رژێمی ئێران په‌ره به گوشاری سه‌ر چالاکان و زیندانییه سیاسییه‌کان ده‌دات.
پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ و فشار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی کاربه‌ده‌ستانی زیندان و ئیتلاعاتی و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی رژێمی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر گیراوان و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی رۆژ به‌رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندندایه . گیراوانی سیاسیش له‌به‌رامبه‌ر به فشاری کاربه‌ده‌ستانی زیندان و سه‌پاندنی سزای ناڕه‌وا ده‌ست به چالاکی ده‌که‌ن و کاردانه‌وه‌ی جددی له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن .
به‌هۆى ئه‌شکه‌نجه و بێ رێزى کاربه‌ده‌ستانى زیندانى رژێم ، ماوه‌ى (10) رۆژه چالاکێکى ئه‌حوازى ده‌ستى به مانگرتن کردوه و تاده‌چێت ره‌وشى ته‌ندوروستى خراپتر ده‌بێت. (5) گیراوی سیاسی کورد له‌زیندانی ناوه‌ندی ته‌بریز بۆ راگرتنی سزای زیندانی کردنیان و شه‌رمه‌زار کردنی تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پالیان ئه‌مڕۆ چالاکی مانگرتنیان ده‌ستپێکرد، له زیندانی مهاباد دوو زیندانی بێسه‌روشوێنن، له زیندانی ورمی (3) ده‌برێنه ژووری تاکه‌که‌سی و له شاری سه‌حنه‌ش که‌سێکی یارسانی به‌هۆی وتارێکه‌وه له مه‌راسیمێکدا ده‌ستبه‌سه‌رکرا .
(5) زیندانی سیاسی کورد له‌زیندانی ته‌بریز مانگرتنیان راگه‌یاند
به‌پێی زانیارانه‌ی به ده‌ستکه‌وتوون ئه‌و که‌سانه‌ی چالاکی مانگرتنه‌که‌یان له‌زیندانی ناوه‌ندی ته‌بریز ده‌ستپێکرد وه‌ها راگه‌یه‌ندراون: "مه‌حمود فه‌زلی، ئایه‌تۆلڵا بیگلو، له‌تیف حه‌سه‌نی، به‌هبوود قه‌لیزاده و شه‌هرام رادمهر ".
به پیێ زانیاریانه‌ی هه‌رانا بڵاو کردوه‌ته‌وه: "ئه‌و زیندانیانه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندکردنی سزای (9 ) ساڵ زیندانی له‌لایه‌ن لقی (3)ی دادگای شۆڕشی ته‌بریز له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به تۆمه‌تی دامه‌زاندنی گرووپی نایاسایی و پڕۆپاگانده دژی رژێم ده‌ستیان به مانگرتنی بێ سنوور کردووه ".
مانگرتنی ئه‌و زیندانیانه ئه‌مڕۆ له‌دوای راده‌ستکردنی نامه‌یه‌کی فه‌رمی به کاربه‌ده‌ستانی زیندان ده‌ستیپێکردووه . به پێی ئه‌و نامه‌یه زیندانیان رایانگه‌یاندووه تا به ده‌ستهێنانی مافی یاساییان و راگرتنی سزای زیندانی سه‌پێنراو که به ده‌ستێوه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌لایه‌ن ده‌زگای داد ئه‌و بڕیاره ده‌رکراوه، له‌مانگرتنیان به‌رده‌وام ده‌بن .
چالاکێکی کورد (10) رۆژه له مانگرتندایه
به‌هۆى ئه‌شکه‌نجه و بێ رێزى کاربه‌ده‌ستانى زیندانى رژێم ، ماوه‌ى (10) چالاکێکى ئه‌حوازى ده‌ستى به مانگرتن کردوه و تاده‌چێت ره‌وشى ته‌ندوروستى خراپتر ده‌بێت.
به پیى هه‌واڵێک که له مه‌ڵپه‌رى که‌ناڵى ئه لعه‌ره‌بیه بڵێ‌وبووه‌ته‌وه ، له‌به‌رامبه‌ر گوشار و ئه‌شکه‌نجه جه‌سته‌ى و ده‌روونیه‌وه ، چالاکێکى ئه‌حوازى به‌ناووى "عه‌لى جبیشات ئه‌لکه‌عبی" ماوه‌ى (10) رۆژى ده‌ستى به مانگرتن له خواردن کردوه ، و به‌هۆى خراپى ره‌وشى ته‌ندورستى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه کرا .
جێ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هێزه‌کانى رژێمى ئێڕان ، له هه‌ڵکوتانى سه‌ر مالان له ناوچه‌کانى ئه‌حواز له رێکه‌وتى 11 نۆڤه‌مبه‌رى سالى 2012 دا، و به‌هۆ ى به‌شداریکردنیان له چه‌ند چالاکیه‌کى که‌لتورى ، هه‌ریه‌ک له "ئه‌لکه‌عبى له‌گه‌ل کوره‌کانى و کورى خوشکێکى و ژماره‌یه‌کى دیکه‌ى چالاکانى ئه‌حوازی" ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
دادگاى رژێمیش له دادگایه‌کى چه‌ند خوله‌کیدا ، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌سبه‌سه‌رکراون رووبه‌رووى تۆمه‌تى گوایه ده‌ستیان هه‌بوو له ته‌قینه‌وه‌ى "هێلى گواستنه‌وه‌ى نه‌ووت" له پارێزگاى ئه‌حواز ، رووبه‌رووى زیندانى کردوه و ، بێده‌چیت سزاکه بگۆرێته سزاى له‌سێداره‌دان .
سێ زیندانی سیاسی گوازرانه‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی
دوێنێ به‌رپرسانى زیندانى ورمێ گیراوانى کورد "محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی، یوسف کاکه‌مه‌مى و جهانگیر بادووزاده"یان له به‌ندى گیراوانى سیاسیه‌وه گواستوه‌ته‌وه بۆ ژوورى تاکه‌که‌سى زیندانى ورمێ .
هه‌تا ئێستا نازانرێ ، به‌رپرسانى زیندانى ورمێ به چ بیانوویه‌ک ئه‌و گیراوانه‌یان بۆ ژوورى تاکه‌که‌سى گواستووته‌وه .
دوو زیندانی بێسه‌روشوێنن
به پێى راپۆرتى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران ،"محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی" و "قادر محه‌مه‌دزاده" سالى 1384 له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى رژێمه‌وه ده‌ستگیرکراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئئران بڵاویان کردووته‌وه، "محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدولڵاهی" له زندانى مه‌هاباده، لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کردوه و دواى (15) مانگ زندان، به تۆمه‌تى محاربه واته دوژمنایه‌تى کردن له گه‌ڵ خوا و هاوکارى کردنى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان "PJAK" له لقى یه‌کى دادگاى ئێنقلاب (18) ساڵ سزاى زیندان و دورخستنه‌وه بۆ زندانى شارى "ته‌به‌س" له پارێزگاى خوراسانیان به سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
هه‌روه‌ها "قادر محمدزاده" به هه‌مان شێوه (21) ساڵ سزاى زیندان و دورخستنه‌وه بۆ زندانى شارى "یه‌زد" له ناوه‌ندى ئێرانى به سه‌ردا سه‌پێندراوه. به پێى ئه‌م راپۆرته ،" محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی" و "قادرمحه‌مه‌دزاده" رێگه‌یان پێى نه‌داون که پارێزه‌ریان هه‌بێت .
به پێى وته‌ى یه‌کێک له خزمانى "محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی" ئه‌و له بانه‌مه‌رى ساڵى 1390 له دادگاى ئێنقلابى ئۆرمێه به تۆمه‌تى پرۆپاگه‌نده له دژى ڕژیم ، دادگاى کراوه‌و 6 مانگ به حۆکمه‌که‌ى زیاتر کراوه.
ده‌گوترێت ،"محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی" له زیندانى ئۆرمێه داواى گواستنه‌وه‌ى بۆ زیندانى مه‌هاباد کردبوو به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى رژێم هێچ وڵامێکیان نه‌داوه‌ته‌وه ،هه‌ر بۆیه مانى له خواردن گرتوه و دواى 10 رۆژ له مانگرتن ،کاربه‌دستانى رژێم قه‌وڵیان پێداوه داخوازێه‌کانى جێبه‌جى که‌ن ،به‌ڵام محه‌مه‌د ئه‌مێن ده‌ڵیت؛ حۆکمى دورخستنه‌وه‌ى بۆ زیندانى ته‌به‌س جێبه‌جى ده‌که‌ن.
که‌سێکی یارسانی قۆڵبه‌ست و بێ سه‌روشوێن کرا
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا رژێمى ئێڕان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک گوشار ده‌خاته سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ى ئێڕان وبگره رێگانادات چالاکى که‌لتوورى و هونه‌ریش به‌رێوه‌ببه‌ن ، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى له ده‌ستورى ئێران ئاماژه به مافى په‌روه‌رده به زمانى دایک ده‌کات به‌لام ، جگه له زمانى فارسى هه‌موو زمانه‌کانى دیکه رووبه‌رووى قه‌ده‌خه ده‌بنه‌وه .
رۆژی 12ی ته‌مووز له دواى قسه‌کردن له رێووڕه‌سمى چله‌ى ماته‌مینى "نیکمه‌رد تاهیری"دا، "موحه‌مه‌د قبولی" که له پرسه‌دا وتاری پێشکه‌شکردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژێمه‌وه له شارى سه‌حنه ده‌ستگیر کرا. ئه‌و هاوڵاتییه یارسانییه له شارى زه‌نجانه‌وه به مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له چله‌ى ماته‌مینى هاوئایینێکى سه‌ردانى سه‌حنه‌ى کردبوو.
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌کان دوابه‌دواى قۆڵبه‌ستکرانى "محه‌مه‌د قه‌بووڵی"، هه‌ژمارێکى زۆر له پێڕه‌وانى ئایینى یاری، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداریى شاره‌که کۆبوونه‌وه و به خوێندنه‌وه‌ى سروودى ئایینی، خوازیارى ئازادکرانى ئه‌و که‌سه و وه‌ڵامده‌ربوونى به‌رپرسانى پێوه‌ندیدار بوون.
قۆڵبه‌ستکرانى ئه‌و هاوڵاتییه‌ی په‌یره‌وى ئایینى یارى له‌کاتێکدایه که له رۆژانى رابردووش‌دا، به‌رپرسانى رژێم له سه‌حنه، بنه‌ماڵه‌ى "نیکمه‌رد تاهیری"یان خستبۆ ژێر زه‌خت و گووشار تا رێووڕه‌سمى چله‌ى گیان له‌ده‌ست دانى رۆڵه‌که‌یان به هێمنى و بێ بانگهێشتکردنى خه‌ڵکى تر بۆ سه‌ر مه‌زاره‌که‌ى به‌ڕێوه‌بچی.
جى وه‌بێر هێنانه‌وه‌یه که دوو شارۆمه‌ندى پێڕه‌وى ئایینى یارى به ناوه‌کانى "نیکمه‌رد تاهیرى و حه‌سه‌ن ره‌زه‌وی"، رۆژانى 4 و 5ى حوزه‌یران، به مه‌به‌ستى نیشاندانى ناڕه‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر به سووکایه‌تیکردن به ئایینه‌که‌یان، له به‌رانبه‌ر فه‌رماندارى هه‌مه‌دان ئاگریان له جه‌سته‌یان به‌ردا و ئه‌م روداوه بووه هۆى ناره‌زایه‌تێکى زۆرى په‌ێره‌وانى یارى و خه‌ڵکى کوردستان.
شایانی باسه که رژێمی ئێران له‌لایه‌ک به شاڵاوی له سێداره‌دان و له‌لایه‌کیش به رێگه‌خۆشکردن بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری مادده هۆشبه‌ره‌کان له‌ناو گه‌نجاندا و سه‌رقاڵکردنیان به شتی دوور له ره‌وشی به‌رز، هه‌وڵی له سیاسه‌ت دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نجان و کوشتنی بیری رۆشنبیری کۆمه‌ڵگا ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو که‌سانێکی چالاکی سیاسی و فیکری دوور له فیکری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به دوژمنی رژێم یاخود (محاره‌به) واتا راوه‌ستان له دژی خودا تاوانبار ده‌کات و له زیندانه‌کاندا ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه . ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به هه‌زاران که‌سانی چالاکی سیاسی، مه‌ده‌نی و کلتووری له زیندانه‌کانی ئێراندان و ژماره‌یه‌کی زۆریشیان سزای سێداره و زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه .
serchawe
firatajans.com
No comments:
Post a Comment