له‌کامیاران ژنێک و لهسهڵماس گه‌نجێک کۆتایی به ژیانی خۆیان هێنا.
به هۆى سیاستى بێ به‌شى و هه‌ژارى رژێمى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان زانرا که ژنێکى کورد خه‌ڵکى گوندێکى شارى کامیاران ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌رداوه‌و کۆتایى به ژیانى خۆى هێناوه . له لایه‌کى دیکه‌وه گه‌نجێکی کورد له خه‌ڵکى ناوچه‌ى سه‌ڵماس هه‌وڵى خۆکوژى داوه و له ئاکامدا کۆتایى به ژیانى هێناوه .
به پێى ڕاپۆرتی ئاژانسه‌کانى هه‌واڵده‌ری، رۆژى دووشه‌ممه 19ى ره‌شه‌ممه ژنێکى کورد به ناوى "نه‌سرین مێهری" خه‌ڵکى گوندى "تانیه"ى سه‌ر به شارى کامیاران ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌رداو رۆژى چوارشه‌ممه 27ى ره‌شه‌ممه ئه‌و ژنه کورده له نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ست داوه .
جێ ئاماژه‌یه که ئه‌م ژنه به هۆى ده‌ستکورتى و هه‌ژارى ده‌ستى داوه‌ته خۆکۆژى و کۆتایى به ژیانى هێناوه .
له لایه‌کى دیکه‌وه رۆژى دووشه‌ممه 26ى ره‌شه‌ممه گه‌نجێکى ته‌مه‌ن ( 22 ) ساڵ به‌ناوى "محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهى مهندولکانی" خه‌ڵکى شارى سه‌ڵماس هه‌وڵى خۆکوژى دا‌و و له ئاکامدا گیانى له ده‌ست داوه .
هۆکارى خۆکوژى ئه‌و گه‌نجه کورد کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌بوونى ده‌رفه‌تى کار راگه‌یه‌نراوه .
شایانى باسه که سیاسه‌تى تایبه‌تى رژێمى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بووه‌ته هۆکارى خۆکوژى گه‌نجان و ژنانى کورد، که له ماوه‌ى یه‌ک ساڵى رابردوودا رێژه‌ى
خۆکوژى له نێوان گه‌نجان و ژنانى کورد زۆرتر په‌ره‌ى سندووه .
سەر چاوە ئاژانسی فورات ANF - ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
No comments:
Post a Comment