ئومێد میزۆپۆتامیی
له مێژووی
هه‌موو سه‌رکرده کورده‌کان دا وتاری گه‌وهه‌رداری به‌نرخی وه‌ك وتاره گه‌وهه‌ردارو
به‌نرخه‌که ی ٢١/ئادارى /٢٧١٣به‌ڕێز سه‌رۆك عه بدوڵا ئۆجه‌لان نه‌بوه ناشبێت فه‌رموون
بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که بزانن چۆن داوای تێکۆشانی نوێمان لێ ئه‌کات ئه‌م
تێکۆشانه‌ی باکور و ڕۆژئاواى میزۆپۆتامیه سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ئه‌و تێکۆشانه‌یه (سه‌رکرده‌ی
مێژووی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌فه‌رموێت ) سلاو لە گەلانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و
ئاسیای ناوین کە بە ئیتیفاقێکی مەزن ئەم رۆژی بەرخودان و ژیانەوەیە هاوبەشانە
پیرۆز دەکەن .
سڵاو لە پێکه‌وه‌ژیانی هەردو گەلی کورد تورک، کە بە جۆشێکی
مەزن و بە گیانی دیموکراسی و لەنێو خۆشبینیەکی گەورەدا، پێکەوە نەورۆزی سەردەمی
رۆژی نوێ و بە روناکی رۆژانی نوێ پیرۆز دەکەن. سڵاو لە رێبوارانی رێگای پیرۆز،
ئەوانەی کە رێگای دیموکراتی و ئازادی و یەکسانیان بۆ خۆیان کردە ئامانج . سڵاو، لە گەلێک
کە لە لانکی زاگرۆس و ئەوانەی تۆرۆس، نێوان دو روباری دیجلە و فورات، هەروەها
لەجوگرافیای میزۆپۆتامیاو ئاناتۆلیادا، لە شارستانی و ژیاری گوند و شاردا که
دایکایەتی کردوە کە ئەویش یەک لە دێرینترین گەلانە که گەلی کوردە . ئەو شارستانیەتی
هەر دێرینی هەزار ساڵی کوردان، بە هاوکاری و پێکه‌وه‌ژیانی کۆمەڵگەکانی دەوروبەری
خۆی ئاواکراوە و لە گەڵ ئەوان دا کورد لە ئاشتی دا ژیاوە. روبارەکانی دیجلە و
فورات، برای ساکاریا و مەریجن. چیاکانی ئاگری و جودی دۆستی چیاکانی کاچکار و
ئەرجییەسن. گۆڤەند و دەلیلۆ، خزمی هۆرۆن و زەیبەکن. هەمیشە هێزە سەردەستەکان
ویستویانە کە بە دەستتێوەردانی دەرەکی بۆ بەرژەوەندی گروپگەلێک، خاوەنی ئەو
شارستانەیە دێرینە بکەنە دوژمنی یەکدی، بۆ ئەوەش هەمیشە هەوڵیانداوە تا ده‌سه‌ڵاتی
حەقنەناس و حقوقنەناس بونیاد بنێن.
ئیمپریالیزمی رۆژئاوا، لە دو سەده‌ی دواییدا، بە شەڕی
فەتحی و بە دەستێوەرادنی دەرەکی هەوڵیاندا لە نێو کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهەڵاتی ناوین دا
په‌ره به چه‌مکی نەتەوە دەوڵەت بده‌ن. بۆ ئەوەش لە ناوی کۆمەڵگەکان دا سنوری
دەستکردیان داڕشت، لەناو ئەو سنورانەدا بە ئاواکردنی ده‌سته‌ڵاتی چەوسێنەر و
نکولیکار ویستیان دەستی گەلانی عەرەب، فارس، تورک و کورد لەگەروی یەکدی گیر کەن. " چه‌مکی
داگیرکا‌ر و نکولیکار کۆتایی هاتوه"
هۆکاری چەمکەکانیo داگیرکاری،
نکۆڵیکردن و چەوسانەوە کۆتایی هاتوە. کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای
ناوین وشیار دەبنەوە. بۆ کۆک و راستینەی خۆیان دەگەڕینەوە و دەڵێن بەسە بۆ شەڕ و
پێکدادانە قورسەکانی و قوڵکردنەوەی دژایەتی یەکتر. سەدان هەزار، ملیۆنان کەس کە دڵیان بە
ئاگری نەورۆز گەش دەبێ و گۆڕەپانەکان پڕ دەکەن، ئیدی پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لانیان ده‌وێ.
راپەرینی من کە لەسەرەتادا وەکو تاکەکەس دژ بە ملکەچی و نەزانین و نۆکەرایەتی بو
و، له نێوی دا لە دایکبوم، ئامانجم خوڵقاندنی وشیاری بەگژداچون دژ بە هەمو
جۆرەکانی چەوسانەوە و بونیادنانی رۆحێکی نوێ بو. "من ئه‌مڕۆ ده‌بینم ئه‌و هاواره‌ی
من گه‌یشتۆته ئاستێک" شەڕی ئێمە لە دژی هیچ ئەتنیکێک، یان ئاینێک، یاخود ئایینزاییەک
و گروپێک نیە، بەڵکو شەڕی ئێمە لە دژی چەوسانەوە بوە، دژ بە نەزانین و نادادوەری و
دواکەوتوویی و هەموو جۆرەکانی گوشار و ستەم بووە. ئیدی ئێمە ئەمرۆ لە وشیاری
تورکیایەکی نوێ، رۆژهەڵاتێکی نوێ و داهاتویەکی نوێداین. بانگەوازی من بۆ ئەو گەنجانەیە کە بە
دڵ و گیان پێشوازی لەو بانگەوازە دەکەن ، پەیامم بۆ ئەو دایکە پیرۆزانەیە کە لە
کانگای دڵیان‌دا شوێن بۆ ئەو پەیامە دەکەنەوە ، وتەکانم بۆ ئەو دۆستانەیە که بە بێ
دوودڵی ئەو وتانە پەسەند دەکەن ، کەسانێک کە بە سەرنجراکێشیەوە گوێ بۆ ئەو
پەیامانە شل دەکەن. " ئه‌مڕۆ سه‌رده‌مێکی نوێ ده‌ست پێده‌کات " لە سەردەمی خەباتی چەکدارییەوە
دەروازە لە سەر قۆناخی سیاسەتی دیموکراتی دەکرێتەوە. قۆناغێک ده‌ست پێده‌کات که
قورسایی ده‌خاته سه‌ر لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان. ئەو چەمکانە
پەرەدەسەنێ کە مافە دیموکراتیەکان، ئازادی و یەکسانی بۆ خۆی بە بنەما دەگرێ. ئێمە
دەیان ساڵ لە تەمەنی خۆمان بەو ئەو گەلە بەخشی. قوربانی زۆر گەورە و بەنرخمان
پێشکەش کرد. هیچ کام لەو فیداکاریە و تێکۆشانە بە بێ هۆ و هۆکار نەبون. کوردان
سەرلەنوێ کەسایەتی ڕەسەن و ناسنامەی خۆیان بە دەستخستەوە. ئیدی با چه‌ک بێ ده‌نگ ببێ، ئیمه
هاتینه ئاستێک که پێویستی به فکر و رامان و، سیاسه‌ت هه‌یه. پارادیگمای
مۆدێرنیته له‌سه‌ر بنه‌مای له ناوبردن، نکوڵی و، په‌راوێز کردن بو، په‌رت و
بڵاوبو. ئه‌و خوێنه‌ی ده‌چۆرا له گه‌لی تورک، لاز، چه‌رکه‌ز، کورد و ته‌واوی
مرۆڤه‌کانی ئه‌م جوگرافیایه‌دا ده‌ڕژا. من ئه‌مڕۆ له ئاست گه‌واهی ملیۆنان دا که
گوێ له من ده‌گرن، ده‌ڵێم ئیدی قۆناغێکی نوێ ده‌ست پێده‌کات . نه‌ک به چه‌ک ، په‌ره
به سیاسه‌ت ده‌درێ، ئیتر هاتوینه‌ته قۆناغێک که هێزی چه‌کدار خۆیان بکێشنه‌وه
