Pages

Ads 468x60px

10 Jul 2013

محه‌مه‌د ئۆجالان : ته‌ندروستی ئۆجالان مژارێکی جددییه‌ و کاری جددی ده‌وێت

.

محه‌مه‌د ئۆجالان : ته‌ندروستی ئۆجالان مژارێکی جددییه‌ و کاری جددی ده‌وێت

برای رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان، محه‌مه‌د ئۆجالان رایگه‌یاند که‌ ئه‌وان وه‌کو که‌سوکاری ئۆجالان سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستی ئۆجالان له‌گه‌ڵ‌ پارێزه‌ران داواکاری پێویستیان پێشکه‌ش کردووه‌ و وتی:" نه‌خۆشی، دۆخێکی جددییه‌، ده‌بیت ئه‌و داواکارییه‌مان به‌ جددی وه‌ربگیردرێت . ده‌شێ سبه‌ینێ دره‌نگ بێت، بۆیه‌ پێویست به‌ هه‌نگاوی به‌ په‌له‌یه‌ . "
 
محه‌مه‌د ئۆجالانی برای رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان دوای چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ‌ براکه‌یدا له‌ رۆژی 1ی ته‌مووز له‌ زیندانی ئیمراڵی، سه‌باره‌ت به‌ پرسی ته‌ندروستی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان لێدوانێکی دا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی دیجله‌ DIHA و رایگه‌یاند که‌ له‌ قورگ، لوت و ده‌می براکه‌یدا سووتانه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ ئۆجالان ده‌یه‌وێت شاندێک پزیشکی پسپۆر و سه‌ربه‌خۆی بچنه‌ ئیمراڵی و شیکاری پێویستی بۆ بکه‌ن. محه‌مه‌د ئۆجالان ده‌ستنیشانی کرد که‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ سیاسه‌ت بکرێت و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ دۆخی ته‌ندروستی براکه‌یان نیگه‌رانیان ده‌کات . 
ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ده‌زگاکانی ته‌ندروستی بکه‌ونه‌ جوله‌وه‌ 
. محه‌مه‌د رایگه‌یاند که‌ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان پێی وتووه‌ :" له‌ ده‌مم و لوتم و قورگم دا ورده‌ برین دروست بووه‌ و ده‌سووتێته‌وه‌. به‌رده‌وام سووتانه‌وه‌ و فرمێسک کردن له‌ چاومدا هه‌یه‌ . بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ شاندێک پزیشکی سه‌ربه‌خۆ بێت بۆ ئێره‌، پێویسته‌ بناخه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و پرسه‌ ته‌ندروستییه‌ بدۆزرێته‌وه‌ . " محه‌مه‌د ئۆجالان وتیشی :" ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌کی رێک و پێکیش نه‌بوبێت، سه‌ردانی براکه‌مم کردووه‌ و هه‌میشه‌ چاودێری ته‌ندروستی براکه‌مم کردووه‌ . ئه‌مه‌ جاری یه‌که‌مینه‌ براکه‌م هه‌ست به‌ بێتاقه‌تی و بی وزه‌یی ده‌کات ، داوای شاندێک پزیشکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات، وه‌زیری دادیش ده‌ڵێت له‌ دورگه‌که‌ پزیشک هه‌یه‌ . به‌ڵام ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین پزیشکی سه‌ربه‌خۆ بچنه‌ دورگه‌که‌ و ئه‌مه‌ش داواکاری ره‌وای که‌سوکاری گیراوانه‌ . ئه‌و لێدوانانه‌ی ئێمه‌ به‌ میدیاکانی ده‌ده‌ین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داد و ته‌ندروستییه‌وه‌ وه‌کو سکاڵا و ئیخبارکردن لێکده‌درێته‌وه‌، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و تورکیا بکه‌ونه‌ جووڵه‌وه‌ و پێویسته‌ بچنه‌ دورگه‌که‌ و له‌ ته‌ندروستی براکه‌م بکۆڵنه‌وه‌ و راپۆرتێکیش ئاماده‌ بکه‌ن . ئێمه‌ جارێکی تر له‌ رێگه‌ی میدیاکانه‌وه‌ بانگه‌وازی ده‌که‌ین که‌ بۆ ته‌ندروستی براکه‌م بکه‌ونه‌ خۆیان و هه‌وڵ بده‌ن . " 
محه‌مه‌د ئۆجالان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ ئه‌وان وه‌کو که‌سوکاری ئۆجالان سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستی ئۆجالان له‌گه‌ڵ‌ پارێزه‌ران داواکاری پێویستیان پێشکه‌ش کردووه‌ و وتی:" نه‌خۆشی، دۆخێکی جددییه‌، ده‌بیچت ئه‌و داواکارییه‌مان به‌ جددی وه‌ربگیردرێت . ده‌شێ سبه‌ینێ دره‌نگ بێت، بۆیه‌ پێویست به‌ هه‌نگاوی به‌ په‌له‌یه‌ . "
(500) هه‌زار کرێکار کۆچ ده‌که‌ن 
ئۆجالان رایگه‌یاند که‌ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی ژنان و گه‌نجان کردووه‌ و وتی:" براکه‌م ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر دیموکرات، رۆشنبیر و نیشتمانپه‌روه‌رانی رۆحا هه‌بوو، (20) خوله‌کی ئه‌و دیداره‌ یه‌ک کاتژمێرییه‌مان بۆ رۆحا ته‌رخان کرد . " 
محه‌مه‌د ئۆجالان ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ئۆجالانی به‌مشێوه‌یه‌ راگه‌یاند :" کاتێک من ده‌ڵێم رۆحا له‌نێوان (4 ــ 5 ) جه‌ماعه‌تدا دابه‌شکراوه‌، بۆچی ؟ دانیشتوانه‌که‌ی به‌ نزیکه‌ی دوو ملیۆنه‌، به‌هێنده‌ی ده‌وڵه‌تێکی بچووکه‌. هێنده‌ رۆشنبیر و دیموکراتی تێدایه‌ و تێیدا ده‌رکه‌وتووه‌ ، بۆچی کاریان پێ ناکه‌ن ؟ بۆچی هه‌ر یه‌کێک له‌وان ناتوانێت ( 4 ــ 5 ) که‌س له‌سه‌ر رێگای راست به‌ رێکخستن بکات ؟ له‌ رۆحا (500) هه‌زار کرێکار ده‌که‌ونه‌ رێگای شاره‌کانی تر، له‌ میترۆپۆڵه‌کانی رۆژئاوا برسی و رووت ده‌بن و رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بنه‌وه‌ . بۆچی رۆحا ناتوانێت ئه‌و که‌سانه‌ تێر بکات ؟ خاکه‌که‌ی ده‌توانێت سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌که‌ی تێر بکات. له‌ رۆحا ئاویش هه‌یه‌، بۆچی که‌س هیچ شتێک ناکات ؟. گه‌ر جه‌ماعه‌ت ته‌نیا له‌پێناوی پاراستنی هه‌بوونی خۆیان کاربکه‌ن، ئه‌وا کارێکی راست ناکه‌ن، بۆچی ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌ برسی و رووتی ده‌هێڵنه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ببن به‌ خاوه‌نی کاری خۆیان ئه‌رک ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانی هه‌موو که‌سێک . " 
ئازادی رۆحا 
ئۆجالان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان سڵاوی ئاراسته‌ی هه‌موو که‌سێک کردووه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی :" با هیچ که‌سێک پیلان و به‌رنامه‌ی بچوک دانه‌نێت، به‌ ده‌ر له‌وه‌ی که‌ حسابی ئه‌نجومه‌نی، سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانتارێتی ده‌که‌ن، با رێگه‌ی سیاسه‌ت بکه‌نه‌وه‌، باله‌م چوارچێوه‌یه‌دا تێبکۆشن، با هیچ که‌سێک خۆی نه‌شارێته‌وه‌ و خۆیان ده‌ربخه‌نه‌ڕوو . ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سه‌ و چوار پێنج که‌سی ده‌وروبه‌ری خۆی رێکخستن بکات، ئه‌وکاته‌ رۆحا ئازاد ده‌بێت ، ئه‌رکی رۆشنبیر و نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموکراته‌کان ئه‌وه‌ که‌ رۆحا ئازاد بکه‌ن .
http://so.firatajans.com/news/roejnae/mhh-mh-d-y-oejln-th-ndrwsty-y-oejln-mjrykhy-jddyyh-w-khry-jddy-dh-wyt.htm

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates