Pages

Ads 468x60px

16 Mar 2014

ئەمرۆ سالیادی هەلەبجیە رۆژێک وەک ئەمرۆ رژیمی گۆربگۆری سەدام شاری هەلەبجەی بە چەکی کێمیایی کێمێاباران کرد تێدا ٥٠٠٠ مرۆڤی کوردی کۆکۆژی کرد


ئەمرۆ سالیادی هەلەبجیە رۆژێک وەک ئەمرۆ رژیمی گۆربگۆری سەدام شاری هەلەبجەی بە چەکی کێمیایی کێمێاباران کرد تێدا ٥٠٠٠ مرۆڤی کوردی کۆکۆژی کرد.
ئێمە سەری ریز نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی شاری قوربانی دادنوینین و خۆمان بە هاو خەمی گەلەکەمان دەزانین لە هەر کویی ئەم دونیا دا بە سەر برین.
ده‌قی مێزگرده‌که‌. 


مێزگرد: 26هه‌مین ساڵیادی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌

له‌ یادی 26 هه‌مین ساڵی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان به‌ ڕپێوانی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان ئه‌م یاده‌ به‌ر
ڕاده‌گرن. 

ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی ئه‌م ساڵ جیاوازی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابوردوو ئه‌مه‌ش پاش واژوکردنی بڕیاری به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. 
له‌ میانه‌ی مێزگردێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاراس عابد جێگری کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت میوانێکی زۆر له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ هاتوون بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ مه‌ڕاسیمی ئه‌م ساڵ له‌ ناویاندا نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش. 
کامیل عه‌بدولقادر وته‌بێژی فه‌رمی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ میانه‌ی هه‌مان مێزگرددا باس له‌ قوربانیانی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات و داوای یارمه‌تی له‌ ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کات هاوکاری قوربانییه‌کان بکه‌ن که‌ 26 ساڵ پاش ئه‌و کاره‌ساته‌ش به‌ ده‌ست کاریگه‌رییه‌کانی پاش کیمابارانه‌که‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates