Pages

Ads 468x60px

14 Jul 2013

له‌ یادی تیرۆرکردنی عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ دا


له‌ یادی تیرۆرکردنی عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ دا



تیێرور کردنی دۆکتور قاسملو زەبریێکی کوشەندە بوو لە جوولانەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوژمنانی کورد لەبنبەسکردنی جولانەوەی کورد لەوبەشەدا بۆماوەیەکی دریێژ سەرکەوت وبوون. ئەوەی کە جیێگای ئاماژە وەگرنگە. بۆ لایەنگرانی بەڕیێز قاسملو بیێ وەفابوون لە ئاست سەرەکیترین درووشمی شەهید قاسملو کە دەڵیێت باشترین پاداش بۆ شەهیدان دریێژەدانی خەباتی ئازادی گەلە.
لیێرە ئەوپرسە دیێتە گۆڕیێە ئیێستا ووڵامی ئەودرووشمەی شەهیدمان لە چ ئاستیێکدایە ؟
یادی دۆکتۆر قاسملوی ڕیێبەر بەردەوام و سەرکەوتوبیێت.

له‌ رۆژێکى وه‌ک ئه‌مرۆى ساڵى 1989 دا ، له‌ کاتێکدا ، که‌ سکرتێرى گشتى حزبى دیموکراتى کوردستان "دکتۆر عه‌بدوره‌حمان  قاسملۆ" له‌گه‌ڵ هاورێیانى ،له‌ ڤییه‌ناى وه‌ڵاتى نه‌مسا له‌دانوساندندابوون له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کۆمارى ئێسلامى ئێران ، تیرۆرکران.

ئه‌مرۆ دواى تێپه‌ربوونى 24 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ى رژێمى ئێران، تا ئێستا ئه‌و رژێمه‌ تاوانبار نه‌کراوه‌ به‌و تیرۆره‌ى ئه‌نجامى داوه‌ .
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ی ساڵی 1309ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی 1930 زایینیدا له‌ شاری ورمێ‌  له‌ دایک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، پێشان له‌ ورمێ ‌‌و دوای له‌ تاران ته‌واوکرد.
هێشتا زۆر منداڵ‌ بوو که‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌کان دا ئاشنا بوو ،‌و بیر‌و باوه‌ڕی ئازادیخوازانه‌ له‌ مێشکیدا جووڵا. بۆ خۆی له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ کتێبی "چل ساڵ خه‌بات له‌ پێناوی ئازادی"دا پاش باسی سه‌فه‌ری 30 که‌س له‌ کورده‌کان بۆ باکۆ له‌ سه‌ر بانگهێشتنی ده‌وڵه‌تی شووره‌وی، ده‌نووسێ‌ :"هه‌ر چه‌ند ئه‌و کاته‌ من ته‌مه‌نم یازده‌ ساڵ‌ بوو، به‌ڵام وه‌ک زۆر منداڵی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ سیاسه‌ت سه‌رنجی راکێشا بووم.
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ساڵی 1324 هه‌تاوى تێکۆشانی سیاسیی خۆی به‌ دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات له‌ شاری ورمێ‌ ده‌ست پی کرد.
دواتر بۆ خوێندن ده‌چێته‌ فه‌ره‌نسا و به‌هۆى گۆشاره‌کانى پالێویزى ئێران له‌ پاریس و حکومه‌تى فه‌ره‌نسا ناچار ده‌بێت که‌ پاریس به‌ره‌و براگى پایته‌ختى چێکۆسله‌فاکیا به‌جێ بهێڵێت و ، له‌وێوه‌ درێژه‌ به‌ خوێندن و کارى سیاسى خۆى بدات .
ساڵی 1331 له‌ سه‌رده‌می حکوومه‌تی میللیی دوکتور موسه‌دیق‌دا ، عه‌بدولره‌حمان قاسملوو گه‌ڕایه‌وه‌ ئێران. 
له‌ کۆنفرانسی سێهه‌می حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران دا ، که‌ مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1350 به‌رێوه‌چوو ، دوکتور قاسملوو به‌ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندى ‌‌و پاشان به‌ "سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان"ى ئێران ، هه‌ڵبژێدرا .
دوکتور قاسملوو رۆژی 22ی پووشپه‌ری ساڵی1368 ، به‌رامبه‌ر به‌ 13ى مانگى ته‌موزى ساڵى 1989 له‌ ،  کاتێک ‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ ئێران‌ دا , له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند نوێنه‌ری حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی له‌ ڤییه‌ناى پایته‌ختى نه‌مسا  له‌ سه‌ر مێزی وتووێژ دانیشتبوو ، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ى ناوه‌ندى حیزب و نوێنه‌رى حیزبى دیموکرات له‌ ئه‌وروپا عه‌بدوڵا قادرى ئازه‌ر  ، و کوردێکى دیکه‌ى باشورى کوردستان به‌ناووى فازل ره‌سوول به‌ ده‌ستى سیخوره‌کانى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران تیرۆر کرا. 
ئه‌مرۆش دواى تێپه‌ربوونى 24 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ى رژێمى کۆمارى ئیسلامیئ ئێران تا ئێستا راستى ئه‌و رووداوه‌ و تاوانه‌ ئاشکرا نه‌کراوه‌.
ئه‌مرۆ گه‌لى کورد له‌ رۆژهه‌لاتى کوردستان به‌ پێشه‌نگایه‌تى "ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان" ، له‌ هه‌موو کاتێک زیاتر له‌ مه‌یدانه‌کانى خه‌باتدان ، و به‌ ئامانجى گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان ، به‌ هه‌زاران له‌ جه‌نگاوه‌ره‌کان درێژه‌ به‌ تێکٶشانى ئازاد ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌زاران له‌ کچان و کورانى گه‌لى کورد ، له‌ دالاهۆ ، شاهۆ تا سه‌ڵماس و ئورمیه‌ و قه‌ندیل، به‌ره‌و سنه‌ و مه‌ریوان و لۆرستان "به‌شدارى ناوو ریزه‌کانى گه‌ریلابونه‌ وبه‌هه‌مان ئامانجه‌که‌ى دکتۆر قاسملۆ ، درێژه‌ به‌ تێکۆشانى خۆیان ده‌ده‌ن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates