بە بۆنەی سەرهەڵدانی ساله‌کانی 1967/1968 وسوله‌یمانی موعینی
سوله‌یمان موعینی (فایق)
نوسین و ئاماده‌کردن سیامه‌ند موعینی
له‌جیاتی پێشه‌کی !
له ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕی دا، ڕسته‌ی به ناوبانگی(ڕابوردوو چرای ڕوناکیدهری داهاتوو)یه، ئه‌گه‌رچی بۆ ساکاران ڕسته‌یه‌کی ساکار دێته به‌رچاو، به‌ڵام بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی چاوکراوه‌ی خاوه‌ن ئه‌رشیڤ و ئه‌زمون ، چه‌شنی کلیلی ده‌رگای مێژووی کۆمه‌ڵگه‌که دێته هه‌ژمار. دوو وشه‌ی(ئه‌رشیڤ) و (ئه‌زمون)، برای بڕبڕه‌ی پشتی یه‌کترن و، به جووته هه‌ر ئه‌و واتا و مانایه ده‌به‌خشن که ڕسته‌ی به‌ناوبانگی ئاماژه پێکراو خاوه‌نێتی.
ئه‌گه‌ر بڵێم له نێو ڕێکخراوه کوردییه‌کاندا (ئه‌رشیڤ)ی سیاسی نییه، قسه‌یه‌کی نابهههقم گوتووه. له کورده‌واریدا حیزب و تاقم و ده‌سته نییه، که هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه، له به‌شی نهێنیی سازمانی دا، ئهرشیڤۆکی خۆی دانهمهزراندبیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی ڕه‌شبینی نه‌بووبم، ده‌بی بڵێم، بابه‌تی هه‌ره گرنگ و به‌رچاوی ڕاگیراو له ئه‌رشیڤه سیاسییه‌کانی تاقمه شۆڕشگێڕه‌کانی کوردی دا، بریتی بووه و بریتین له کۆمه‌ڵه ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ی خاڵه نه‌گه‌تیڤه‌کانی هێزه سیاسییه‌کانی هاوشانی خۆیان؛ یان به تایبه‌ت ده‌رباره‌ی ئه‌م و ئه‌وێک ، که ئه‌و ئه‌م و ئه‌وانه له ڕوانگه‌ی ده‌زگا سیاسییه‌کانه‌وه به (لاده‌ر) ، (ناحه‌ز) و (دژبه‌ر) ناسراون. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و لاده‌ر و ناحه‌ز و دژبه‌رانه بخرێنه به‌ر ڕوناکی و، ده‌فته‌ری کرداریان به‌چاوی ئینسافه‌وه بخوێندرێته‌وه، گه‌لێک به زه‌حمه‌ت و زۆر به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌که‌وێ که(جاشێکی) ڕوو ڕه‌شیان ده‌ناو دابێت!! زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وان، که‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێستن، که هه‌ڵوێسته‌کانیان ده‌گه‌ڵ کرده‌وه و هه‌ڵوێست و بیر و بۆچوونی سه‌رکردایه‌تییه‌کان یه‌کتر ناخوێننه‌وه.
ئه‌رشیڤی وه‌تۆ و زه‌ینییه‌تی وه‌لۆ، قه‌ت قه‌ت هیچ کراسێکی ده‌به‌ر هیچ هه‌تیوێکی رووت و قوتی کورد نه‌کردووه و هه‌رگیز هیچ به‌ردێک له‌سه‌ر هیچ دارێک وه‌لا نابات، بگره به‌رده‌وام توخم و تۆوی دایک گه‌رای گه‌نده‌ڵیی سیاسی زۆرتر دهگورێنێت و ماڵی کوردی زیاتر پێ کاول ده‌کرێت.
له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی حیزبایه‌تی کوردی دا هه‌ل هه‌ڵکه‌وتووه که حیزبێک تووشی قه‌یرانێکی سیاسی دا هاتبێت و له ئاکامدا چه‌ندێک له کادری ڕێبه‌رایه‌تی و به‌شێک له به‌ده‌نه‌ی ته‌شکیلاتی حیزبه‌که، له سه‌ر دۆخ و خه‌تی سیاسه‌تی پێشێن و ته‌نانه‌ت هه‌ر به هه‌مان ناو، سه‌ریان هه‌ڵدابێته‌وه و خه‌باتیان ده‌ست پێکردبێته‌وه. نموونه‌ی ڕووداوی ئه‌وتۆیی، هه‌تا حه‌ز بکه‌ی له کوردستاندا زۆر و زه‌به‌نن و، لێره‌دا من نموونه‌یه‌کی مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه، که به‌داخه‌وه زۆر به دانسته به‌ردی گرانی فه‌رامۆشی له‌سه‌ر داندراوه و به ده‌ستی زۆر له‌بیر بردراوه‌ته‌وه، ده‌یخه‌مه‌وه به‌ر ڕوناکایی دیدی سیاسیکارانی کوردی.
هه‌ڵگرانی بیری حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌له نه‌بم، هه‌ر دوای جوانه‌مه‌رگبوونی کۆماری کوردستان، به ناچاری و بۆ خۆ پاراستن، ڕێی ده‌ره‌وه‌یان گرته‌به‌ر و له مه‌نفا و له ده‌ربه‌ده‌ریدا، به خۆڕاگری و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سه‌ودای پیرۆز، نه‌یان هێشت گڕ و گه‌رمای بیری حیزبی ناوبراو دابمرکێت و له‌بیر بچێته‌وه. ئه‌وان، له دیوی گه‌رمێنه‌وه به نووسینی شه‌ونامه‌ی نهێنی، له ده‌ره‌وه له ڕێی ڕادیۆ (په‌یکی ئێران)، یان به هه‌وڵ و خه‌باتی چه‌ند که‌سێکی خۆێن گه‌رمی ئوروپانشین و ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ئه‌رکی ڕاگرتنی ناو و ناسنامه‌ی حیزبی ناوبراویان به‌جێ گه‌یاند.
کوده‌تاکه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم(1965) له عێراق و ڕووخانی سیسته‌می پاشایه‌تی و گۆڕکردنی په‌یمانی به‌غدا، ئه‌نگوتنی کازیوه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ری دێموکراسی لێکه‌وته‌وه. له به‌ره‌که‌تی ئه‌و چه‌ند شه‌و و ڕۆژه دێموکراسییه دا، هه‌لێک بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی پشووی ئازادی سیاسی هه‌ڵکه‌وت و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ کوردستان و ڕه‌خسانی بواری چالاکیی سیاسیی کوردی، ده‌رفه‌ته زێڕینه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و له هه‌موو لایه‌که‌وه بۆی چوون.
به‌ڵام زۆری نه‌خایاند، ئه‌مپریالیزم له هه‌موو لایه‌که‌وه بۆ ڕووشاندن و ڕووخاندنی حکومه‌تی نیوه دیموکراتیکی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، داری خسته به‌ر ڕه‌وتی ڕهوهڕهوی دیموکراسی و که‌ش و هه‌وای دیمۆکراسی گۆڕا و شه‌ڕی نێوان کورد و به‌غدا ده‌ستی پێ‌کرد.
شۆڕشی تازه پێگرتووی کوردستان، له ژێر کارکردی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ــ زۆری نه‌خایاند که وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی میللی و جه‌ماوه‌ری ، به‌شێکی یه‌کجار زۆری له زه‌حمه‌تکێشانی گونده‌کانی کوردستانی به‌ره‌و خۆی ڕاکێشا. بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی کوردستان ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی مه‌کته‌بی سیاسی بوو و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌کته‌به ڕوناکبیرانی ورده بورژوای شاره‌یی بوون، به‌ڵام چونکه ده‌ق و ڕاسته ته‌خته‌ی شۆڕشی کوردستان عه‌شیره‌تی بوو، هه‌ر بۆیه شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی شۆڕشه‌که خسڵه‌تی عه‌شیره‌تی وه‌رگرت. ساڵی (1964)، له په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵه ئاسته‌نگ و له‌مپه‌رێکی که له نێوان دوو چه‌شنه بیری به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕش هاته ئاراوه، پۆلێک له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی دژ به سه‌رکردایه‌تیی شۆڕش ڕاوه‌ستان و له ئاکامدا جیابوونه‌وه‌ی دوو باڵی تاڵه‌بانی و بارزانی ، شۆڕشه‌که‌ی له‌ت کرد.
هه‌ر له ژێر کارتێکه‌ریی ڕوودانی له‌تبوونی شۆڕشی کوردستانی عێراق، ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان تووشی قه‌یران هاتن و له کۆنگره‌ی دووه‌می حیزب، که له گوندی (سونێ)ی باشووری کوردستان دا به‌سترا، شادڕه‌وان عه‌بدوڵڵای ئیساقی(ئه‌حمه‌د ته‌وفیق) ، سه‌رۆکایه‌تیی حیزبی دیموکراتی کوردستان گرته ده‌ست. ده‌سته‌یه‌ک له تێکۆشه‌رانی تری حیزب، که سه‌ربه‌خۆ مانه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان به بنه‌ڕه‌تی تێکۆشان ده‌زانی، له جه‌ماعه‌تی ئهحمهدتهوفیق جیا بوونه‌وه و کۆمیته‌ی ئینقلابیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانیان پێکهێنا.
کۆمیته‌ی ئینقلابیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیی شۆڕشی کوردستانی عێراقه‌وه به‌وه تاوانبار کرا که گۆیا هاوده‌ستی جه‌ماعه‌تی (تاڵه‌بانی)ن و له‌وان یارمه‌تی وه‌رده‌گرن، هه‌ر بۆیه وه‌ک دوژمن و نه‌یار حیسابیان بو کرا و ڕێی هاتوو چۆیان لێ پاوان کرا. حکومتی ساواک و پۆلیسی ئێرانیش که به ڕواڵه‌ت ده‌ستی لاواندنه‌وه‌ی به‌سه‌ر شۆڕشی کوردستانی عێراق دا ده‌هێنا، په‌یتا په‌یتا ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی کۆمیته‌ی ئینقلابی حیزبی دیموکڕاتی له باره‌گای بارزانی ده‌ویسته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداریی ساڵانی(1968 ـ 1967)، که کۆمیته‌ی ئینقلابیی حیزبی دێموکرات به ناچاری و به زۆره‌ملی تووش کرا، له دوو لایه‌نانه‌وه جێی سه‌رنجه.
لایه‌نی یه‌که‌م ڕووی له سه‌رۆکایه‌تیی شۆڕشی کوردستانی عێراقه و ده‌ڵێ : " ئاخۆ که‌م که‌س وه‌کی بارزانی تامی دۆستایه‌تیی شای ئێران و حکومه‌ته‌که‌ی ده‌زانی و ده‌یزانی که له خسڵه‌ت و زاتی پادشا و ڕژیمهکهیدا هیچ سۆز و په‌یمانێک به‌دی ناکرێت. بارزانی له حکومه‌تی کۆماری کوردستاندا وه‌ک که‌سایه‌تیی و سه‌ڕۆک عه‌شیره‌ی باشوری کوردستان، ئاگای له قه‌ول و به‌ڵینیه‌کانی شای ئێران به قازی محمدیش هه‌بوو. هه‌روه‌ها دوای ڕوخانی کۆمار و بڕیاری ڕۆیشتن، بارزانی له سه‌ر سۆز و په‌یمانه‌کانی شای ئێران، به بێ شه‌ڕ و شوور، مه‌هابادی جێهێشت و ڕۆییشت، به‌ڵام ڕێگرتن و هێرش کردن و تۆپ باران و کهلهکۆمهی تورک و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م بۆ سه‌ر کوردی بێچاره، تێکستی گۆرانییه‌کی کۆنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که منداڵی سابڵاغی ده‌یانگوته‌وه.
بارزانی هه‌ر نه‌ک هه‌موو ئه‌و سۆز و په‌یمانه به‌تاڵانه‌ی شای ئێرانی ده‌زانی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یشی ده‌زانی که شای ئێران یه‌کێک له جگهرسووتاوهکانی په‌یمانی به‌غدای گۆڕ کراوه!! بارزانی کاتی هاتن بۆ باوه‌شی گه‌رمی کۆماریشی له بیر بوو، به‌ڵام سه‌د حه‌یف نه‌ما هه‌تا کۆچ و ڕه‌وه خهمناکانهکهی کوردی کوردستانی باشوور ببینێت و، ببینی که کێ دۆست و پشتیوانی کێیه و کێ دوژمن و سه‌ربڕی کێیه!!"
لایه‌نی دووه‌م ڕووی ده حیزبی دێموکراتی کوردستان و ده‌ڵێ: " ئه‌رێ ئێوه له ئه‌رشیڤی ئه‌ستووری سیاسی دا هیچ ناویک له سه‌رجه‌م کۆنگره‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانتان هه‌یه؟! ئه‌گه‌ر هه‌تانه، ئهرشیڤهکهتان کۆنگره‌ی دووه‌م و به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌و کۆنگره‌یه چلۆن ناو ده‌بات و چ لێکدانه‌وه‌یه‌کی له سه‌ریان دا هه‌یه؟
ئه‌وه‌ندی که خۆ‌یا و ئاشکرایه، له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداریتان به دژی کۆماری ئیسلامی ئیران، یه‌کێک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌تان، ناوی(هێزی موعینی) به سه‌ره‌وه بوو. موعینی و یارانی ئه‌و، دامه‌زرێنه‌رانی کۆمیته‌ی ئینقلابیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون. خۆ دیار و ئاشکراشه که شادره‌وان عه‌بدووڵا ئیسحاقی و یارانی ئه‌ویش هه‌ر هه‌ڵگری هه‌مان ئارمان و ئامانجی گه‌لی کورد بوون و ته‌نانه‌ت ناوی حیزبی دیموکراتیشیان بیر نه‌کردووه، ئه‌دی هۆی چییه هه‌رگیز و هیچ که‌س جارێکی چاوێکی به‌و تهونانه دا نه‌خشاندووه و هه‌میشه وه‌ک ڕه‌مز و ڕازێکی خه‌وتووی نێو کۆنه ئه‌فسانه‌کان دا له ژێر ته‌پ و مژ دا ماونه‌ته‌وه".
وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان هه‌رگیز تاریخی وڵاته‌که‌یان له که‌س ناشارنه‌وه. ئه‌ڵمان به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌ڵێ که مێژووی وڵاته‌که‌یان (هیتله‌ر) و حکومه‌تی (رایش)ییشی په‌روه‌رده کردووه و (مارکس)یشی له داوێن زاوه.

ڕۆژی هه‌ینی 17/2/1933 ( 28/11/1311 هه‌تاوی) له گه‌ڕه‌کی سه‌هۆڵخانه‌ی شاری مه‌هاباد له دایکبووه. له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان، سوله‌یمان بۆ خویندن ده‌نێردرێته شاری ته‌ورێز. دوای جوانه‌مه‌رگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌هاباد و ده‌ست به خوێندن ده‌کاته‌وه. کاتێک که باوکی بۆ تاران دوور ده‌خرێته‌وه، سوله‌یمانیش ده‌چێته تاران و له وێ ده‌خوێنێ. ده‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی باوکی بۆ مه‌هاباد، ئه‌ویش دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه و له فێرگه‌ی محمدرهزاشا په‌هله‌وی ، ده‌ست به خوێندن ده‌کاته‌وه .
سوله‌یمان هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوی و له سه‌رده‌می خوێندکاری‌دا، ده‌گه‌ڵ هاوڕێیانی وه‌ک سه‌ید عه‌بدوڵلا ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) ، خه‌ریکی کاری سیاسی و ته‌شکیلاتی ده‌بێت. هاوکات ده‌گه‌ڵ کاری سیاسی، له خزمه‌تکردن به هه‌ژار و بێده‌ره‌تانان نامێنێته‌وه و ده‌کرێ بگوترێ به‌شی هه‌ره مه‌زنی ڕۆژگارانی ژیانی سه‌رده‌می لاوێتێی سوله‌یمان به‌م بوارانه دا تێپه‌ڕ بووه. سوله‌یمان شان به شانی بیری شۆڕشگێرانهیهوه، که‌سایه‌تییه‌کی چالاکی بواری وه‌رزشی و مهیداندارێکی کارامه‌ی گۆڕه‌پانی چالاکیی وهرزکاریش بووه و ئۆگرایهتییهکی پته‌وی ده‌گه‌ڵ که‌ژ و کێو داوێنی سروشتی جوانی کوردستان هه‌بووه.
ساڵی 1953 (1332ی هه‌تاوی)، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دوکتور محمد موسه‌دیق دا، سوله‌یمان ده‌ورێکی به‌رچاوی گێڕاوه له ڕێکخستنی گه‌نج و لاوان و سازدانی خۆپێشاندان و میتینگه‌کانی شاری مه‌هاباد. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌کیش به‌رپرسایه‌تیی ڕاهێنانی سرودی نه‌ته‌وه‌یی کوڕ و کچانی شاره‌که‌ی به ئه‌ستۆیه‌وه بووه.
ڕۆژی 15/6/1953 ڕێکخراوی لاوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له شاری مه‌هاباد، به ڕێبه‌رایه‌تیی سوله‌یمان و سه‌ید عه‌بدوڵلای ئیسحاقی و چه‌ند لاوی تێکۆشه‌ری دیکه کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رین له باغی میکائیل سازده‌ده‌ن. مه‌به‌ست له‌و کۆبونه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌بێت که لاوانی نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نوێنه‌ری خۆیان بۆ به‌شداریی له چواره‌مین ڤیستیڤاڵی جیهانیی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی هه‌ڵبژێرن. به‌ڵام له‌گه‌رمه‌ی گوت‌وبێژی ئه‌و لاوانه‌دا ژاندارمه دڕنده‌کانی حکومه‌تی ئێران هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ریان و پاش لێدان و ئازاردانیان، لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ئاڕاسته‌یان ده‌که‌ن و مێرمنداڵێک به‌ناوی «حسن ڕه‌مه‌زانی» شه‌هید و چه‌ند که‌س بریندار ده‌که‌ن. ئیدی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕانه، ده‌که‌ونه شه‌قامه‌کانی شار و به گێڕانی ته‌رمی ئه‌و لاوه شه‌هیده، ڕێپێوان و بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره به‌ڕێده‌خه‌ن.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێداگری و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سه‌راسه‌ری بوو به هۆی هه‌ڵاتنی شای ئێران و هاتنه سه‌ر حوکمی حکومه‌تی دوکتور موسه‌دیق، که هیوای چاکسازی و بوژوانهوهی لێده‌کرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی پشتیوانیی ڕۆژئاوا له شای ئێران و له ئاکامی کۆدیتایه‌کی نیزامی، شای ئێران گه‌ڕاندرایه‌وه و حکومه‌تی دیموکراتیکی موسه‌دیق تێک ڕووخا. دوای ڕووخانی حکومه‌تی دوکتور موسه‌دیق، له 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1954، هێزه‌کانی سه‌رکوتکه‌ری ئێرانی هێرشیان کرده سه‌ر جه‌ماوه‌ری شار و گونده‌کان و، گرتن و کوشتن و بێ سه‌روشوێن کردن ده‌ستی پێ‌کرد.
له شاری مه‌هاباد دا، یه‌کێک له گیراوه‌کان محمدئه‌مین معینی، باوکی سوله‌یمان بوو که به ماوه‌ی 20 ڕۆژان له گرتوخانه‌ی سه‌ربازیدا ڕایان گرت. هه‌ر ئه‌وده‌م له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی نیزامیی شاری مه‌هاباد، که سه‌رله‌شکه‌ر که‌ریم وهرئههرام ی ناو بوو، به باوکی سوله‌یمانیان ڕاگه‌یاند که به شوێن سوله‌یمان دا بنێرێت و پێی بڵێ که حکومه‌ت لێی ده‌بوورێت و ده‌توانێ به‌بێ هیچ ترسێک بگه‌ڕێته‌وه ماڵی خۆی. به‌ڵام سوله‌یمان به‌هۆی ناسینی کارنامه‌ی کرداری ڕژێمی ئێران، ئه‌م داوایه‌ی به‌رپه‌رچ دایه‌وه و وه‌ڵامی نای دانه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک، سوله‌یمان به‌نیازی چوونی تاران و به‌رده‌وامبوونی ژیانی سیاسی و نهێنی، له ساڵی 1956دا به‌ره‌و ناوندی ئێران وه‌ڕێ که‌وت. به‌ڵام له نێوان ڕێگای تاران ته‌ورێز دا به هۆی سیخوڕه نهێنییه‌کانی ڕژێم ده‌ناسرێته‌وه و ده‌گیرێت. له گیرانی سوله‌ێمان هیچ که‌س خه‌به‌ردار نه‌بوو. دوای تێپه‌ڕینی چه‌ندێک، عه‌بدوڵلای حه‌کیمزاده عه‌کسی سوله‌یمان له لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک له نێو زیندانییه‌کانی ژێرده‌ستی ڕژێم دا ده‌بینێت و خه‌به‌ر به بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نێت. سوله‌یمان له‌ژێر ئازار و شکه‌نجه‌ی زیندانهواناندا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ڕۆژی 1/3/1957 که له بری ئه‌سپاردنی بارمته‌یه‌کی ده‌هه‌زار تمه‌نی ئه‌و سه‌ردمه، ئازاد ده‌کرێت.
سوله‌یمان ماوه‌یه‌ک له تاران ده‌مێنێته‌وه و ده‌گه‌ڵ هاوبیرێکی خۆی به‌ناوی (به‌حری) ده‌ست به چالاکی ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ داپۆشینی هه‌ڵسوڕانی سیاسی، دوکانێکی وێنه‌گری ده‌که‌نه‌وه و خه‌ریکی کار ده‌بن. به‌ڵام سوله‌یمان ناتوانێ خه‌ڵکی خۆی له‌بیربکات و له هه‌نده‌ران بمێنێته‌وه،
هه‌ربۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌هاباد. له ساڵی 1959، ده‌گه‌ڵ کچێکی خه‌ڵکی گوندی سیاقۆڵ، به‌ناوی خانمی «مریه‌می عومه‌ری»، زه‌ماوه‌ند ده‌کات و ساڵی 1960 ده‌بنه خاوه‌نی کوڕێک که «سیامه‌ند»ی ناو لێده‌نێن.
پێکه‌وه‌نانی خێزان و باوه‌شی گه‌رمی بنه‌ماڵه‌ش ناتوانێ ئه‌و هیوا گه‌رمه‌ی که ده مێشکی سوله‌یماندا ده‌بێ، تووشی خه‌و و بێهه‌ستیی بکات.
له میانه‌ی ساڵی 1960 دا ڕژێمێ پاشایه‌تیی ئێران هێرشێکی هه‌مه لایه‌نه و به‌ربڵاو ده‌کاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا زیاتر له 1500 گه‌نج و لاو ده‌که‌ونه به‌رده‌ستی هێزه‌کانی پۆلیس و ژاندارم. ئه‌م ڕه‌شبگیری و گرتن و بێ سه‌ر و شوێن کردنه به هۆی عه‌بدوڵلای موعینی، براچکۆڵهی سوله‌یمان به‌و ڕادهگاتهوه و ئه‌ویش هه‌واڵه‌کانی ئاگادار ده‌کاته‌وه و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی زۆر نهێنی، ده‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیهک ، به‌هیوای گه‌یشتن به باوه‌شی شۆڕشی باشووری کوردستان ، به‌ره‌و باشور ده‌که‌ونه ڕێ.

سوله‌یمان و هاوڕێیانی هه‌رکه ده‌گه‌نه باشووری کوردستان، به ئاگاداریی و له ژێر چاوه‌دێریی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی باشووری کوردستان ، له هه‌وڵی سازمانکاری و بووژاندنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ی پرژ و بڵاوی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌ون.
ده‌زگای ساواک و ژاندارمی ئێرانی له ساڵی 1965 دا، دیسان هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ڕێکخراوه نهێنییه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له خه‌باتکارانی ده‌گرن. به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له تێکۆشه‌رانی حیزب ، که یه‌کێک له‌وان عه‌بدوڵلای موعینی ده‌بێ، له زه‌ختی پۆلیس ڕزگاریان ده‌بێ و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سایه‌ی شۆڕشی کوردستان له باشووری وڵات.
کۆمبوون و تێکه‌ڵبوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌باتکارانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گۆڕه‌پانی شۆڕشی باشووری کوردستاندا و ڕێکخستنه‌وه و سازمانده‌هیی ئه‌وان له لایه‌ن سوله‌یمان (فایق) و عه‌بدوڵلای ئیساقی (ئهحمهدتۆفیق)ه‌وه، ڕژێمی ئێرانی تۆقاند .
ساواک له مه‌هاباد بۆ ڕاگرتن و تێکدانی ڕێکخراوه‌ی تازه دامه‌زراوی حیزبی دیموکراتی کوردستان له ژێر سێبه‌ری شۆڕشی کورد دا که‌وته‌وه خۆ . له یه‌که‌مین هه‌نگاودا مۆره چالاک و کاراکانی ڕێکخراوه‌ی ناوبراو ده‌خه‌نه به‌ر هێرشی تیژی تێکده‌رانه ؛ بۆ ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی پیلانه گلاوهکهیشیان ، پێشه‌کی بنه‌ماڵه‌ی که‌سانی به‌ناوبانگی وه‌ک سوله‌یمان ده‌خه‌نه لیسته‌ی هه‌ره باڵای میکانیزمی کار و خه‌باته دزێوه‌کانی خۆیان . هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن ساواکه‌وه به محه‌مه‌دئه‌مینی موعینی، باوکی سوله‌یمان، ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت که شای ئێران له کار و کرده‌وه‌کانی سوله‌یمان و هاوکارانی ئه‌و خۆش ده‌بێت به مه‌رجێک ده‌ست له چالاکی هه‌ڵبگرن و بگه‌ڕێنه‌وه زێد و نیشتمانه‌که‌ی خۆیان. ته‌نانه‌ت ساواک به‌ڵێنیی هه‌مه چه‌شنه کارئاسانی و، پێدانی پله و پایه‌ی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریی بۆ سوله‌یمان ده‌ستنیشان ده‌کات. باوکی سوله‌یمان سه‌ری بۆ ئه‌م فه‌رمانه نزم نه‌کرد و هیچ وه‌رامێکی پێنه‌دانه‌وه. هه‌ربۆیه، ساواک که‌سێکی به‌ناوی که‌ریم خوسره‌وی، که له که‌سانی ناسراوی مه‌هابادی و له‌باری خزمایه‌تیشدا ده‌گه‌ڵ خانه‌دانی موعینییه‌کان خزمهیهتییهکی هه‌بوو، به‌هه‌مان مه‌به‌ست و به هه‌مان به‌ڵێنه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌ی باشووری کوردستان ده‌کات.
هاوکات ساواکی ئیران به ڕێگای عه‌لی قازی کوڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د که به میرمنداڵی به هۆی په‌یوه‌ندی بنه‌ماله‌ی موعینی و قازیه‌وه له گه‌ڵ کاک سوله‌یمان ڕه‌فیق بوون،و پاش ڕوخاندنی کۆمار که‌وتبووه خزمه‌ت بکووژانی باوکی و تێکده‌رانی کۆماری کوردوستان نامه‌یه‌ک بۆ کاک سوله‌یمان دهنیریت و له‌و نامه‌یه‌دا هاتوه: ... سوله‌یمان تو بۆت نیه و بۆت ناکریت له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی مه‌زنی شاهه‌نشاهی ئیران‌دا دژایه‌تی بکه‌ی وا باشتره بی یه‌وه‌و ژیانی ئاسایی خۆت بکه‌ی و هه‌ر ئیمکانیاتیکیش پیویستت بێت بۆت ساز ده‌کرێت، من وه‌ک هه‌واڵیک ئه‌م نهسیحهتهت ده‌که‌م بۆ خۆت و مالباتهکهشت وا باشتره دژایه‌تی حکومه‌تی شاهه‌نشاهی ئیران نه‌که‌یت هێندێک له فکری خۆت دابه باشتره... .
له ووڵام دا کاک سوله‌یمان ده‌نوسیته‌وه،... کوڕی ڕه‌ش شتێک بزانه که پێشه‌وا له ڕیگای گه‌ل سه‌ری چووه سه‌ر سێداره ئێمه ڕیگای ئه‌و بۆ رزگاری ووڵات به‌ر ناده‌ین تۆ کوڕی قازی محه‌مه‌د نی، من و هه‌واڵانم که ڕێڕه‌و و دریژه‌ده‌ری کۆمارین، کووڕی قازی محه‌مه‌دین، تۆ بویت به کاسه‌لێسی دۆژمنان و بکوژانی کۆمار، من ژیانی سه‌ربه‌ستی و ئازادیم هه‌ڵ بژاردوه، ئه‌و ژیانه‌ی تۆش هه‌ڵت بژاردوه پێشکه‌شی خۆت... .
سوله‌یمان، که دوژمنی کورد و پیلانه گلاوه مێژووییه‌کانی باش ده‌زانی، وه‌ڵامی بۆ ناردنه‌وه که من ڕۆڵه‌ی کوردم و خۆم به ئالاههڵگر و درێژه‌ده‌ری ئامانجه پیرۆزه‌کانی کۆماری کوردستان ده‌زانم . من پێشه‌کی و هه‌ر له‌سه‌رتای کار و ههڵوێستگرتنهکانمدا شێوه ژیان و شیوه مه‌رگی خۆم دیاری کردووه و هه‌رگیز ئه‌م گرانباره زه‌نگین و ڕه‌نگینه‌م به هه‌موو ئیمکانیاتی خۆشگوزره‌انی ناگۆڕمه‌وه.
سوله‌یمان به‌دڵ و گیان هه‌موو پتانسیه‌لی خۆی ده‌خاته خزمه‌ت شۆڕشه‌وه و له نزیکه‌وه له گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی کارده‌کات و به‌شێکی هه‌ره زۆری ڕۆژنامه‌ی «دیسان بارزانی» به قه‌ڵه‌می ئه‌و ده‌نوسرێت. له کار و چالاکی سیاسی و نیزامیش دا مۆره‌یه‌کی به‌کار و گیانبه‌ختکه‌ر ده‌بێت و له هیچ خهتهرومهترسییهک خۆی کل ناکات.
به‌ڵام سوله‌یمان و ژماره‌یه‌ک له هاوخه‌باتانی ئهوههتا زیاتر له ده‌قی شۆڕشی باشووری کوردستان خوردتر ده‌بنه‌وه و وردبینانه‌تر سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌کان و پله و پایه‌ی کادره‌کان ده‌که‌ن، زۆر زوو تێده‌گه‌ن که ده‌زگای شۆڕش به سه‌رۆکایه‌تیی بارزانی ، له ڕێگای خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ی لای داوه. هه‌میسان سوله‌یمان به چاو ده‌بینێ که ده‌ره‌به‌گه مه‌زنه‌کانی ئه‌و سه ردهمه، له ناو پارتی دیموکرات، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌شیره‌تی خۆیان و ده‌ره به‌گه‌کانی تر که‌ڵکی ناسیاسی له ئیمکانیاتی شۆڕش وه‌رده‌گرن. هه‌ر ئه‌م شێوه کاره‌ی مه‌لامسته‌فا و دار و ده‌سته‌که‌ی ده‌بێته هۆی دابڕان و دوور که‌وتنه‌وه‌ی ڕوناکبیر و زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کورد له پارتی دیموکراتی کوردستان له عێراقدا. هه‌ر درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ته و لایه‌نگیری له دهربهگانیش بوو که ده‌توانێ بووبیته هۆی شیواندن و تاریک کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عه‌بدولکه‌ریم قاسم و مه‌لامسته‌فا، که ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشت و سه‌ره‌نجام شه‌ڕی لێ که‌وته‌وه. له درێژه‌ی شه‌ڕی نابه‌رامبه‌ری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق و شۆڕشی کوردستان دا، مه‌لامسته‌فا ده‌ستی یارمه‌تیی به‌ره‌و شای ئێران درێژ کرد و شۆڕشی کوردی خسته باوه‌شی ڕژێمی دژبه‌کوردی ئێرانی.
بارزانی به‌هۆی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ڕژێمی شای ئێران، سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران داڕشته‌وه و له وته‌کانی خۆیدا ده‌ڵێ که ئێمه ده‌بێ پێشه‌کی گه‌لی کورد له عێراق ئازاد بکه‌ین ، جا دوایه ده فکری به‌شه‌کانی تر دا بین؛ به مانایه‌کی تر، خه‌باتی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بکرێته قوربانی له ڕێی سیاسه‌تی پێوه‌ندییه‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕش ده‌گه‌ڵ شای ئێران‌دا.
به‌ڵام سوله‌یمان و هاوڕێیانی مل بۆ ئه‌م سیاسه‌ته ناده‌ن و له ژێر تیشکی بیر و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دا ئه‌م شێوه خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه به‌رپه‌رچ ده‌ده‌نه‌وه و پێوه‌ندییه‌کانی مه‌لامسته‌فا و شای ئێران به قومارێکی پڕ له مه‌ترسی دیپڵۆماسی ده‌زانن.

بارزانی که له هوشیاری و زانایی سوله‌یمان ئاگادار بوو، پێی وابوو ئه‌گه‌ر پله و پایه‌ی ئه‌و له شۆڕش دا به‌رێته سه‌ر، ئه‌وا لایه‌نگریی ئه‌و بۆ خۆی ده‌کڕێته‌وه و ئه‌وانی تریش به‌شوین ئه‌ودا دێن.به‌ڵام سوله‌یمان ، که ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی گه‌لی خۆی بوو و به کرده‌وه هه‌موو ژیانی خۆی و ئاسایشی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی له پێناو هه‌ست و شعوری به‌رزی نیشتمان په‌روه‌ری دا فیدا کردبوو، هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر پله و پایه‌ی حیزبی و سیاسی دا ئاماده نه‌بوو مل بۆ سیاسه‌تی ناڕاست که‌چ بکات و له ڕێی خزمه‌ت لابدات.
به‌هۆی قووڵ بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی مه‌لامسته‌فا و ڕژێمی ئێران، به‌ره‌به‌ره ده‌زگای پاراستنی ئێران (ساواک)، شوێن پێی زیاتر و قوڵتری له جه‌رگه‌ی شۆڕشی کوردستان دا ده‌ست که‌وت و ده‌سته‌ڵاتی قایمتری تێدا وه‌ده‌ست هێنا.
له دایک بوونی کۆمیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی دیموکڕاتی کوردستان (کۆمیته‌ی ئینقلابی حیزبی دیموکراتی کوردستان)، له‌و سه‌رده‌مه دا، جوڵانه‌وه‌یه‌کی ده کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خست ، که ده‌زگای پاراستنی ئێرانی به مه‌ترسییه‌کی مه‌زنی لێکدایه‌وه . کۆمیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی دیموکراتی کوردستان ئه‌گه‌رچی وه‌ک هه‌ڵوێست، له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا خه‌باتی سیاسیی گرتبوویه پێش، به‌ڵام ساواک و ده‌زگای سیخوڕیی ئێرانی له دایک بوونی ئه‌و سیستیمه نوێیه‌یان به مه‌ترسییه‌کی گه‌لێک مه‌زن زانی، هه‌ربۆیه به هه‌موو تواناوه، له ناوه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هێزی نیزامی و جاش و سیخوڕیان بۆ وه‌گه‌ڕ خست و له به‌شی باشووری کوردستانیش دا ئاسته‌نگی توند و تۆڵیان خسته سه‌ر ڕێ.
ده‌زگای به ڕێوه به‌ری کۆمیته‌ی ئینقلابیی حیزبی دیموکرات که بریتی بوون : سوله‌یمان موعینی، سمایلی شه‌ریفزاده ، مه‌لا ئاواره ، خه‌لیل شه‌وباش ،عه ولای موعینی، مه‌لامه‌حمود زه‌نگه‌نه و چه‌ند خه‌باتکارانێکی دیکه، که‌وتنه به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی جاش و جه‌یش له هه‌ر دووک به‌ری سنووران و بزوتنه‌وه ساواکه‌یان له خوێن دا نوقوم کرد.
له ڕاستیدا ئامانجی به‌رنامه‌ی کۆمیته‌ی ئینقلابی ، په‌یوه‌ندی گرتن ده‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کورد له شار و دێهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کورستان دا بوو، که هه‌ر له ده‌سپێک و سه‌ره‌تای کاردا ، له سای سه‌ر ڕاستی و دڵ و ده‌روون خاوێنیی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ر و کادڕ و هه‌وادارانی کۆمیته‌ی شۆڕشگیری حیزب دا ، ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی هێزی زه‌حمه‌تکێشیان پێوه لکا. سازماندانی هێزی زه‌حمه‌تکێش و ڕاکێشانی ڕۆناکبیرانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، کۆمیته‌ی ئینقلابی ئه‌وه‌نده ناودار کرد، که له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه.
ده‌زگای ساواکی ئێران که له باشوور دا حوکمی ده‌ڕۆییشت و له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد. له یه‌که‌م هه‌نگاودا، بۆ به‌رگیری کردن و له ڕیشه ده‌رهێنانی کۆمیته‌ی ئینقلابی، به فه‌رمانی شای ئێران، یه‌کێک له خوێنخۆرترینی مۆره‌کانی خۆی ته‌رخانی سه‌رکوتکردنی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵات کرد، که ئه‌ویش ژه‌نه‌ڕال ئه‌رته‌شبود ئوه‌یسی بێت که له ئاست شای ئێران دا به گه‌وره نۆکه‌ر و، له لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه خوێنمژترین دوژمن ناسراو بوو. ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه چهکمهڕهقه فه‌رمانی خاشه‌بڕکردنی بزووتنه‌وه‌ی نوێی گه‌لی کوردی له شای ئێران وه‌رگرت و ده‌ستی پێ‌کرد. ژه‌نه‌رال ئوه‌یسی دوای ئه‌وه‌ی که له‌و دیوی سنوور دڵنیا بوو، له‌م دیوه‌ش دا هێزێکی له ده‌ره‌به‌گه کۆنه‌په‌رسته‌کان ساز کرد و ئینجا به هه‌موو هێزێ سیخوڕی و جاش و جه‌یشه‌وه قۆڵی فه‌وتاندنی لێ هه‌ڵماڵین.
زۆری نه‌خایاند له ئاکامی پیلانێکی له ڕێدا چاندراو، که که‌سێک به‌ناوی قادر ته‌گه‌رانی بگێڕی پیلانه‌که بوو، سوله‌یمان و خه‌لیل شه‌وباش له ڕێگای سلێمانی ـ سیته‌که‌وه ، ده‌که‌ونه داوی پیاوانی سه‌دیق ئه‌فه‌ندی و ڕه‌وانه‌ی باره‌گای بارزانی ده‌کرێن.
شایانی باسه بگوترێ که شێخ له‌تیفی حه‌فید، دۆستایه‌تی و نزیکایه‌تی و هاواڵبهندییهکی زۆر گه‌وره و گرانی ده‌گه‌ڵ تێکۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بوو. گه‌لێک جاران کارئاسانیه‌کانی ئه‌و ده‌بوو به هۆی پێشوه‌چوونی به‌رنامه‌کانیان. له‌م بواره‌دا ناوی به‌زری ئه‌و که‌سایه‌تییه هه‌رگیز فه‌رامۆش ناکرێت.
شایانی ئاماژه‌پێکردنه، شه‌وێک که سوله‌یمان و سیامه‌ندی کوڕی و خه‌لیل شه‌وباش سه‌ردانی شێخ له‌تیف ده‌که‌ن، شێخ له‌تیف به‌ئاشکرا پێیان ده‌ڵێت که خۆیان له داوی قادر ته‌گه‌رانی بپارێزن، چونکه ناوبراو گرێدراوی چه‌ند سیاسه‌تێکی دژ به‌یه‌که و پێده‌چێت له‌م بواره دا خه‌ریکی سات و سه‌ودای سیاسیش بێت. سوله‌یمان له وه‌رامدا ده‌ڵێت: «من له‌مێژه قادر ته‌گه‌رانی ده‌ناسم و باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌و بیری پیس و چه‌وتی بۆ ئێمه ببێت». به‌ڵام به‌داخه‌وه دوایی ده‌رکه‌وت که قادر ته‌گه‌رانی هاوکات پیاوی ئێران و عێراق و بارزانییه و سێ سه‌ره خه‌ریکی سات و سه‌وداکردنه.
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی که قادر ته‌گه‌رانی به پێی پیلانێکی له‌پێش داڕێژراودا، سوله‌یمان و خه‌لیل شه‌وباش به جێپ لاندرۆڤه‌ره‌که‌ی له ڕێگه‌ی سیته‌که‌وه بۆ سوله‌یمانی ده‌بات، ده‌یانباته جێداوی که‌سێک به‌ناوی سه‌دیق ئه‌فه‌ندی و ده‌سبه‌جێ ده‌یانگرن. سه‌دیق ئه‌فه‌ندی له ڕێگادا خه‌لیل شه‌وباش شه‌هید ده‌کات و سوله‌یمان بۆ باره‌گای بارزانی ڕاده‌گوێزێت.
ده‌گێڕنه‌وه که مه‌لامسته‌فا له‌بری به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سوله‌یمان و له جیاتی دڵدانه‌وه‌ی، به ئه‌وپه‌ڕی بێحورمهتی و به‌ده‌م جوێن و قسه‌ی ناشایسته، که له سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی میلله‌تێک به‌دووره، سوله‌یمان داده‌گرێت و ته‌نانه‌ت پێی ده‌ڵێت: باشترین کار ئه‌وه‌یه خۆی ڕاده‌ستی ئێران بکاته‌وه و ده‌گه‌ڵیان پێک‌بێت، به‌ڵام سوله‌یمان ڕابوردوی ده‌خاته‌وه بیر و ده‌ڵێت: «ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که وا شۆڕشی کوردستان له ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژاریدا بوو، من و که‌سانی وه‌ک من بۆی تێکۆشاوین و هه‌رگیز چاومان له حه‌سانه‌وه و سازان ده‌گه‌ڵ حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌کان نه‌بووه که ئێستا من هه‌م بێت. من وه‌ک کوردێک که هه‌ڵگری بیر و باوه‌ڕێکی خاوێنی کوردانه‌م، بۆم هه‌یه سه‌ر به شوێن ئاواتهکانمدا بڕۆم و گیانمی بۆ به‌خت بکه‌م. من هه‌رگیز ئاماده نیم سه‌رشۆڕ بکه‌م و مل بۆ ڕژێمێک دابنه‌وێنم که ده‌ستی به خوێنی کۆمار سووره».
ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه، له‌و ده‌مه‌دا جگه له مه‌لا مسته‌فا، ئیدریس و مه‌سعودی کوڕی و دوو کارگێڕی ساواکی ئێرانیش ئاماده بوون و گوێگری ئه‌م قسه و باسه‌ی بارزانی و سوله‌یمان بوون.
مه‌سعود بارزانی له كتيبی *البارزاني و الحركة التحرريةالكردية* له لاپه ره ي 362 دا ده نوسيت:
”له 1967 داشۆرش ناچاربووكاريكی ناخۆش ئه نجام بدات،كه نه ده توانرا خۆی لی ببويردريت. ئه ويش كاتيك سليمانی موعينی كه دژی ئه حمه د توفيق بوو،ده ستگير كرا،كه چوو بووه پال جاشه كانی 66 و هاوكاری رژيمی عيراقی له دژی شۆرش كردبوو،ئيدی كوژراو لاشه كه ی بۆ ئيران نيردرايه وه. نه ده كرا وا چاو له مه سه له ی چاره نوسی سليمانی موعينی بكريت كه مه سه له يه كی حيزبی ناو خۆييه. ئه و هاوكاری جاشه كانی66 ی كردووه ودوژمنی شورشه و ناكريت كيشه كه ی جيابكريته وه به بيانووی ئه وه ی كه په يوه ندی به كاروباری حيزبه كه يه وه هه بووه. هه رچه ند ئيمه ئه و كوتاييه ناخۆشه شمان بو ئه و پياوه نه ده خواست.”وه رگيردراو له كتيبي البارزاني و الحركة التحررية.مه‌سعود به بی به لگه كاك سولهيمان تاوانبار ده كات و كوشتن و ته حويل دانه وه ی رۆله كانی رۆژهه لاتی كۆردستان به ئيران به كاريكی ئاسايی داده نيت وفرۆشتنی شۆرشی رۆژهه لاتی كۆردستان به ئيران له ژيرسيبه ری شۆرشی باشور حهقانيه ت پی ده دات... .
مه‌لا مسته‌فا ئه‌مر ده‌رده‌کات سوله‌یمان بخه‌نه به‌ندیخانه‌ی شۆڕش. پاشان به هه‌ژار، شاعیری ده ربار ده‌ستوور ده‌دات که سه‌ردانی سوله‌یمان بکات و به هه‌ر زمانێک بێت، ئه‌و ناچار به چونه‌وه و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان بکات. هه‌ژار، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که له کتێبی «چێشتی مجێو‌ر»دا نووسیویه‌تی، له‌جیاتی دڵدانه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی کوڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌ست ده‌کات به مهحاکهمهکردنی سوله‌یمان. ته‌نانه‌ت له کتێبی «چێشتی مجێو‌ر»دا که دوای مردنی له چاپدراوه، گه‌لێک ناو و ناتووره‌ی به‌دوور له ڕاستیی داوه‌ته پاڵ سوله‌یمان و تاوانه‌ک

No comments:
Post a Comment