Pages

Ads 468x60px

11 Mar 2014

نه‌ته‌نیاهو: ئێران به‌ دیپـلۆماسیـیه‌ت جیهان چه‌واشه‌ ده‌کات



نه‌ته‌نیاهو: ئێران به‌ دیپـلۆماسیـیه‌ت جیهان چه‌واشه‌ ده‌کات

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت ئێران به‌ ناوی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی و بانگه‌شه‌ی وازهێنانی له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوکی جیهان چه‌واشه‌ ده‌کات.


نه‌ته‌نیاهو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌م تێبینیـیه‌ی دا له‌ میانه‌ی سه‌ردانی بۆ به‌نده‌ری ئیلات، واته‌ ئه‌و شوێنه‌ی چه‌که‌کانی ئێرانی لێ داگیراوه‌، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئیسرائیل ڕایگه‌یاند له‌ که‌شـتیـیه‌کدا له‌ ده‌ریای سوور له‌ نزیک که‌ناره‌کانی ئه‌ریتریا و سودان ده‌سـتی‌به‌سه‌ردا گرتبوون.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی له‌ به‌رامبه‌ر لاوازی کاردانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئاست ئه‌مه‌ی ده‌ڵێت ئێران ئه‌م چه‌کانه‌ی بۆ کۆمه‌ڵه‌ چه‌کداره‌کانی که‌رتی غه‌ززه‌ ناردووه‌.
نه‌ته‌نیاهو گوتی مه‌خابن له‌و کاته‌ی ئه‌م چه‌کانه‌ ده‌سـتیان به‌سه‌رداگیرا، نوێنه‌رانی ڕۆژئاوایی له‌ تاران ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێرانی ده‌کرد. گوتی ده‌بێت ڕۆژئاوا به‌م نمایشه‌ دیپـلۆماسیـیانه‌ی ئێران له‌ ئاست به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ چه‌واشه‌ نه‌بێت.
گوتیشی کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ جیهان له‌و خه‌ونه‌ی به‌ ئاگابێته‌وه‌ و ڕێگه‌ له‌ ئێران بگرێت له‌وه‌ی کار بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوکی بکات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates