کوردی رۆژهه‌ڵات "ده‌ست له‌سه‌ر په‌لاپیتکه چاوه‌ڕوانن"
ئۆفرا بێنگیۆ*/ هائارێتز
NNSROJ:
پرۆفسۆر "ئۆفرا بێنگیۆ"، سه‌رۆکی به‌شی "کوردیش ستادیز"له زانکۆی تێل ئاڤیڤ، له وتارێکی خۆیدا که ئه‌ورۆ له رۆژنامه‌ی"هاارێتز" بڵاوی کردۆته‌وه، مه‌زه‌نده ده‌کا کوردی رۆژهه‌ڵات، له‌ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌کردنی ئاڵۆزییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدابۆ ناو ئێران، رۆڵی پێشڕه‌ویی هه‌وڵه گۆڕانخوازییه‌کان بکه‌ن.ناوبراو که بۆ ئه‌و ئه‌و مه‌زه‌نده‌کردنه‌ی پشت به "چه‌ندینفاکتۆری مێژوویی و سۆسیۆپۆلیتیک" ده‌به‌ستێ، روونیشیده‌کاته‌وه که "کورده‌کان ده‌ست له‌سه‌ر په‌لاپیتکه چاوه‌ڕوانن".
پرۆفسۆر "ئۆفرا بێنگیۆ"، سه‌رۆکی به‌شی "کوردیش ستادیز"له زانکۆی تێل ئاڤیڤ، له وتارێکی خۆیدا که ئه‌ورۆ له رۆژنامه‌ی"هاارێتز" بڵاوی کردۆته‌وه، مه‌زه‌نده ده‌کا کوردی رۆژهه‌ڵات، له‌ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌کردنی ئاڵۆزییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدابۆ ناو ئێران، رۆڵی پێشڕه‌ویی هه‌وڵه گۆڕانخوازییه‌کان بکه‌ن.ناوبراو که بۆ ئه‌و ئه‌و مه‌زه‌نده‌کردنه‌ی پشت به "چه‌ندینفاکتۆری مێژوویی و سۆسیۆپۆلیتیک" ده‌به‌ستێ، روونیشیده‌کاته‌وه که "کورده‌کان ده‌ست له‌سه‌ر په‌لاپیتکه چاوه‌ڕوانن".
ئه‌و له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا ده‌نووسێ: "به‌هاری کوردی" که سێ به‌شی کوردستانی له عێراق،تورکیا و سووریا گرتۆته‌وه، وێده‌چی به‌سه‌ر کورده‌کانی ئێران‌دا تێپه‌ڕیبێ. به‌ڵام له راستیدا کورده‌کانیئه‌وێ که ژماره‌یان به حه‌وت ملوێن مه‌زه‌نده ده‌کرێ، دوای سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌یانله لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، له ساڵانی سه‌ره‌تای شۆڕشدا (1979ـ1983)، قه‌ت وازیان له‌به‌ربه‌ره‌کانی نه‌هێناوه ده‌گه‌ڵ حکوومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا. ئه‌وان هه‌رچه‌ند له‌وساڵانه‌ی دواییدا له باری سیاییه‌وه له پشووشدا بووبن، توانای ئه‌وه‌یان تێدا به‌دی ده‌کرێ که ببنه‌هێزی وروژێنه‌ری گۆڕانێکی ریشه‌یی له ئێران و ئه‌و ناوچه کوردییانه که سه‌ره‌تای پرۆسه‌که‌یان تێداده‌بینرێ. ئه‌وان ده‌ست له‌سه‌ر په‌لاپیتکه چاوه‌ڕوانن.
پرۆفسۆر بێنگیۆ پێی وایه کوردی رۆژهه‌ڵات، له‌چاو دیکه‌ی گرووپه ئێتنیکییه‌کانی ناو ئێران و رۆژهه‌ڵاتیکوردستان، ئاماده‌ترن بۆ سه‌رکردایه‌تیکردنی شۆڕشێکی گۆڕانخوازانه له ئێران و ده‌ڵێ: "ئێران وارگه‌ییه‌که‌م کۆماری کوردی بووه له مێژووی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا، ئه‌و کۆماره که له کۆتاییه‌کانی شه‌ڕی دووهه‌میدونیاگردا دامه‌زرا که‌متر له ساڵێک ده‌وامی هێنا، به‌ڵام تا ئێستاش ـ دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له شه‌شده‌یه ـ بۆ هه‌موو کورده‌کان نه ته‌نیا هه‌ر وه‌ک سێمبول، به‌ڵکوو وه‌ک مۆدێلێکیش چاوی لێده‌کرێ. ئه‌وێ[رۆژهه‌ڵاتی کوردستان] شوێنی دامه‌زرانی یه‌که‌م حیزبی گرینگی کوردیی بووه ـ حیزبی دێموکراتیکوردستانی ئێران له ئۆگوستی 1945دا ـ که رۆڵێکی گرینگی له دامه‌زراندنی کۆماری مه‌هابادداگێڕاوه.
ئه‌و ئاماژه‌ش به جیاوازییه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات ده‌کا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتیناوه‌ندی و جیاوازییه‌کان به‌سه‌ر دوو بواری "ئێتنیکی و مه‌زهه‌بی"دا دابه‌ش ده‌کا: "وه‌ک پێشڕه‌وانیبزووتنه‌وه‌یه‌کی گرینگی نه‌ته‌وه‌یی، کێشه‌ی کورده‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی دووناسنامه‌ی هه‌یه: له رووی ئێتنیکییه‌وه، سه‌ره‌ڕای هێندێک وێک‌چوونی کولتووریش له‌گه‌ڵ فارسه‌کاندا،کورده‌کان بۆخۆیان نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازن. له رووی مه‌زهه‌بیشه‌وه زۆرینه‌ی کورده‌کانی ئێران سوننه‌مه‌زهه‌بن و له‌گه‌ڵ هاتنی کۆماری ئیسلامی کێشه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو قووڵتر بۆته‌وه.کورده‌کان، هه‌رچه‌ند له راپه‌ڕینه‌کانی ساڵی 1978دا به دژی شای ئێران به‌شدارییان کرد، به‌ڵامیه‌کسه‌ر دژی رژیمی خومه‌ینیش سه‌ریان هه‌ڵدا، سه‌رهه‌ڵدانێک که چه‌ند ساڵێکی خایاند."
ئه‌و پرۆفسۆره ئیسرایلییه، که پێشتریش سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌کانی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردیچه‌ندین بابه‌تی بڵاو کردۆته‌وه، له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا ئاماژه به هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانده‌کا بۆ لاوازکردنی هه‌ستی ناسیۆنالیستیی کوردی شێعه‌مه‌زهه‌ب، به‌ڵام جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه که "جووڵانه‌وه‌ی کوردیش ئه‌غڵه‌ب کورده شێعه‌مه‌زهه‌به‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی خۆی هێشتۆته‌وه.
ناوبراو له‌و بواره‌وه ده‌نووسێ: "له بواری مێژووییه‌وه کورده شێعه مه‌زهه‌به‌کان رۆڵێکی به‌رچاویان نه‌بووه‌له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کانی ئێران‌دا: چوونکا ئه‌وان نزیکایه‌تیی مه‌زهه‌بیی خۆیان له‌گه‌ڵ فارسه‌شێعه‌مه‌زهه‌به‌کان، به له پێشتر زانیوه له ناسنامه ئێتنیکییه‌که‌ی خۆیان. [یه‌که‌م] چوونکا ئه‌وان له‌بواری جوگرافییه‌وه له هه‌رێمه سه‌رهه‌ڵداوه‌کان دوور بوون، [دووهه‌م] چوونکا کورده سوننه‌کان ئه‌وانیانله ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که‌یان ده‌هێشته‌وه، [سێهه‌م] چوونکا رژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئێران، به‌بانگه‌شه بۆ شیعیزم و ڕه‌چاوکردنی ستراتیژیی په‌رتکه و زاڵ به، توانیبوویان کورده شێعه‌کان له‌جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی و، به گشتی له هه‌موو چالاکییه‌که‌ی دژه ده‌وڵه‌تی دوور بخه‌نه‌وه.
بێنگیۆ له درێژه‌ی وه‌تاره‌که‌یدا باسی "به‌سیاسیبوون"ی کورده‌کان به گشتی و کورده‌شیعه‌مه‌زهه‌به‌کان به تایبه‌تی ده‌کا و پێی وایه که مێدیا، تێکنۆلۆژیای نوێ و بزووتنه‌وه‌رزگاریخوازییه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش هه‌ر کام به نۆبه‌ی خۆیان رۆڵی به‌رچاویانهه‌بووه له به‌هێز کردنی هه‌ستی ناسیۆنالیستی له‌ناو کورده‌کان[ی رۆژهه‌ڵات]دا.
ئه‌و هه‌روه‌ها "توانای یه‌کجار به‌رچاوی رۆشنبیری ـ زانستی"ی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له دیاسپۆرا، که "له جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کوردی‌دا به‌شدار و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا په‌یوه‌ندیی رێکخراوه‌یی بۆ[بزووتنه‌وه‌که] ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن" به یه‌کێک له‌و فاکتۆرانه ده‌زانێ که رۆڵی پێشه‌نگایه‌تیی کوردیرۆژهه‌ڵات ده‌سه‌لمێنێ، به‌ڵام رۆڵی حیزبه کوردییه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیش له‌بیر ناکا که‌ئێستا "له‌و ناوچه‌یه به ئازادی نیشته‌جێ بوون و ده‌توانن وێرای خۆرێکخستن و راهێنانیئه‌ندامه‌کانیان، له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئێرانیش په‌یوه‌ندیی بگرنه‌وه".
ناوبراو هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به په‌یمانه دووقۆڵییه‌که‌یهه‌ردوو حیزبی کۆمه‌ڵه و دێموکرات، که وه‌ک ئه‌و ده‌نووسێ"ده‌یانه‌وێ رژیمی ئیسلامی برووخێنن و سیسته‌مێکیفێدڕاڵی له ئێران دامه‌زرێنن و دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکه‌نه‌وه"باس له رۆڵی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانیش ده‌کا که‌وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ "سه‌رنجی جیهانی بۆ لای خۆی راکێشاوه.
له‌و بواره‌وه ده‌نووسێ: "سه‌ره‌ڕای گرینگیی ئه‌و حیزبانه، دیارتینیان له ئێستا پارتی ژیانی ئازادیکوردستانه که زیاتر به PJAK ناسراوه. ئه‌و حیزبه که ساڵی 2004 دامه‌زراوه و بنکه‌کانی له چیایقه‌ندیله، به هێرشه گه‌ریلاییه‌کانی بۆ سه‌ر رژیمی ئێران توانیویه‌تی سه‌رنجی جیهان بۆ لای خۆیراکێشێ. پژاک وه‌ک باڵێکی پارتی کرێکارانی کوردستان چاوی لێ ده‌کرێ و وه‌ک ئه‌و پارته خۆی به‌چه‌پ و (له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پرسی ژن و پیاودا) یه‌کسانیخواز ده‌زانێ."
ئه‌و سه‌رۆکه‌ی به‌شی "کوردیش ستادیز" له زانکۆی ته‌لئه‌بیبی ئیسرایل، له کۆتایی وتاره‌که‌یداگریمانه‌ی ئه‌وه ده‌کات که کورده‌کان پێشڕه‌ویی هوروژمی گۆڕانخوازیی بکه‌ن له ئێران و رۆژهه‌ڵاتیکوردستان و ده‌نووسێ: "ئێران زۆر له‌و ئاڵۆزییانه‌ی هه‌رێمه‌که نیگه‌رانه ـ به تایبه‌ت ئاڵؤزییه‌کانیسووریا ـ ئه‌وه‌ش نه‌ته‌نیا له ئه‌گه‌ری رووخانی رژیمی ئه‌سه‌ددا ئاوه‌ڵبه‌ندێکی خۆی له ده‌ست ده‌دا،به‌ڵکوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌وانه‌یه ئه‌وه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران به گشتی و به تایبه‌تیش له‌سه‌رکورده‌کانی ئه‌وێ هه‌بێ. ئه‌گه‌ر ئاڵۆزییه‌کان روو له ئێران بکه‌ن کورده‌کان پێشڕه‌و ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌هۆیچه‌وسانه‌وه‌ی دوولایه‌نه‌ی ئه‌وان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی و هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی [کوردیرۆژهه‌ڵات] له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و گوڕ و تینی ناسیۆنالیستیی ناو رێکخراوه‌کانیئه‌وان له دیاسپۆرا."
دەقی نووسراوەکەی "ئۆفڕا بێنگیۆ دەتوانی لەم لینکەش دا بخوێنییەوە
------------------------
کوردەکان دەبنە پێشەنگی گۆڕان لە داهاتووی ئێران
ئۆفرا بێنگیۆ*/ هائارێتز
لە ئینگلیسییەوە: مەسعوود مەناف
وادیارە ئەو بەهارە کوردیەی کە تاکوو ئێستا کاریگەری لە سەر کوردستان -ی سووریا، تورکیا و عێراق-هەبووە، نەگەیشتۆتە کوردستانی ئێران بەڵام لە ڕاستیدا کوردەکانی ئێران، کە هەژماریان دەگاتە ٧ میلیۆن کەس، هەر لە ساڵه سەرەتاییەکانی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامییەوە [لە نێوان ١٩٧٩ تا١٩٨٣ی زایینی]، هەرگیز وازیان لە دژایەتیکردنی دەوڵەتە یەک بە دوای یەکەکانی ئێران نەهێناوە.
کوردەکانی ئێران ئەگەرچی لەم ساڵانەی دوایی، لە ئاستی سیاسی دا، کارنامەیەکی لاوازیان لە خۆ نیشان داوە بەڵام پتانسیەلی ئەوەیان هەیە کە ببنە ورووژێنەری گۆڕانکاری قووڵ هەم لە ئێران و هەم لە کوردستانی ئێران. ئەوان تەنیا چاوەڕوانی دەرفەتێکی گونجاو دەکەن.
ئەو پێشبینییە، پشتی بە کۆمەڵێک فاکتۆری مێژووی و سیاسی-کۆمەڵایەتی بەستووە. بۆ وێنە، یەکەم کۆماری مێژووی کورد لە ئێران دامەزراوە. کۆماری مەهاباد[ناوی کۆمار "کوردستان" بوو کە لە شاری مەهاباد دامەزرا، و] لە کۆتاییەکانی جەنگی دووهەمی جیهانی دامەزرا و نزیک بە یەک ساڵ دەوامی هەبوو. ئێستاش پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش دەیە، کۆماری کوردستان، بۆ کوردەکانی هەر چوار پارچە، سیمبۆل و مۆدێلێکی بە نرخە.
جگە لەوەش، یەکەم حیزبی گرینگی کوردی، واتە "حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- ئێران" لە ئاگۆستی ١٩٤٥ی زایینی دامەزرا. حیزبێک کە رۆڵی سەرەکی لە بنیاتنانی کۆماری کوردستاندا هەبوو.
دوابەدوایی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ئێران بوو کە کوردەکانی عێراق، سووریا و ئێران، حیزبگەلی دەستەخوشکی "حدکا"یان لەم وڵاتانە دامەزراند.
کوردەکانی ئێران، وەک یەکێک لە گرینگ‌ترین پێشەنگەکانی بزووتنەوەی نەتەوایەتی لەم وڵاتە، کێشەیەکی دوو لایەنەیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی لە تاران هەیە. کوردەکان لە لایەک، سەرەڕای هەموو ئەو نزیکایەتییە زمانی و کولتوورییانەی کە لەگەڵ فارسەکان هەیانە، "نەتەوە"یەکی جیان.
لە لایەکی تریشەوە، زۆرینەی کوردەکانی ئێران پێڕەوی ئایینزای سوننین کە ئەمەش بۆتە هۆکارێک بۆ قووڵترکردنەوەی قەڵشتی نێوان ئەوە گەلە و کۆماری ئیسلامی کە حکوومەتێکی دامەزراو لە سەر باوەڕمەندی بە ئایینزای شیعەیە.
دەبێ ئاماژە بەوەش بکرێ کە کوردەکان، لە ساڵی ١٩٧٨، چالاکانە بەشداری خۆپێشاندانەکانی دژ بە رەژیمی پاشایەتییان کرد بەڵام بە زوویی و پاش سەرکەوتنی شۆڕش دژ بە خومەینیش وەستانەوە. بەرەنگاربوونەوەیەک، کە تا چەند ساڵ لەمەوبەر بە چڕ‌و پڕی درێژەی هەبوو.
کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ لاوازکردنی کورد و بزوتنەوە نەتەوایەتییەکەی، کەڵکی لە شێوازی جۆربەجۆر وەرگرت. بۆ وێنە هەوڵی دا کە شیعەگەری لە نێو کوردان، کە تەنیا لە سەتا سییان پێڕەوی ئەو ئایینزایە بوون، پەرە پێبدات. بە چاوخشاندنێک بە مێژووی هاوچەرخی کورد، راستی ئەو بانگەشەیەمان بۆ دەردەکەوێ.
کوردە شیعەکان، بەردەوام دوورەپەرێزییان لە بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد کردووە بۆیە کە گووتاری ئایینی [شیعەگەری] کە پردی پێوەندی ئەوان و ئایینزای نەتەوەی فارسی باڵادەستە، قورسایی زیاتری لە بەرانبەر گووتاری نەتەوایەتیان هەبووە. بە واتایەکی تر، کوردە شیعەکان لە پەراوێزی جوگرافیایی بزووتنەوەی ناسیۆناڵیستی کورد ماونەتەوە. هۆکارێکی تریش مومکینە پەراوێزخرانی کوردە شیعەکان لە لایەن کوردە سوننییەکانەوە بێت.
بە گشتی دەتوانین بڵەین کە سیاسەتی رەژیم بەرانبەر بە کوردان، بە کەڵکوەرگرتن لە ستراتێژی ناسراوی "دووبەرەکی سازبکە و حکوومەت بکە"، سەرکەوتوو بووە و توانیویەتی کوردە شیعەکان لە بزوتنەوەی نەتەوایەتی کورد و هەر چەشنە دژایەتییەک لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی دوور بخاتەوە.
بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، مەیل بە سیاسەت لە ناو کوردە شیعەکان تا ڕادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی ئەو مەیلەش، کارتێکەری "بزووتنەوەی سەوز" بوو کە لە مانگی ژووئەنی ٢٠٠٩ و پاش سەرکەوتنی گوماناوی "مەحموود ئەحمەدی نەژاد" لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران سەری هەڵدا.
ئەو گۆڕانکارییە، بە قووڵتربوونەوەی قەیرانی ئابووری لە ئێران و نەمانی توانای حکوومەت بۆ راکێشانی سەرنجی کوردە شیعەکان بە دانی ئیمتیازی ئابووری، پەرەی سەند.
مێدیا نوێیەکانیش، شەپۆلێکی بەرفراوانی بیرۆکە و هەستی نەتەوایەتییان لە ناو گەنجانی ئەو بەشە لە کوردستان بڵاوکردەوە و بوون بە مزگێنیدەری قۆناخێکی نوێ. هاوکات گۆڕانکارییەکانی سووریاش، کاریگەری لە سەر هاوڵاتیانی کوردی ئێران کرد.
خاڵێکی تری شایانی سەرنج لەمەڕ کوردەکانی ئێران ئەوەیە کە حەشیمەتیان لە کوردەکانی سووریا و عێراق زیاترە و لەوەش گرینگتر کوردەکانی ئێران خاوەنی پتانسیەلێکی باڵای فکری و زانستین. بوونی هەژمارێکی یەکجار زۆری رۆشنبیرانی ئەو پارچە لە دیاسپۆرا، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە، رۆشنبیرانێک کە چالاکانە بەشداری بزوتنەوەی نەتەوایەتی کورد لە دەرەوەی وڵاتن و تۆڕێکی بەرفراوانی پێوەندییان لە نێوان بزوتنەوەکە و رێکخراوە جیهانییەکان پێکهێناوە.
هەڵبەت نابێ ئەوەش فەرامۆش بکرێ کە کوردەکانی ئێران، سوود لەو هەستە نەتەوایەتییە روو لە گەشەسەندنەش وەردەگرن کە ئێستا لە کوردستانی عێراق دەبینرێ. حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەناگایەکی هێمنی بۆ حیزبە کوردییەکانی ئێران وەک کۆمەڵە و حدکا و هەندێک حیزبی بچووکی تر پێکهێناوە کە دەتوانن تێیدا خۆ سازمان بدەن، مەشق و پەروەردە[ی سیاسی و سەربازی]ببینن و پردی پێوەندی لەگەڵ کوردەکانی ناوخۆی ئێران دابمەزرێنن.
مانگی ئەگۆستی ئەمساڵ، دوو حیزبی کۆمەڵە و حدکا، کە ساڵانێکی زۆر، کێشەیان لەگەڵ یەکتر هەبوو، رێککەوتنێکیان واژۆکرد کە تێیدا بەڵێنی هاوکاریان بە یەکتر دا بۆ ئەوەی کە هەوڵی هاوبەش بۆ رووخاندنی رەژیمی ئێران بدەن، سیستەمێکی فێدێراڵ دابمەزرێنن و خەبات بۆ جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەتی داهاتووی ئێران بکەن.
حیزبێکی تر، کە وەک ئەو دوو حیزبەی ئاماژەیان پێکرا[حدکا و کۆمەڵە] گرینگی هەیە، "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان"، ناسراو بە PJAKە کە، بەرچاوترین هێزی ئێستای کوردستانە.
پەژاک لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی دامەزراوە و لە چیاکانی قەندیلی هەڵکەوتوو لە خاکی هەرێمی کوردستان جێگیربووە. ئەو حیزبە بە شەڕی گەریلایی کە دژ بە ئێران دەستیپێکرد، توانی سەرنجی بیروڕای گشتی دنیا بۆ لای خۆی رابکێشێ.
پەژاک وەک باڵێکی "پارتی کرێکارانی کوردستان" دەناسرێ کە حیزبێکی چەکداری دژ بە تورکیایە و هەر وەک حیزبی ئاماژەپێکراو، خۆی وەک پارتێکی چەپی ناسیۆناڵیست پێناسە دەکات و خەبات بۆ یەکسانی ژن و پیاویش لە ناو ئامانجەکانی دایە. هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ، ساڵانی ڕابردوو دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پەژاک بە هۆی چالاکییەکانی دژ بە ئێران، لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێکراوە.
نیگەرانی ئێستای رەژیمی ئێران تەنیا لەبەر ئەوە نییە کە بە رووخانی حکوومەتی سووریا، گرینگ‌ترین هاوپەیمانی خۆی لە ناوچەکە لە دەست دەدات بەڵکوو بەم هۆکارەیە کە ئاسەواری تێکڕووخانی رەژیمی ئەسەد، ناوخۆی ئێرانیش دەگرێتەوە و بە تایبەت کوردەکان دەخاتەوە خۆ.
ئەگەر بێت و ئاڵۆزییەکان داوێنی ئێرانیش بگرنەوە، کوردەکان، بە هۆی ئەو زوڵمە دوو لایەنەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لێیان کراوە و هەمیش بە هۆی ئەوەی کە پشتیوانی پارچەکانی تری کوردستانیان لە پشت دەبێت، دەبنە پێشەنگی گۆڕانکارییەکانی دواڕۆژی ئەو وڵاتە. هاوکات نابێ هەستی کوردایەتی رێکخراوەکانی ئۆپۆزیسۆنی کوردی پەڕیوەی هەندەرانیش لەو بارودۆخەدا لەبیر بکرێت.
...* پڕۆفیسۆر ئۆفرا بەنگیۆ، سەرۆکی بەرنامەی لێکۆڵینەوە کوردییەکانی ناوەندی "مۆشە دایان" لە زانکۆی "تێل ئاڤیڤ"ی ئیسرائیل و نووسەری کتێبی "کوردەکانی عێراق، دامەزرێنەری دەوڵەتێک لە ناو دەوڵەتێک"ە. ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پێشووتر، وتارێکی ئەو نووسەرە لە ژێر سەردێڕی "کوردستان گەیشتە دەریا"ی بڵاوکردبۆوە.
*سەردێڕی ئەو وتارە، لە لایەن NNSROJەوە هەڵبژێردراوە
راپۆرتێکی پێوەندیدار بەم بابەتە، لەم لینکەدا بخوێنەوە
No comments:
Post a Comment