی مه‌ولود ئافه‌ند به ئاکام نه‌گه‌یشت، به‌ڵام له
کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه تا ئێستا ئاسایشی سلێمانی به
شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه
نه‌بووه.
شایانی
باسه پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له "ئێن ئێن ئێس رۆژ" چه‌ند
جارێک هه‌وڵی هاک کردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا درا و هه‌روه‌ها به ناو و
ناونیشانی خوازراوه‌وه "زانیاریی ناڕوون" سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی
مه‌ولود ئافه‌ند بۆ ئیمهیلی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌نێردرا.
//////////////////
کی بەر پرسیارە لە کەیسی مەولوود ئافەند ؟
و کی تاوانبارە لە مەر کەیسی مەولوود ئافەند؟
کاک شیرزاد عومەر مەحمود بە ئیمی وەت لە
ریگای تەلەفۆنەوە کە ئەگر باسی بەکات کە مەولوود چی کردوە خەلک بیزی دیتەوە ناوی
ئەو کابرا بەهینێت؟
دەنگەکی لە لای ییمەییە.
قەرار وا بۆ لە لە رۆژی یەکشمەدا یانی چەند
رۆژ دوای وەن بوونی کاک مەولوود لە سەر کاک مەولوود چەت بەلاو بەکاتەوە بەلام
هیچمان نەبینی؟
لە ئەم باریەوە دلیناێن کە ئەم کەسانە
ئاگاداری کەیسی کاک مەولوود ئافەندن
ئایا تاوانباری سەرکەی
کەیسی مەولوود ئافەند شیرزاد عومەر یان یەکێتی
نیشتمانی کوردستان ئیسلامیەکانە؟
بۆ نەوشیرەوان مستەفا دوابەدوای راگەیندنەکی
ئیتلاعاتی ئیران بۆ بەلاو کردنەوەی ناوی تاوانبارانی تیرۆری زانا ئەوتۆمیەکان خۆیی
کرد بە ئیران‌دا؟
تكایە بەڕێزان راستییەكان مەشێوێنن
بۆ سەرجەم میدیاكان
ئێمە وەك دەزگای ئیسرائیل كورد رایدەگەیەنین كە بەڕێز(مەولود ئافەند) سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل كورد نەرفێنراوە و هیچ ژیانیشی لە مەترسی دانییە چونكە رۆژی شەمە9/6/2012 لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا پەیوەندی پێمانەوە كردووە كە بەڕێزیان لە گەشتێكی تایبەتە و دوای چەند رۆژی تر دەگەڕێتەوە و ئەگەرچی ئەو سەفەرەی بێ ئاگاداركردنەوەی پێش وەختەی ئێمە بووە، ئەوەی لای بەڕێز(داود باغستانی) سەرۆكی پێشووی دەزگاكەمان بڵاوكراوەتەوە بۆچوونی شەخسی خۆیەتی و هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، چونكە ناوبراو ماوەی چەند مانگێكە پەیوەندی بە دەزگاكەمانەوە نەماوە و ئێستا لە وڵاتی توركیا خەریكی ژیان و گوزەرانی خۆیەتی، داواكاریشین لە هەموو لایەك بە تایبەت میدیاكان پێش رووداوەكان نەكەون و تایبەتمەندی پیشەكەی خۆیان بیپارێزن.
شێرزاد عومەر
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەزگای ئیسرائیل كورد
//////////////////
هەڵبژاردنەوەی مستەفا هیجری نەبوونی نوخبەیە یان شكاندنی دیموكراسی؟
هاوار بازیان..
وەڵامی ئەو پرسیارە لای ئەوانەی
ئەندامی حزبی دیموكرات بوونە یان ئێستەش بەجۆرێك پێوەندییان بەحزبەوە هەیە
جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی هەر لە دوورەوە سەیری رووداوەكان دەكەن كە بەشێكیان
چاودێریی ئاڵوگۆڕەكانن و لەم قۆناخەدا بۆ هەندێكیشیان گرینگ نییە رێبەرەكان
كێن. لێرەدا زۆر بەكورتی ئاماژە دەكرێ بەوەی هەڵبژاردنەوەی سێیەمجاری
مستەفا هیجری وەك سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆنگرەی
15ی ئەو حزبەدا كە دوێنێ بەكۆتا هات، تێكەڵەیەكە لە 2 شتی سەرەكی:
1. رێبەرایەتیی حزب لەماوەی
رابردوودا خەمسارد بووە لەوەی گرینگیی زیاتر بە پەروەردەكردنی رێبەرانی
گەنج بدات، بەشێوەیەك كە لە كۆی 25 ئەندامەكەی ئەمجارەی كۆمیتەی ناوەندیشدا
تەنیا ناوی چەند كەسێك دەبینرێ كە نوێنەری بیری نوێن كە ئەوانیش پێشتر لە
تەوژمی كۆنەكانی تردا كارایییان لاواز بووە جگە لەوەی بەگشتی رێگەی گەیشتن
بە دەفتەری سیاسی‌یان لێ بەربەست كراوە، بەو شێوەیە كۆمیتەی ناوەندی بووەتە
پاشخانێك بۆ حاواندن و چاونووساندنی گەنجان تا بەهۆیەوە درووشمی پێگەیاندی
رێبەری گەنج تا رادەیەك بەكردەوە بكرێ، بەڵام لە راستیدا ئەوە سەرقاڵكردنی
گەنجە نەك پێگەیاندن، چونكە ئەگەر نیازی حزب پێگەیاندنی رێبەر بووایە ئەوە
حزبێك كە باسی دیموكراسی دەكا و بەڵێنی پەروەردەی رێبەری گەنجی داوە و بۆ
ئەو مەبەستە چەندان گەنجی ئەمڕۆ و دوێنێی راكێشی خۆی كردووەتەوە، پێویست
بوو سوود لە دەرفەتی كۆنگرە وەربگرێ و ئەو رێبەرانەی باسیان دەكا بیانخاتە
بەر مەیدان تا لانیكەم 2 سوودیان لێوەربگرێ، یەكەم ئەوەی راستگۆیی خۆی بۆ
هەمووان بسەلمێنێ و دووەمیش لە رێبازی دیموكراسییەتی خۆی لانەدا بەتایبەت
كە ناوی حزبی دیموكراتە. ئەو حزبەی پێشتر لەرێگەی دەنگی كۆنگرەی
دیموكراتەكانەوە بڕیاری دابوو ماوەی سكرتێری گشتی تەنیا 2 دەورە بێ. واتە
دەتوانین بڵێین راست نەبوونی رێبەرایەتیی حزب لەگەڵ رای گشتی و لەوانە
گەنجان بۆ پەروەردەكردن و رێگەدانایان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هۆیەكی
سەرەكییە لەوەی ئەمڕۆ حزبێك كە ناسنامەكەی دیموكراسییە پێشێلی ئەو ئەسلە
بكات و بەبیانووی نەبوونی كەس و نوخبەی شیاوتر، دیسان پەنا بۆ دانانی
رێبەرێك بباتەوە كە بەپێی بنەماكانی دیموكراسی لەڕووی یاسایییەوە (نەك
كەسایەتی) پەسند نییە و دەچێتەوە خانەی دیكتاتۆری خۆماڵی.
2. مستەفا هیجری و تەنانەت
ئەوانەی دەوروبەریان گرتووە، ئەوەندەی شانازی بەتوندبوونی كەسایەتی و
"سام"ی ئەو رێبەرە دیموكراتە دەكەن، زۆر كەمتر شانازیان كردووە بەوەی وەك
كەسێكی دیموكرات و خاوەن بڕوا بەدیموكراسی بجووڵێنەوە. فەرامۆشیان كردووە
رۆژهەڵاتی كوردستان ژێردەستەی نەبوونی دیموكراسییە نەك خەڵكی تووڕە و
بەزاكوون، هەروەها هەموو سكرتێرەكانی مێژووی حزبی دیموكرات بەهۆی پاشگری
دیموكراتەوە مەزن و ناودار بوونە كە نابێ ئەو دیموكراسییە پشتگوێ بخرێ.
ئەگەریش ئەوانەی شوێنكەوتووی هەر كەسێكی دیاریكراو دەبن لە راستیدا ئەوانە
پێناسەیەكی دیكە هەڵدەگرن وەك ئەوەی لە ئایندا بە شوێنكەوتوو و ئەهلی
تەریقەت ناوزەد دەكرێن. ئەو جۆرە بیركردنەوانە ترسناكن و پردێكن كە
دیموكراسی بەرەو دیكتاتۆریەت دەپەڕێننەوە، چونكە دیموكراسیی راستەقینە
كەسەكان دەخاتە خزمەت كەسەكان نەك تەنیا یەك كەس، تێیدا بڕوای بە بنەماكانی
دیموكراسی هەیە و كەس بەتەنیا بوونی نییە.
حزبێك كە لە رێگەی دیموكراسی و
رێزگرتن لە كەرامەتی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتدا هەزاران قوربانی داوە و هیچ
كەسی خاوەن ویژدان ناتوانێ حاشا لەوە بكا، ئەمڕۆ ئەگەر پێی وایە ناتوانێ
بەپێی دیموكراسی بجووڵێتەوە و بەرگری لە ناوەكەی خۆی بكا، زۆر باشتر وایە
خەڵك لەوە ئاگەدار بكاتەوە، ئەگینا دیسان ئەوە هەڵخەڵەتاندنی گشتییە كە
بەناوی دیموكراسی پێشوازی لە دیكتاتۆری بكەی.
بەڵام ئەوانەی هەر خێرا وەڵامی
مانشێتی سەرەكیی ئەم نووسینە دەدەنەوە و دەڵێن "لە مستەفا هیجری شیاوترمان
تێدا نەبوو"، و بەوناوە بەرگری لە پێشێلكردنی دیموكراسی دەكەن و دوور نییە
لە باسێكی سیاسی‌دا ئاماژە بە دیموكراسییەتی ئەمریكا و فەرەنسا و وڵاتانی
تری خاوەن دیموكراسی بكەن، لە هەمووان بێ ئاگاترن، چونكە ناپرسن بۆچی
حزبێكی هەڵوەدای دیموكراسی ناتوانێ لە ماوەی دەیان ساڵدا كەسێك لە دەفتەر
سیاسی یان كۆمیتە ناوەندی پەروەردە بكا تا بتوانێ ئەركی سكرتێری پێ بسپێرێ؟
بەڕاستی حزبێك بەو تایبەتمەندییانەوە چۆن دەتوانی دواتر پارچەیەكی 7
ملیۆنی لە كوردستان پێ بسپێری؟ ئایا هەموو بەرهەمی حزبی دیموكرات و
شیاوبوون بۆ رێبەری گشتی لە ماوەی 66 ساڵی رابردوودا تەنیا رێبەرانێكی
گەورەی وەك عەبدوڵا ئیسحاقی، قاسملوو، شەڕەفكەندی، عەبدوڵا حەسەنزادە،
مستەفا هیجری و خالید عەزیزی بووە؟ ئایا كارگەی پەروەردەی حزب وەستاوە؟ یان
خاوەن كارگە بڕوای بە بەرهەمی نوێ نەماوە؟ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەبێ
بدرێنەوە.
//////////////////////
پێنوسەکان ....
ئەمرۆ 14 مین ساڵرۆژی ده‌سپێک
ی
گه‌له‌کۆمه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی 9ی تشرینی یه‌که‌مه کە لە کەسایەتی رێبه‌ری
گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان دا له دژی گەلی کورد ده‌ستی پێ‌کرد.
بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پیلانگێریە،
ئەمرۆ لە کوردستان، له تورکیا و له دەرەوەی وڵات، کوردستانیان بە چالاکی
جۆراوجۆر "پیلانگێری و هێزە پیلانگێریەکان" شەرمەزار دەکەن.
به‌ر له‌ده‌ستپێکردنی
گه‌له‌کۆمه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی 9ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی1998 ، ته‌ڤگه‌ری
ئازادی گه‌لی گورد له‌قۆناغی سێهه‌مین ئاگربهستیدابوو. سه‌ره‌ڕای
ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌باکوری کوردستان، سوپای تورک هێزی له‌سه‌ر سنووری
سوریا کۆکرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنی ئۆجالانی له‌سوریا کرد.
ئیسرائیلیش هێزی له‌باشوره‌وه به‌ره‌و سنووری سوریا گواسته‌وه.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا
ئۆجالان کە پێشوەخت شیکردنەوەی لەسەر سەرەتای ئەوە پلانگێڕیە هەبوو، بە
لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە و بۆ هەڵنەگیرسانی شەڕ لەنێوان گەلانی هەرێمەکە دا،
سوریای بەجێ هێشت.
یه‌که‌م وێستگەی کاروانی ئۆجالان یۆنانستان بوو.
بەڵام دوای ئەوەی ڕوونبۆوهکە
پلانگێریەکە، لەیۆنانەوە دەستی پێکردووە و دوای ڕەتکردنەوەی داوای مانەوەی
له‌و وڵاته، ئۆجالان ئه‌سینای بەجێهێشت و ڕووی لە ڕوسیا کرد.