ده‌ره‌وه‌ی سنور. من پێموایه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به من هێناوه‌و دڵیان بۆ من
کردۆته‌وه، هه‌ستیاری ئه‌م قۆناغه ره‌چاو ده‌که‌ن و، تا دواییش داکۆکی لێده‌که‌ن. "ئه‌مه
کۆتایی نیه، به‌ڵکو ده‌ستپێکی تێکۆشانی سیاسه‌تی دیموکراتیه" ئه‌مه
کۆتایی نیه، به‌ڵکو سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه ، ئه‌مه ده‌ستبه‌ردار بون نیه له
تیکۆشان، به‌ڵکو سه‌ره‌تای تێکۆشانێکی جیاوازی نوێیه. ئاواکردنی جوگرافیای تاک ئه‌تنیکی
و تاک نه‌ته‌وه‌یی که ئامانجی مۆدێرنته‌ی کاپیتالیزمی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه به
واتای نکۆلیکردن له ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئێمه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌واوی کۆمه‌لگای
ئانادۆل و کوردستان به پێی مێژووی کوردستان و ئه‌نادۆلیای کۆن بتوانن به هاوبه‌شی،
یه‌کسانی و له ناو ئاشتی دا بژی ، به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو که‌سێک
. به بۆنه‌ی ئه‌م نه‌ورۆزه‌وه ، من بانگه‌وازی ده‌که‌م که به لایه‌نی که‌مه‌وه
به هێنده‌ی کورد ،تورکما‌ن ، ئه‌رمه‌ن ، ئاشور ،عه‌ره‌ب و کۆمه‌لگاکانی دیکه‌ش تیشکی
ئازادی و یه‌کسانی، وه‌کو ئازادی و یه‌کسانی جه‌وهه‌ری خۆیان ببینن. گه‌لی تورکیای
رێزدار: با گه‌لی تورکیا بزانێت که وه‌کو ئه‌مرۆ له ئانادۆلی کۆن دا، له ژێر
ناوی تورکیا‌دا ده‌توانن بژین ، وه‌کو ئاینداران ، مافی هاوکاری و پێکه‌وه‌ژیانی
کورد و تورکی هه‌زار ساڵانه که له ژێر ئالای برایه‌تی ئیسلامی دا پێکهاتوه. له
و حقوقه‌دا فه‌تح ، نکۆلیکردن، ره‌تکردنه‌وه بونی نیه، سیاسه‌تی مۆدێرنیته‌ی
کاپیتالیزم ئه‌وه‌ی که به گوشار و زۆرداری و پاکتاوکردنی ئه‌م سه‌ده‌ی دواییه،
هیزی خۆی له گه‌ل نه‌گرت ،به‌لام گه‌ل نه‌یتوانی خۆی رزگار بکات ، ئه‌م سیاسه‌ته
دژواره ته‌نیا هه‌ولدانی گروپگه‌لێکه که نکۆلی له ته‌واوی مافی مێژوویی و پێکه‌وه‌ژیان
ده‌کرد. له رۆژی ئه‌مرۆمان دا ئه‌م هه‌وڵانه که هێزی خۆی له سیاسه‌تی دژبه‌ری
مافی مێژووی و برایه‌تی ده‌گرت، تێکشکاوه. بۆ کۆتایی هێنانی ئه‌م زۆرداریه، من
