ئاماری كوژراوانی شه‌ڕی دوو رۆژی رابردووی نێوان یه‌په‌گه و چه‌كدارانی گروپه توندڕه‌وه‌كان
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"، ئاماری دوو رۆژی رابردووی شه‌ڕه‌كانی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا 64 چه‌كداری گروپه توندڕه‌وه‌كان و حه‌وت شه‌ڕوانی "یه‌په‌گه" كوژراون.
ئاژانسی فورات ئامارێكی یه‌په‌گه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له شه‌ڕه‌كانی نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و بیلادی شام و به‌ره‌ی نوسرا، 64 چه‌كداری ئه‌و گروپانه و حه‌وت شه‌ڕوانی "یه‌په‌گه" كوژراون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ماوه‌ی 13 رۆژه هێرشی گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر سه‌رێكانی و گرده‌سپی و گونده‌كانی رمێلان له رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه، به‌ڵام توانراوه وه‌ڵامی هێرشه‌كان بدرێته‌وه.
"یه‌په‌گه" باسی له‌وه‌ش كردووه: به‌ره‌ی نوسره‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام، له‌ئاستێكی به‌رزدا دوژمنایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش له دوژمنایه‌تی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د مهترسیدارهترهو هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به زۆرداری هه‌رێمه كوردنشینه‌كان چۆڵ بكه‌ن.
به‌وته‌ی یه‌په‌گه، ئه‌و گروپانه ماڵی هاوڵاتیانی كورد ده‌سوتێنن و تاڵان ده‌كه‌ن و هاوڵاتیان ناچاری كۆچبه‌ری ده‌كه‌ن.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، هێزێكی چه‌كداری رێكخراوی كوردیه و ماوه‌ی ساڵێكه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سوپای سوریا له ناوچه كوردیه‌كان كشایه‌وه.

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=32326
No comments:
Post a Comment