بابەتێکی پەروەردەیی..
چهند زانياريهك لهسهر پهروهرده کردنى خوێندكاران له یابان
1- لەیابان وانەیەك دەخوێندرێت لە یەكی سەرەتاییەوە تاوەكو شەشی سەرەتایی كەناوی " ڕیگايه بەرەو ڕەوشت" تیایدا خوێندكارەكان فێری خوڕەوشت و هەڵسوكەتكردن لەگەڵ خەڵكیدا دەكرێن.
چهند زانياريهك لهسهر پهروهرده کردنى خوێندكاران له یابان
1- لەیابان وانەیەك دەخوێندرێت لە یەكی سەرەتاییەوە تاوەكو شەشی سەرەتایی كەناوی " ڕیگايه بەرەو ڕەوشت" تیایدا خوێندكارەكان فێری خوڕەوشت و هەڵسوكەتكردن لەگەڵ خەڵكیدا دەكرێن.
2- كەوتن نیە لە یەكی سەرەتاییەوە تاوەكو سێی ناوەندی ، چونكە ئامانجەكە پەروەردەكردن و پاڵاوتنی وزەكانیان و بنیاتنانی كەسایەتییانە، فێركردن و پێگوتنەوە و تەڵقیندان نیە.
3- یابانییەكان ، سەرەڕای ئەوەی كە لەدەوڵەمەنترین گەلانی جیهانن ، بەڵام خزمەتكاریان نیە ، دایك و باوك هەردووكیان بەرپرسن لە ماڵ و منداڵەكانیان.
4- منداڵە یابانیەكان هەموو ڕۆژێك خوێندنگاكانیان پاكدەكەنەوە لە ماوەی چارێكێكدا لەگەڵ مامۆستاكانیان ، لە ئەنجامدا نەوەیەكی یابانی دەردەكەوێت كە خۆبەكەمگر و خاكی و پەرۆش بۆ پاك و خاوێنی.
5- منداڵەكان لە خوێندنگەكاندا فڵچەی ددانەكانیان لەناو قوتودا هەڵ ئەگرن ، ددانەكنیان پاك ئەكەنەوە دوای خواردن، فێری پاراستنی تەندروستی دهكرێن هەر لەتەمنێكی زۆر بچووكەوە.
6- بەڕێوەبەری خوێندنگەكان لە خواردنی خوێندكارەكان دەخۆن پێش نیو كاتژێمر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی خواردنەكە ، چونكە ئەوان وابیردەكەنەوە كە ئەو خوێندكارانە داهاتووی یابانن بۆیە پێویستە بپارێزرێن.
7- كرێكاری خاوێنكردنەوە لە یابان پێی دەڵین " ئەندازیاری تەندروستی " كە موچەكەی 5000 تا 8000 دۆلاری ئەمریكییە لە یەك مانگدا ،
پرسياره كهى من ئهوهیه بۆ ئێمه ههنگاو ناهاوێین ئهو یاسايانه له پهروهرده و خوێندنى خۆمان جێبهجێ بكهين.
ئامادەکردنی: ئومێد میزۆپۆتامیا.
بە سوپاسەوە وەرگیراوە.
No comments:
Post a Comment