سپرا ئەو کچە کوردەیە کە بە ژنە پۆڵاین ناسراوە.!!!!
هاوڵاتیانی ئیسرایل سەرسامن بە لێ هاتوی ئەو کچە کوردە .....!
هاوڵاتیانی ئیسرایل سەرسامن بە لێ هاتوی ئەو کچە کوردە .....!
(سپرا) تەمەنی 37 ساڵە لە خێزانێکی کوردی جولەکە لە دایک بوە ، دایک و باوکی سپرا دانیشتوی شاری کۆیە بون لە ساڵی 1948 کاتێ جولەکەکانی کوردستان گەرانەوە ئیسرایل ئەوانیش گەرانەوە ئیسرایل.
کچە کورد سپرا لە تەمەنی 19 ساڵی بانگهێشتی سەربازی ئەکرێک دوای تەواو کردنی 3 ساڵ سەربازی ، بریار ئەدات بەردەوام بێ لە خزمت کردن ، لەبەر ئازایەتی و لێ هاتوی پلەی بەرز ئەکرێتەوە ئەبێتە ئەفسەری سەربازی ، دوای چەند ساڵێک بە بریاری وەزارەتی بەرگری ئەکرێتە ئەفسەری پۆلیسی سنور پارێز ،سپرا بەرپرسی سنوری ئیسرایل و مسرە، کە ئەو سنورە بەرفراوانترین سنورە بۆ هاتنە ناوەوەی چەکدارانی گروپی تیرۆریستانی حماس و جیهاد ،
سپرا ئێستا دایکی هەشت مناڵە 4 کور و 4 کچ ،،،، سپرا ئاوا باس لە کارەکەی خۆی دەکات ،
ئەڵێ من دایکی هەشت مناڵم ئەبێ من خۆم بکەمە قوربانی بۆ پاراستنی وڵاتەکەم تا مناڵەکانم بتوانن بە ئاسودی بژین ،راستە ئەوەی من ئەی کەم کارێکئ قورسە بەلام خۆم حەزم لێیەتی ، بەلاتانەوە سەیرە کە بڵێم کاتێ لە مناڵی یەکەمم دووگیان بووم تا مانگی شەشەم نەمهێشت بزانن کە دووگیانم ، ئەمزانی ئەگەر بیان زانیبا رێگەیان نەئەدام بەردەوامبم ،کاتێک بینیان کە رەنگم گۆراوە و کەمێ قەلەو بوومە هەستیان کرد کە دووگیانم ، وتیان ئەبێ پشوو وەرگریت تا مناڵەکەت ئەبی ، بەلام من گوێم نە قسەی ئەوان نەدا 2 هەفتەی تر بەردەوام بووم ، تا رۆژێکیان نامەیەکم لە وەزارەتی بەرگریەوە پێگەیشت کە ئەبی برۆم بۆ وەزارەت بۆ دیدار لەگەل راوێژکاری وەزارەت ، دوای ئەوە رێگەیان نەدام بەردەوامبم تا منالەکەم بوو ، من هیچ کاتێک نامەوێ بۆ تەنیا سەعاتێک دوورکەومەوە لە خزمەت کردنی وڵاتەکەم ئیسرایل . ئێمە بەژمارە بچووکین بەڵام لە راستیدا گەورەترین و بەهێزترین وڵاتین، راستە کارەکەی من قورسە زۆر جار توشی شەری دەستەو یەخە بومەتەوە لەگەڵ چەکدارانی حماس و جیهاد ، بەلام من بروای تەواوم بە خۆم هەیە کەڕێگە نەدەم قاچیان بخەنە سەرخاکی پیرۆزمان ،
کچە ئەفسەر سپرا ئەگێڕێتەوە ئەڵێ ساڵێک پێش ئێستا ئاگادار کرامەوە کە چەند چەکدارێکی حماس بە سواری ماتۆڕ یئەیانەوی سنور ببەزێنن ، کاتێ گەیشتمە ئەو شوێنە بینیم چوار چەکداری حماس ئەیانەوێ بێنە ئەم دیوی سنوری ئیسرایل ، بەڵام نەوەک تەنها نەمان هێشت قاچیان بخەنە سەرخاکمان بەڵکو لەو دیو سنور ناردمن بۆ دۆزەخ ،
زۆر دڵ خۆشم بەکارەکەم ، کە توانیومە بەوەستمەوە بەرامبەر بە دووژمنانمان ،وە بەردەوام ئەبم تا ئەوکاتەی یاسای سەربازی ڕێم پێ ئەدات،
ئێستا من دایکی هەشت مناڵم و هەم سەربازێکی وڵات .............
وەر گیراوە لە رۆژنامەی ئیسرایل هەیۆم
No comments:
Post a Comment