لە ڕوسیاش وێرای ئەوەی کە داوای
پەنابەری ئۆجالان، لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی دۆما (په‌رله‌مان)ی ڕوسیا
پەسەند کرا، بەڵام ڕێ بە ئۆجالان نەدرا کە لەوێ بمێنێتەوە.
هه‌ربۆیه ئۆجالان ناچار ما، ڕوسیا بەجێ بێڵێ و ڕوو لە ئیتالیا بکات.
سەرۆک وەزیری ئەو کاتەی ئیتالیا،
'ماسیمۆ دالێما'، لە کۆبونەوەیەکی چاپەمەنیدا نامه‌یه‌کی ئۆجالانی
خوێندههوه و له نامه‌که‌دا ئۆجالان به‌و شێوه‌یه باسی له رۆیشتنی بۆ
ڕۆما ده‌کرد:
"شێوازی چارەسەری سیاسی ڕێبازێکی
هاوچەرخە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی شەڕ و ناکرێت مرۆڤ دەستبەرداری بێت.
هیچ پاساوێک نییە بۆ گوشاری لەناوبەرانەی سەر کلتور و ئازادی گەلان. دەبێ
کۆتایی به‌و گوشاره بێت. هیوادارم هەموو مرۆڤایەتی، نەتەوەیەکگرتووەکان،
یەکێتی ئـەوروپا و ڕێکخراوە هاوشێوەکانی تر، لایەنگرانی مافی مرۆڤ و
دیموکراسی، لەو پێناوەدا بکەونە هه‌وڵدانه‌وه. بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەو
کلیلانە، من ڕووم لەڕۆما کردووە، لەپێناوی خولقاندنی هەلومەرجی سیاسی‌دا
لێرەم".
هەر بە گەیشتنی ئۆجالان بۆ ڕۆما لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا بە دەیان هەزار کوردی نیشتەجێی ئەوروپا، لە ڕۆما، لەدەوری ئۆجالان کۆبونەوە.
حکومەتی ئیتالیا لەژێر گوشاری
ناوخۆی پارتە راسترەوەکان و گوشاری دەرەکی ئەمریکا و بەهۆی گەمارۆی ئابوری
تورکیاوە، ناچار کرا له ژیر گووشاره‌کان داخوازی په‌نابه‌ری ئۆجالانی
په‌سه‌ند نه‌کات.
دواتر رێبه‌ری گه‌لی کورد
عه‌بدولڵا ئۆجالان رۆمای به‌جێهێشت و ڕووی له یۆنان کرد. هه‌تا لە شەوی 15
شوباتی ساڵی 1999 دا، کە گەلی کورد وەک ڕۆژی ڕەش به ناوی کردوه، لە
کێنیا لەلایەن تیمێکی تایبەته‌وه که پێشوه‌خت ئامادەکرا بوون،
ده‌رفێندرێت و ڕادەستی ده‌وڵه‌تی تورک کرایەوە.
گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی
کوردستان و جیهان، ڕاپەڕی و تەنانەت سەڕی ئەو هێزانەی سوڕماند کە دەستیان
لە پلانگێڕیەکەدا هەبوو به شێوه‌یه‌ک مادلین ئۆڵبرایتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا رایگه‌یاند؛ ئه‌وان نه‌یانده‌زانی گه‌لی کورد هێنده پابه‌ندی
ئۆجالانن.
ئه‌مرؤ 14 ساڵ به سه‌ر ئه‌و
پیلانگێرییه دا تێده‌په‌رێ و به پێچه‌وانه‌ی ئامانجی پیلانگێریان که
چاوه‌ڕێ بوون له ماوه‌یه‌کی کورد دا ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد تێکبشکێ،
تێکۆشانی ئازادی گه‌لی کورد له هه‌موو کاتێک به‌هێزتره و له به‌رامبه‌ر
داسه‌پاندنی ڕه‌وشێ بێچاره‌یی پرسی کورد رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا
ئۆجالان له زیندانی ئیمرالی به به‌رخۆدانییه‌کی گه‌وره و له ژێر
گۆشه‌گیرییه‌کی سه‌خت که هه‌مان به‌رده‌وامی گه‌له‌کۆمه‌ی
ناونه‌ته‌وه‌ییه، تێکۆشانی ئاشتی به‌رێوه ده‌بات
گه‌لی کورد وه‌کوو چوارده ساڵی
ڕابردوو، ئه‌مساڵیش گه‌له‌کۆمه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی له دژی ڕێبهرهیهکهیان
شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و داوای ئازادی ئۆجالان ده‌که‌ن.
No comments:
Post a Comment