یه‌کێتی ئه‌وروپا باڵی له‌شـکری حزبوڵڵا ده‌خاته لیستی تێرۆرسـتانه‌وه
یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕیاری دا باڵی له‌شـکری حزبوڵڵای لوبنان بخاته نێو لیسـتی ڕێکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کانه‌وه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که ژماره‌یان 28 وه‌زیره، ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆیاندا به تێـکڕای ده‌نگ پـشـتیوانیان له بڕیاره‌که کرد.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که ژماره‌یان 28 وه‌زیره، ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆیاندا به تێـکڕای ده‌نگ پـشـتیوانیان له بڕیاره‌که کرد.
به‌مه‌ش وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڤیزا به ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێـکخراوه ناده‌ن و هه‌روه‌ها سه‌روه‌ت و سامانیان سڕده‌که‌ن و ڕێگه ناده‌ن کۆمه‌ک و یارمه‌تیان بۆ ڕه‌وانه‌بکرێن.
به‌رپـرسـانی حزبوڵڵا له به‌یرووت ئاماده نه‌بوون ده‌ستبه‌جێ لێـدوان له‌م باره‌یه‌وه بده‌ن، به‌ڵام حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵای ڕابه‌ری کۆمه‌ڵه‌که له وتارێـکیدا له مانگی پـێـنج گوتی هه‌رچ بڕیارێـکی له‌م شێوه‌یه ته‌نها نووسینی سه‌ر کاغه‌ز ده‌بێت.ئیسرائیل لای خۆیه‌وه خۆشـحاڵی خۆی به بڕیاره‌که ده‌ربڕی. وه‌زیری دادی ئیسرائیل تسیپـی لیڤنی گوتی له پاش چه‌ندین سـاڵ له مشـتومڕ له باره‌ی ئه‌وه‌ی حزبوڵڵا حزبێـکی شه‌رعی سیاسی بێت، شـکستی هێنا. ئێسـتا بۆ هه‌موو جیهان ڕوون بووه‌ته‌وه حزبوڵڵا ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتیـیه."
http://www.dengiamerika.com/content/article/1706641.html
No comments:
Post a Comment