Pages

Ads 468x60px

28 Mar 2014

بۆ نوری ماکەری ( مالکی) الــدم بــالدم .. و البــادیء أظلم بگەڕێن..بگەڕێن


بۆ نوری ماکەری ( مالکی)
الــدم بــالدم .. و البــادیء أظلم
بگەڕێن..بگەڕێن
حەقتانە بگەڕێن..شەقام بەشەقام..کۆڵان بەکۆڵان..هەرچی کوچەوکون وکەلەبەری ئەم شارەیە بگەڕێن.
بۆ بکوژانی ئەمنەسورەکەوعەلاومنعم ومنزر بگەڕێن..
بگەڕێن..بست بە بستی ئەم نیشتیمانە بگەڕێن هەر لەئەڵوەنی خنکاوەوەبەگەرمیانی سوتاو وکەرکووکی فرۆشراوا بگەڕێن..

لە نێو پەرژینی حەمرینی بێپەرژین وشێخان وبادینانی کپکراودا بگەڕێن..
بگەڕێن..بزانن کام باوکتان..کام مام وکام خاڵتان..کام لە بن عەمی عەلوجتان..لەکوێ ولەبەردەم دەرگای کام ئەمنی سوور وکام منەضەمدا..لەئاودەستی کام حامیەوکام مەعەسکەردا..موخەربین..عوصادەکان کوشتیان،خوێنیان ڕژان..بەبێ تاوان زیندەباچاڵکران..
وەرن..وەرن
عەگالەکانتان بکەنەوە بەتەناف
وەرن..وەرن
بەشمشێرەکەی قەعقاع وحجاج لەتلەتیان کەن هەروەک کرتان..هەڵیانواسن بەتەناف وعەگالەکانی سەرتان.
بگەڕێن..بگەڕێن لەهەڵەبجە بگەڕێن..
نەبادا خوانەخواستە بکوژەکانی ئەحفادی ئەجدادتان پێڕانەکەوتبێتن تێر سینەیان ژەهر هەڵمژن..یاخود فریای تامی سێوەکەی عەلی ئیبنولعەم نەکەوتبێتن..
بگەڕین..بگەڕێن هەرچی بن شاخە،هەموو ژێر بەردی ئەم نیشتیمانە بگەڕێن..
لەدوی بکوژانی ئەجدادی ئەجدادتانا بگەڕێن..
گەر نەتاندینەوە بۆ تۆڵەسەندنەوە..بۆ خوێن بەخوێن ئەجا وەرن من پێتاندەڵێم کوێ بگەڕێن!
بچن عەر عەر بگەڕێن..لەنوگرەوسەلمان بگەڕێن..لەبیابانی مەرگ وخوێنا بگەڕێن..
ئەگەر پەنجەیەک..چاوێک..دەمێک یان نوزەوناڵەی کەسێک..حەسرەت وئاهی دایکێک بەجێ مابوو..لەبیر کرابوو بیهێنن لەجێی خوێن بەخوێن،لەت لەتیکەن سەری بڕن..هەپرون بەهەپرونی کەن.
بچن لەپایتەختی بێشەرەفیتانا بگەڕێن..
لەژێر سێبەری بێحورمەتی کۆشک وقەصری ملوکەکانتان وسەرۆکەکانتانا بگەڕێن..
لەبازاڕی کولتوری جاریە فرۆشەکانتانا بگەڕێن..
بەڵکو پاکیزەیەکی فرۆشراو..شەرەفێکی وونبوی بەجێماو..لەژیاندا مابێ!؟
بیهێنن وبیبەن بیدەنە دەست "مالکی" بالەگۆڕەپانی تەحریر بیدالەدار..بەدەنگی بەرز هاوار کاو بڵێ
الدم بالدم
و البادیء أظلم....................

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates