Pages

Ads 468x60px

10 Jul 2013

به‌هۆی کێشه‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ره‌که‌یدا؛ ژنێکی تر خۆی سوتاند -



به‌هۆی کێشه‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ره‌که‌یدا؛ ژنێکی تر خۆی سوتاند
 
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ناحیه‌ى رزگارى ژنێک ئاگرى به‌ردایه‌ جه‌سته‌ى خۆى و پاش گه‌یاندنى به‌نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى که‌لار ژیانى له‌ده‌ستدا .

موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ساڵه‌ح وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له‌ لێدوانێکیدا به‌ ANF رایگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر 07:50 خوله‌ک له‌ناحیه‌ى رزگارى سه‌ربه‌ قه‌زاى که‌لار ژنێک به‌ناوى (ت.م.ا) که‌ ژنى ماڵه‌وه‌یه‌ و له‌دایکبوى 1987ه‌، نه‌وتى به‌خۆیدا کردوه‌ و پاشان گڕى به‌رداوه‌ته‌ خۆى. به‌ زانینى روداوه‌که‌ پۆلیسى ناحیه‌ى رزگارى ده‌گه‌نه‌ شوێنى ڕوداوه‌که‌و ناوبراو ده‌گه‌یه‌ننه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى که‌لار به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ڕێژه‌ى سوتاویه‌که‌یه‌وه‌ پاش که‌مێک مانه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌که‌ ژیانى له‌ده‌ستدا . "
موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به‌ هۆکارى خۆسووتاندنی ئه‌و ژنه‌ وتیشی:" پێش ئه‌وه‌ى ژیانى له‌ده‌ست بدات قوربانیه‌که‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ ئه‌وه‌ى به‌ پۆلیس وتوه‌ که‌ ئه‌و له‌داخى مێرده‌که‌ى ئاگرى له‌خۆى به‌رداوه‌ ". 
 موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن وتیشى: "به‌پێى فه‌رمانى دادوه‌ر ئێستا فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى مێرده‌که‌ى به‌ناوى (ڕ.ص.ت.م)ه‌وه‌ ده‌رچوه‌وه‌و په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆسیه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌ ."
****************
Behoy kêşe legell hawserekeyda; jnêkî tir xoy sutand
 
Serlebeyanî emrro sê şemme lenahyey rizgarî jnêk agrî berdaye cestey xoy û paş geyandinî benexoşxaney firyakewtinî kelar jyanî ledestda .
Muqedem hesen mhemed salleh wtebêjî berrêweberayetî polîsî germyan le lêdwanêkîda be ANiF raygeyand: "berebeyanî emrro katjimêr 07:50 xulek lenahyey rizgarî serbe qezay kelar jnêk benawî (t.m.a) ke jnî malleweye û ledaykbuy 1987e, newtî bexoyda kirdwe û paşan grrî berdawete xoy. Be zanînî rudaweke polîsî nahyey rizgarî degene şwênî rudawekew nawbraw degeyenne nexoşxaney firyakewtinî kelar bellam behoy zorî rêjey sutawyekeyewe paş kemêk manewe lenexoşxaneke jyanî ledestda . "
Muqedem hesen sebaret be hokarî xosûtandinî ew jne wtîşî:" pêş ewey jyanî ledest bdat qurbanyeke lenexoşxane ewey be polîs witwe ke ew ledaxî mêrdekey agrî lexoy berdawe ". 
 Muqedem hesen wtîşî: "bepêy fermanî dadwer êsta fermanî destigîrkirdnî mêrdekey benawî (r.ê.t.m)ewe derçwewew perrawî lêkollînewe bo dosyeke krawetewe ."
http://qandilpost.com

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates