له رۆژئاوای کوردستان شه‌ڕی قورس به‌رده‌وامه‌و ی پ گ هه‌تا ئێستا سه‌لماندوویه‌تی که هێزێکی پوخت و ئاماده‌یه و به هه‌موو جۆرێ پارێزگاری له‌و به‌شه‌ی وڵات ده‌کا.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕامانه شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی چه‌ته‌کانی سه‌ر به قاعیدیه. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه که تورکیه به چڕ و پڕی یارمه‌تی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌کا. به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و گورووپانهو پشتیوانه‌کانیان نه‌یانتوانیوه ئیراده‌ی کورد بشکێنن.
باشتر وابوو هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه هه‌موو لایه‌نه‌کانی رۆژئاوای کوردستان له جیاتی بانگه‌شه بۆ تێکه‌ڵ بوون له گه‌ڵ ئه‌و گورووپه چه‌تانه. هه‌وڵیان بۆ یه‌کڕیزی و پته‌وکردنی به‌ره‌ی کوردی بدایه.
ی پ گ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که داگیرکه‌رانی کوردستانی حاڵیکردوه که کورد له هاوکێشه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌دا فاکته‌رێکی گرینگه‌و ده‌توانێ بازنه‌ی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بشکێنێته‌وه و به‌و پهوڕی لێهاتووییه‌وه داکۆکی له مافه‌کانی ده‌کا و بچووکترین ده‌ستکه‌وتیشی به گیان ده‌پارێزێ. هه‌ر وه‌ها ئه‌و په‌یامه‌شی به گه‌لی کورد گه‌یاندوه که ته‌نیا به ''بڕوابوون به خۆ'' و پشتیوانی گه‌ل ده‌توانین به ئامانجه‌کانمان بگه‌ین
وه‌ک تاکێکی کورد که هه‌موو خولیا‌و ئاواته‌کانم ئازادی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت گه‌له‌که‌مه. هیوادارم به‌ڕێزانی ''الپارتی''ش له‌وه زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و خێڵه‌کی نه‌گه‌ڕێن و پێیان وانه‌بێ ده‌کرێ له ده‌لاقه‌ی باشووری کوردستانوه بڕواننه رۆژئاواش. باشتر وایه به‌ڕێزانی پارتی دیموکراتی کوردستان''باشوور'' له باتی ئه‌وه‌ی که بیانهه‌وێ له گۆمی لێڵ ماسی بگرن . بیرێک بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی سێبه‌ری ره‌شی ئیسلامی سیاسی بکه‌نه‌وه که خه‌ریکه له باشووری کردستان خه‌ونه‌کانی گه‌لی کورد ده‌کا به بڵقی سه‌رئاو. فارس وته‌نی''چراغی که به خانه رواست به مسجد حرام است''
نووسێنی مسعود فەتحی
No comments:
Post a Comment