چه‌کداره‌کانى ئەلکەر ئه‌لنوسرا هێرشیان کرده سه‌ر بازگه‌یه‌کى YPG.
له‌سه‌ر رێگاى گوندى (محه‌مه‌د دیبان) سه‌ربه شارۆچکه‌ى تربه‌سپى گروپێکى چه‌کداره‌کانى به‌ره‌ى ئه‌لنوسرا هێرشیان کرده سه‌ر بازگه‌یه‌کى هێزه‌کانى YPG .
دوا نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ گروپێکى چه‌ته‌کانى به‌ره‌ى ئه‌لنوسرا سه‌ربه ئه‌لقاعیده هێرشیان کرده سه‌ر بازگه‌یه‌کى هێزه‌کانى YPG له گوندى (محه‌مه‌د دیاب) سه‌ربه شارۆچکه‌ى تربه‌سپى که (10) کلم له‌و شاره دووره . هاوکات له‌ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌ى چه‌ته‌کانى ئه‌لنوسرا ، شه‌روپێکدادان هاته ئاراوه و له‌ئاکامى به‌رخۆدانى هێزه‌کانى YPG هێرشکاره‌کان ناچارمان به‌ره‌وگونده‌کانى ده‌وربه‌ر و شارۆچکه‌ى ته‌لکۆچه‌ر هه‌ڵاتن . ده‌باره‌ى کوشتى برینداره‌کان تائێستا هیچ زانیاریه‌کى ته‌واو به‌رده‌ست نه‌که‌وتووه .
بازگه‌ى سه‌ر رێگاى گوندى (محه‌مه‌د دیاب ) هاوکات رێگاى ده‌یان گوندى ناوچه‌که ده‌چێته سه‌ر ئه‌و رێگایه و ماوه‌یه‌ک به‌رله ئێستا گروپه‌چه‌ته‌کان وه‌ک شوێنێکى ستراتیجیان به‌کارده‌هێنا له‌وێوه ماڵ و موڵکى هاوڵاتیانیان تاڵان ده‌کرد . دواتر دانیشتوانى ئه‌و گوندانه گروپه‌چه‌کداره‌کانیان ده‌رخست و داوایان له هێزه‌کانى YPG کرد که گونده‌کانیان بپارێزن .
http://so.firatajans.com/news/roejnae/chh-khdrh-khn-y-h-lnwsr-hyrshyn-khrdh-sh-r-bzgh-yh-kh-ypg.htm
No comments:
Post a Comment