بانگه‌وازی ده‌که‌م ، هه‌ردو هێزی سه‌ره‌کی و ستراتیژی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ست بخه‌نه
ناو ده‌ستی یه‌ک و به‌پێی مێژو و که‌لتوری خۆیان، مۆدێرنته‌ی دیموکراتی بونیادبکه‌ن. سه‌رده‌م سه‌رده‌می
جیاوازی و شه‌ڕو پێکدادان نیه به‌ڵکو سه‌رده‌م، سه‌رده‌می رێککه‌وتن، هاوکاری و
یه‌کدی له ئامێزگرتن و، هاوپشتی کردنه. گه‌لانی کورد و تورک به هاوکاری شه‌ڕی
رزگاریان کرد و له چاناکه‌ڵا له ئامێزی یه‌کدی دا شه‌هید بون. له ساڵی 1920 ئه‌نجومه‌نی
تورکیای مه‌زنیان به هاوبه‌شی دامه‌زراند، راسته‌قینه‌ی مێژوی ئێمه هاوبه‌شه،
راستی ئاینده‌ی هاوبه‌شیشمان نیشانمان ده‌دات و، پلانسازی هاوبه‌شمان له‌سه‌ر ده‌سه‌پێنێ،
رۆحی بونیادنانی په‌رله‌مانی تورکیای مه‌زن ، ئه‌مرۆ سه‌رده‌می نوێ ڕووناک ده‌کاته‌وه. " هه‌مو
کۆمه‌ڵگه له‌نێو مۆدێرنیته‌ی دیموکراتیدا گوزاره له‌خۆیان بکه‌ن" ته‌واوی
نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه بن ده‌ست، نوینه‌رانی توێژه‌کان که‌لتوره‌کان: له‌و باوه‌ڕه‌دام
که چینه بن ده‌سته‌کانی وه‌ک ژنان، مه‌زهه‌به‌کان، ته‌ریقه‌ت و، ته‌واوی کۆمه‌لگه
و گروپه که‌لتوریه‌کانی تر، نوێنه‌رانی کرێکاران، کۆمه‌ڵگه و، که‌سانێکی که له
ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م دا په‌راوێز کراون، تاکه بژاری ڕزگارین و له بونیادنانی
مۆدێرنیته‌ی دیموکراتی دا به‌شدارن و زهنیه‌ت و ، سیسته‌مه‌که‌ی پێک دێنن. لێگه‌ڕین و،
داخوازی رۆژهه‌لاتی ناوین و ئاسیای ناوین ئه‌وه‌یه که به پێی جه‌وهه‌ری مێژوی
خۆی، سیسته‌مێکی هاوچه‌رخ، دیموکراتی و مۆدێرن بخولقێنێ . به‌هێنده‌ی ناو و ئاو
پێویستی به وردبینی و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مۆدێلێکی که هه‌موو که‌س به
ئازادانه، یه‌کسان و، برایه‌تی پێکه‌وه بژین . بۆ بونیادنانی ئه‌و مۆدێله پێشه‌نگی
که‌لتوره‌کانی جوگرافیای میزۆپۆتامیا و ، ئه‌ناتۆلیا رۆلێکی ده‌ست لێبه‌رنه‌دراوه. هه‌روه‌ک چۆن له
رابردویه‌کی نزیک دا له چوارچێوه‌ی میساقی میللی دا به هاوکاری تورک و کورد
تێکۆشانی ئازادی به‌ڕێوه‌برا، ئه‌مڕۆش به فراوانتر، قوڵتر و، رۆژانه‌یی کردنی
میراتگری ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌که‌ین.
وێڕای که‌موکوڕی و هه‌ڵه‌ی ساڵانی 90کانی ئه‌مدواییه،
جارێکی تر ته‌واوی گه‌لانی بن ده‌ست و، سته‌ملێکراو، ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که روبه‌ڕوی
کاره‌ساتی جیاواز بونه‌ته‌وه، چین و که‌لتوره جیاوازه‌کان له‌ئامێز ده‌گرن و هه‌وڵده‌ده‌ن
که مۆدێلێکی نوێ بخولقێنن، بانگه‌وازی من بۆ ئه‌وانه‌ی که باسمان کردن، هه‌مویان
به‌ڕێبازی یه‌کسانی، ئازادی و، دیموکراتیزه‌بون خۆیان رێکخستن بکه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی
میساقی میللی، کورد پارچه بون و ، ئه‌مڕۆ له عێراق و سوریادا روبه‌ڕوی زۆر کێشه،
شه‌ڕ و، پێکادان بونه‌ته‌وه، بانگه‌وازیم ئه‌وه‌یه که کورد، تورکما‌ن، ئاسوری و
عه‌ره‌ب له ژێر چه‌تری کۆنفرانسی "هاوکاری نه‌ته‌وه‌یی و ئاشتی" دا له‌سه‌ر
راستی خۆیان گفتوگۆ بکه‌ن، تێیبگه‌ن و، خاوه‌ن بڕیاربن. له‌دژی سیاسه‌تی شه‌ڕی به‌رامبه‌ر یه‌ککردن
، پێکه‌وه ژیان بونیاد ده‌نێین ، له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی له‌یه‌کدابڕان، به
پێداگریه‌وه یه‌کێتی گه‌لان بونیاد ده‌نێین. ئه‌وانه‌ی ناتوانن گیانی سه‌رده‌م بخوێننه‌وه،
فڕێده‌درێنه زبڵدانی مێژوه‌وه، ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ر ته‌وژمی ئاو راوه‌ستن،
فڕێ ده‌درێنه زه‌لکاوه‌وه. گه‌لانی هه‌رێمه‌که شاهیدی له دایکبونێکی به‌ره‌به‌یانێکی
نوێن. گه‌لانی رۆژهه‌لاتی ناوین ، له شه‌ڕ و پێکادان، له یه‌کدابڕان و، پارچه‌بون
زۆره ماندو بوه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌شه ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ریشه و بنه‌چه‌ی خۆی له‌سه‌ر
بنه‌مای هاوکاری و هاوپشتی ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ک و، پێکه‌وه هه‌ستنه سه‌ر
پێ. "ئه‌م نه‌ورۆزه بۆ هه‌موومان مزگێنیه " ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی له‌چیرۆکه‌کانی
حه‌زره‌تی مو‌سا، حه‌زره‌تی عیسا‌و، حه‌زره‌تی محه‌مه‌د دایه، ئه‌مرۆ به مزگێنیه‌کی
نوێوه ده‌ژێنرێنه‌وه. مرۆڤایه‌تی هه‌وڵده‌دات که ئه‌وه‌ی له ده‌ستی داوه به‌ده‌ستی
بێنێته‌وه. ئێمه ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانی شارستانی هاوچه‌رخ ره‌ت نه‌که‌ینه‌وه،
ئێمه که‌ڵک له‌لایه‌نه روناکبیری، یه‌کسانیخواز و دیموکراتیه‌که‌ی وه‌رده‌گرین،
لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌ها گه‌ردونیه‌کانمان ئاوێته بکه‌ین و، سه‌نتێزێکی
لێ پێک دێنین و، ژیانداری ده‌که‌ین.
ص بنه‌مای تێکۆشانی نوێ، بیر، رامان، ئایدۆلۆژی و سیاسه‌تی
دیموکراتی، هه‌ڵمه‌تێکی نوێی مه‌زنی دیموکراتیزه‌بون ده‌ستیپێکردوه. سڵاو له‌وانه‌ی
هێز به‌م قۆناغه ده‌به‌خشن ئه‌وانه‌ی که پشتگیری ده‌ده‌نه چاره‌سه‌ری دیموکراتی
و ئاشتی، سڵاو له‌وانه‌ی بۆ پێکه‌وه ژیان، یه‌کسانی و، دیموکراسیه‌کی ئازاد به‌رپرسیاری
له ئه‌ستۆ ده‌گرن. بژی نه‌ورۆز، بژی پێکه‌وه ژیانی گه‌لان زیندانی ئیمرالی 21 ئادار 2013 عه‌بدوڵا
ئۆجەلان. (ناردنی وتار ئومێد میزۆپۆتامیی)
No comments:
Post a Comment